بەتاڵكەرەوەكانی ڕۆژوو چین؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بەتاڵكەرەوەكانی ڕۆژوو چین؟
وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

بەتاڵكەرەوەكانی ڕۆژوو
زۆر شت هه‌ن پێویسته‌ ڕۆژووان لێیان دوور بكه‌وێته‌وه‌ ، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه‌ له‌ ڕۆژانى ڕه‌مه‌زان دا ئه‌نجام بدات ڕۆژووه‌كه‌ى به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌ و تاوانه‌كانى زۆر ده‌بن ، ئه‌و شتانه‌ ئه‌مانه‌ن : 
1 ـ خواردن و خواردنه‌وه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست : 
2 ـ خۆڕشانه‌وه‌ى به‌ ئه‌نقه‌ست
3 ـ بێ نوێژى و زه‌یستانى
4 ـ ده‌رزى لێدانێك مه‌به‌ست پێى خواردن پێدان بێت 
5 ـ جووت بوون له‌گه‌ڵ خێزان دا :
6 - ده‌رچوونی مه‌نی به‌ئاره‌زوو ، جا به‌هۆی ماچ كردنه‌وه‌وه‌ بێت یاخود به‌ده‌س لێدان ، یاخود ده‌ستپه‌ڕ ،
7- نیه‌تی شكاندنی ڕۆژوو ، هه‌ركه‌سێك نیه‌تی شكاندنی ڕۆژوو بێنێت ئه‌وا ڕۆژووه‌كه‌ی ده‌شكێت ؛ چونكه‌ نییه‌ت یه‌كێكه‌ له‌ڕوكنه‌كانی ڕۆژوو
8 : هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ له‌دین وكافر بوون : 

بەتاڵكەرەوەكانی ڕۆژوو
زۆر شت هه‌ن پێویسته‌ ڕۆژووان لێیان دوور بكه‌وێته‌وه‌ ، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه‌ له‌ ڕۆژانى ڕه‌مه‌زان دا ئه‌نجام بدات ڕۆژووه‌كه‌ى به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌ و تاوانه‌كانى زۆر ده‌بن ، ئه‌و شتانه‌ ئه‌مانه‌ن :
1 ـ خواردن و خواردنه‌وه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست :
خواى پایه‌ به‌رز ده‌فه‌رمووێ: [ وَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الْأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الْأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ] [البقرة : 187] ، له‌م ئایه‌ته‌وه‌ تێده‌گه‌ین كه‌ ڕۆژوو گرتن خۆگرتنه‌وه‌یه‌ له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ ، واته‌ : ئه‌گه‌ر ڕۆژووان خواردن و خواردنه‌وه‌ بخوات ڕۆژووه‌كه‌ى به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌ .
ئه‌مه‌ش تایبه‌ته‌ به‌ كه‌سێك ئه‌و كاره‌ ئه‌نجام بدات به‌ ئه‌نقه‌ست ، چونكه‌ ڕۆژووان ئه‌گه‌ر له‌ كاتى له‌بیر چوون یان به‌هه‌ڵه‌ و ناڕازى پێی كرا ، له‌و كاته‌دا هیچی له‌سه‌ر نى یه‌ هه‌ر .
2 ـ خۆڕشانه‌وه‌ى به‌ ئه‌نقه‌ست : چونكه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى ڕشانه‌وه‌ زۆرى پێ هێنا و ڕشایه‌وه‌ هیچی له‌سه‌ر نیه‌ .پێغه‌مبه‌رى خوا ـ ـ فه‌رموویه‌تى : " مَنْ ذَرَعَهُ الْقَيءُ فَلَيْسَ عَلَيْهِ قَضَاءٌ ، وَمَنْ استَقَاءَ فَلْيَقْضِ " .أخرجه أبو داود (٢٣٨٠)، والترمذي (٧٢٠)، وابن ماجه (١٦٧٦)
واته‌ : هه‌ر كه‌سێ ڕشانه‌وه‌ زۆرى پێ هێنا و ڕشایه‌وه‌ قه‌زاى ڕۆژووى له‌سه‌ر نى یه‌ ، به‌ڵام كه‌سێك به‌ ئه‌نقه‌ست خوَى ڕشانه‌وه‌ با قه‌زاى ڕۆژووه‌كه‌ى بكاته‌وه‌ .
3 ـ بێ نوێژى و زه‌یستانى :
ئه‌گه‌ر ئافره‌ت بێ نوێژى و زه‌یستانى به‌سه‌ردا هات له‌ كاتى به‌ ڕۆژووبوندا ـ سه‌ره‌تاى ڕۆژ بێت یان كۆتاى ـ ڕۆژووه‌كه‌ى ده‌شكێنێت و نابێ به‌رده‌وام بێ ،چونكه‌ ڕۆژووى ئه‌و ڕۆژه‌ى له‌سه‌ر ناكه‌وێت ئه‌گه‌ر به‌ ڕۆژوویش بێ
پێغه‌مبه‌رى خوا ـ ـ فه‌رموویه‌تى : " ألَيْسَ إِذَا حَاضَتْ لَمْ تُصَلِّ ، وَتُفْطِرُ في رَمَضَان ، فَهَذَا نُقْصَانُ دِيْنِهَا " (1) .
واته‌ : ئایا ئافره‌ت كه‌ كه‌وته‌ بێنوێژیه‌وه‌ واز له‌ نوێژ و ڕۆژوویش ناهێنێت ؟ فه‌رموویان : به‌ڵێ ، فه‌رمووى : ئه‌وه‌یه‌ كه‌مى ئایینه‌كه‌ى .
وه‌ له‌ ڕیوایه‌تێكى تردا : چه‌نده‌ها شه‌و ده‌مێنێته‌وه‌ نوێژ ناكات و ڕۆژووش ناگرێت له‌ ڕه‌مه‌زان دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌مى ئایینه‌كه‌ى (2).
فه‌رمانى قه‌زا كردنه‌وه‌شی ـ واته‌ : ڕۆژووش له‌ فه‌رمووده‌یه‌ك دا له‌ ( معاذة ) وه‌ هاتووه‌ كه‌ ده‌فه‌رمووێ : " پرسیارم له‌ ( عائيشة ) كرد و ووتم : بۆ چی ئافره‌ت له‌ دواى بێ نوێژى دا قه‌زاى ڕۆژووه‌كه‌ى ده‌كاته‌وه‌ و قه‌زاى نوێژه‌كانى ناكاته‌وه‌ ؟ فه‌رمووى : ئایا تۆ ( حه‌رورى ) (3)ت ؟!
ووتم : نه‌خێر من ( حه‌رورى ) نیم ، به‌ڵام ته‌نها پرسیار ده‌كه‌م ، فه‌رمووى : له‌سه‌ر ده‌مى پێغه‌مبه‌ردا ـ ـ ده‌كه‌وتینه‌ بێ نوێژیه‌وه‌ فه‌رمانمان پێ ده‌كرا قه‌زاى ڕۆژه‌كانمان بكه‌ینه‌وه‌ و فه‌رمانى قه‌زاكردنه‌وه‌ى نوێژمان پێ نه‌ده‌كرا(4).
4 ـ ده‌رزى لێدانێك مه‌به‌ست پێى خواردن پێدان بێت ( الحقن الغذائية ) :
ئه‌مه‌ش بریتى یه‌ له‌ گه‌یاندنى هه‌ندێ شتى خوارده‌مه‌نى بۆ گه‌ده‌ به‌ مه‌به‌ستى خواردن پێدانى هه‌ندێك له‌ نه‌خۆشه‌كان ، ئه‌م جۆره‌ش ڕۆژووى ڕۆژووان به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌ ، چونكه‌ ئه‌م خواردنه‌ ده‌كرێته‌ ناو له‌شه‌وه‌ (5)، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌رزیه‌كه‌ نه‌ ده‌گه‌یشته‌ گه‌ده‌ به‌ڵام ده‌كرایه‌ خوێنه‌وه‌ ، ئه‌مه‌شیان هه‌مان حوكمى هه‌یه‌ چونكه‌ جێگه‌ى خواردن پێدان و خواردنه‌وه‌ ده‌گرێته‌وه‌ ، چونكه‌ چه‌ندین نه‌خۆش به‌ هۆى ئه‌م جۆره‌ ده‌رزیانه‌وه‌ له‌ كاتى بێ ئاگایی و له‌ هۆش خۆ چووندا خواردنیان پێ ده‌درێت ، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ تووشی ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی سنگ بوون ، هه‌ندێ شتیان ده‌درێتێ ، به‌هه‌مان شێوه‌ ڕۆژووه‌كه‌یان به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌ .
5 ـ جووت بوون له‌گه‌ڵ خێزان دا :
ئیمامى ( الشوكاني ) له‌ كتێبی : ( الدراري المضية ) دا : ( 2 / 22 ) فه‌رموویه‌تى : ( جووت بوون له‌گه‌ڵ خێزان دار ڕۆژوو به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌نجامى بدات به‌ ئه‌نقه‌سته‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ كاتى له‌ بیر چووندا ئه‌نجام بدرێت ، هه‌ندێك له‌ زانایان ده‌یخه‌نه‌ ڕیزى ئه‌و كه‌سه‌ى خواردن و خواردنه‌وه‌ى خواردبێت له‌ كاتى له‌ بیر چوون دا ) .
هه‌روه‌ها ئیمامى ( ابن القيم ) له‌ كتێبی : ( زاد المعاد ) دا : ( 2 / 60) فه‌رموویه‌تى : (( به‌ڵگه‌ى قورئان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ جووت بوون له‌گه‌ڵ خێزان دا ڕۆژوو به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌ ، هه‌ر وه‌كو چۆن خواردن و خواردنه‌وه‌ ڕۆژوو به‌ تاڵ ده‌كه‌نه‌وه‌ ، خیلافیش له‌وه‌دا نیه‌ )) .
به‌ڵگه‌كه‌شی له‌ قورئانى پیرۆزدا ئه‌م ئایه‌ته‌یه‌ { فَالْآنَ بَاشِرُوهُنَّ وَابْتَغُوا مَا كَتَبَ اللَّهُ لَكُمْ }: [سورة البقرة : 187] .
له‌م ئایه‌ته‌دا خواى په‌روه‌ردگار ڕێده‌دات به‌ جووت بوون له‌گه‌ڵ خێزاندا .
ئه‌وه‌شمان بۆ ده‌ر ده‌كه‌وێت كه‌ ڕۆژوو گرتن خوَگرتنه‌وه‌یه‌ له‌ جووت بوون له‌گه‌ڵ خێزاندا و خواردن و خواردنه‌وه‌ ، وه‌ هه‌ر كه‌سێك ڕۆژووه‌كه‌ى به‌ تاڵ بكاته‌وه‌ به‌ جووت بوون له‌گه‌ڵ خێزاندا ، پێویسته‌ له‌سه‌ر ڕۆژووه‌كه‌ى قه‌زا بكاته‌وه‌ و كه‌فاره‌تیش بدات ، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه‌ فه‌رمووده‌ى (أبو هريرة) یه‌ ـ رضي الله عنه ـ كه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ـ ـ ده‌گێڕێته‌وه‌ و ده‌فه‌رمووێت : " أَتَاهُ رَجُلٌ فَقََالَ : يَا رَسَوُلَ اللهِ هَلَكْتُ ؟ قَالَ : وَمَا أَهْلَكَكَ ؟ قَالَ : وَقَعْتُ عَلَي امْرَأَتي في رَمَضَانَ ، قَالَ : هَلْ تَسْتَطِيعُ أَنْ تَعْتِقَ رَقَبَةً ؟ قَالَ : لا ، قَالَ : هَلْ تَسْتَطِيعُ أَنْ تَصُومَ شَهْرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ ؟ قَالَ : لا ، قَالَ: فَهَلْ تَسْتَطِيعُ أَنْ تُطْعِمُ سَتِّينَ مِسْكِينَا ؟ قَالَ : لا قَالَ : اجْلِسْ ، فَجَلَسَ ، فَأُتِيَ النَّبيُّ ـ ـ بِعَرَقٍ فِيهِ تَمْرٌ ، قَالَ : تَصَدَّقْ بِهِ ، قَالَ : مَا بَيْنَ لابَتَيْهَا أَحَدٌ أَفْقَرَ مِنَّا ، قَالَ : فَضَحِكَ النَّبيُّ ـ ـ حَتَى بَدَتْ أَنْيَابُهُ ، قَالَ : خُذْهُ فَأَطْعِمْهُ أَهْلَكَ "(6).
واته‌ : پیاوێك هاته‌ خزمه‌تى پێغه‌مبه‌ر ـ ـ و پێ ی فه‌رموو :
تیاچووم ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ، ئه‌ویش پێ ی فه‌رموو : چی له‌ ناوى بردیت ؟
فه‌رمووى : له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌مدا جووت بووم له‌ مانگى ڕه‌مه‌زاندا ، فه‌رمووى : ئایا ده‌توانیت كۆیله‌یه‌ك ڕزگار بكه‌یت ؟
فه‌رمووى : نه‌خێر ، فه‌رمووى : ئایا ده‌توانیت دوو مانگ له‌ سه‌ر یه‌ك به‌ ڕۆژوو بیت ؟ فه‌رمووى : نه‌خێر .
فه‌رمووى : ئایا ده‌توانیت خواردنى شه‌ست هه‌ژار بده‌یت ؟ فه‌رمووى : نه‌خێر .
فه‌رمووى باشه‌ دانیشه‌ و چاوه‌ڕآ بكه‌ ، ئه‌ویش دانیشت ، له‌و كاته‌دا سه‌به‌ته‌یه‌ك خورمایان هێنا بۆ پێغه‌مبه‌رى خوا ـ ـ فه‌رمووى :
ئه‌م خورمایه‌ به‌ره‌و بیكه‌ به‌خێر ، فه‌رمووى : له‌ نێوان ئه‌م په‌ڕو ئه‌و په‌ڕى ئه‌م شاره‌دا كه‌سێكى تر نیه‌ له‌ ئێمه‌ هه‌ژارتر بێت .
(أبو هريرة) ـ رضي الله عنه ـ ده‌فه‌رمووێت : پێغه‌مبه‌رى خوا ـ ـ پێكه‌نى تا دانه‌كانى ده‌ركه‌وت و فه‌رمووى : بیبه‌ ، به‌ خواردنى خێزانه‌كه‌تى ده‌ .
كه‌واته‌ هه‌ركه‌سێك له‌گه‌ڵ خێزانیدا جووت ببێت له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا ، ئه‌وا چوار شتی له‌سه‌ر واجب ده‌بێت :
یه‌كه‌م : كه‌فاره‌ت ، كه‌ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه‌یه‌ :
ٲ-ئازادكردنی به‌نده‌یه‌یه‌كی باوه‌ڕدار ،
ب- گه‌ر به‌نده‌ نه‌بوو ئه‌وا پێویسته‌ دوو مانگ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ به‌ڕۆژوو بێت ، وه‌نابێت هیچ ڕۆژێك له‌نێوان ئه‌و دوو مانگه‌دا به‌ڕۆژوو نه‌بێت مه‌گه‌ر عوزرێكی شه‌رعی هه‌بێت ، وه‌ك : ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌دوو جه‌ژنه‌كه‌ (جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان وقوربان) به‌سه‌ریدا بێت ، یاخود تووشی نه‌خۆشی بێت ویاخود سه‌فه‌ر بكات ، به‌ڵام ده‌بێ تێبینی ئه‌وه‌ بكرێت : نابێت له‌به‌ر به‌ڕۆژوو نه‌بوون سه‌فه‌ر بكات ، جا ئه‌گه‌ر یه‌ك ڕۆژ له‌نێوان ئه‌و مانگه‌دا به‌بێ عوزر به‌ڕۆژوو نه‌بوو ، ئه‌وا پێویسته‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ ده‌ست پێ بكات ، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رتیپی له‌ده‌س نه‌چێت كه‌واجبه‌ لێره‌دا .
ج - جا ئه‌گه‌ر نه‌ی توانی دوو مانگ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ به‌ڕۆژوو بێت ؛ ئه‌وا خواردنی شه‌ست هه‌ژار ده‌دات بۆ هه‌ر هه‌ژارێك نیو ساع له‌خواردنی ئه‌و وه‌ڵاته‌ی تێدا ده‌ژی ، ئه‌و خواردنه‌ی كه‌ عاده‌ته‌ن زۆر به‌كاری ده‌هێنن ، وه‌ك برنج ، جا نیو ساعه‌كه‌ ده‌كاته‌ كیلۆ ونیوێك برنج .
دووه‌م : به‌نیسبه‌ت باقی ئه‌و ڕۆژه‌ی ماوه‌ كه‌جیماعی تیادا كردووه‌ ، پێویسته‌ به‌ڕۆژوو بێت ونابێت ئه‌و شتانه‌ بكات كه‌ڕۆژوو ده‌شكێنن ویاخود خوردن وخواردنه‌وه‌ بخوات وبخواته‌وه‌ ؛ چونكه‌ به‌بێ عوزرێكی شه‌رعی ڕۆژووی شكاندووه‌ ، بۆیه‌ هیچ ڕوخسه‌ێك نایگرێته‌وه‌ .
سێیه‌م: پێویسته‌ جگه‌ له‌و دوومانگه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ش بگرێته‌وه‌ كه‌جیماعی تیادا كردووه‌ ؛ به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یی كه‌ ئیمامی ئه‌بو داود گێڕاویه‌تیه‌وه‌ و تیادا هاتووه‌ : ((وصم یوماً)) واته‌ : وڕۆژێكیش به‌ڕۆژوو ببه‌ له‌جێگه‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ی جیماعت تیادا كردووه‌ .
چواره‌م : پێویسته‌ له‌سه‌ری ته‌وبه‌ بكات و داوای لێخۆش بوون بكات له‌خودا ؛ به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یی كه‌ ئیمامی ئه‌بو داود گێڕاویه‌تیه‌وه‌ و تیادا هاتووه‌ : ((واستغفر الله)).
واته‌ : داوای لێبوردن ولێخۆش بوون له‌خودا بكه‌ .

6 - ده‌رچوونی مه‌نی به‌ئاره‌زوو ، جا به‌هۆی ماچ كردنه‌وه‌وه‌ بێت یاخود به‌ده‌س لێدان ، یاخود ده‌ستپه‌ڕ ، یاخود به‌هۆی زۆر ته‌ماشا كردن و جگه‌ له‌م هۆكارانه‌ش؛ چونكه‌ ئه‌م هۆكارانه‌ جۆرێكن له‌شه‌هوه‌ت وڕۆژوو دروست نابێت ته‌نها به‌خۆ دوور گرتن لێیان نه‌بێت ؛ به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یی كه‌ ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ گێڕاویه‌تی یه‌وه‌ و ده‌ڵێ : پێغه‌مبه‌ر ـ ـ فه‌رمووی :
((كل عمل ابن آدم يضاعف الحسنة بعشر أمثالها إلي سبعمائة ضعف، قال الله تعالي: ((إلا الصوم؛ فإنه لي وأنا أجزي به، يدع شهوته وطعامه من أجلي )).
ولفظ البخاري: ((يترك شهوته، وطعامه، وشرابه من أجلي، الصيام لي وأنا أجزي به، والحسنة بعشر أمثالها)) (7).
واته‌ : هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی نه‌وه‌ی ئاده‌م بۆی زیاد ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌ك چاكه‌یه‌ك به‌ده‌قات ده‌نووسرێت تاوه‌كو ده‌گاته‌ حه‌وسه‌د قات ، خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ته‌نها ڕۆژوو نه‌بێت ، چونكه‌ ڕۆژوو بۆ منه‌ ، خۆم پاداشتی ده‌ده‌مه‌وه‌ ، ئه‌و واز له‌ئاره‌زوو وخواردن دێنێت له‌به‌پێناو مندا .
وه‌له‌گێڕانه‌وه‌ی ئێمام بوخاریدا هاتووه‌ ( واز له‌ئاره‌زوو وخواردن و خواردنه‌وه‌ دێنێت له‌به‌پێناو مندا ، وخۆم پاده‌شتی ده‌ده‌مه‌وه‌ ، وچاكه‌ش به‌ده‌قات ده‌نووسرێت .
جا به‌نیسبه‌ت ماچ كردن وده‌س لێدانه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی ئاو بێته‌وه‌ ، ئه‌وا ڕۆژوو به‌تاڵ ناكاته‌وه‌ ، هه‌روه‌ك عائشه‌ رضي الله عنها فه‌رموویه‌تى : " كَانَ رَسُولُ اللهِ ـ ـ يُقَبِّلُ وَهُوَ صَائِمٌ وَيُبَاشِرُ وَهُوَ صَائِمٌ ، لَكِنَّه كَانَ أَمْلَكَكُمْ لإِرْبِهِ "(8).
واته‌ : پێغه‌مبه‌رى خوا ـ ـ ماچی ده‌كرد له‌كاتى به‌ڕۆژوو بوونى دا و ده‌سبازیشى له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیدا ده‌كرد له‌ كاتى به‌ ڕۆژوو بوونى دا ، به‌ڵام له‌ هه‌مووتان زیاتر تواناى به‌ سه‌ر خۆیدا هه‌بوو .
وه‌ له‌گێڕانه‌وه‌یه‌كدا هاتووه‌ :
((كان النبـي ـ ـ يُقبِّل في رمضان وهو صائم))(9).واته‌ : پێغه‌مبه‌ر ـ ـ ماچی خێزانه‌كانی ده‌كرد له‌كاتێكدا به‌ڕۆژوو بوو .
وه‌ حه‌فصه‌ رضي الله عنها، ده‌ڵێت :
((كان رسول الله ـ ـ يقبل وهو صائم)) (10) واته‌ : پێغه‌مبه‌ر ـ ـ ماچی خێزانه‌كانی ده‌كرد له‌كاتێكدا به‌ڕۆژوو بوو .
وه‌عومه‌ری كوڕی خه‌تاب ده‌ڵێت : (( هَشَشْت(11) فقبَّلت وأنا صائم، فقلت: يارسول الله! صنعت اليوم أمراً عظيمًا، قبَّلْتُ وأنا صائم، قال: ((أرأيت لو مَضْمَضْتَ من الماء وأنت صائم؟)) قلت: لا بأس به، قال: ((فَمَهْ؟))(12). واته‌ : تووشی لاوازی بووم وخۆم پێ ڕاگیر نه‌كرا ماچی خێزانم كرد له‌كاتێكدا به‌ڕۆژوو بووم ، بۆیه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ری خوام ـ ـ گوت : ئه‌مڕۆ من كارێكی گه‌وره‌م كرد ، ماچی خێزانم كرد له‌كاتێكدا به‌ڕۆژوو بووم ، فه‌رمووی : تۆ ته‌ماشا كه‌ گه‌ر ئاوت له‌ده‌مت وه‌ربدایه‌ له‌كاتێكدا به‌ڕۆژوو بوویتایه‌ هیچ ڕووی ده‌دا ؟
گوتم : ئاساییه‌ وهیچی تێدا نی یه‌ ، فه‌رمووی : ده‌ئه‌مه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌یه‌ بۆیه‌ بێده‌نگ به‌و لێی گه‌ڕێ .
به‌ڵام گه‌ر ڕۆژووه‌وان ترسا به‌هۆی ده‌س لێدان وماچ كردنه‌وه‌ ئاوی بێته‌وه‌ یاخود ببێته‌ هۆی جیماع كردن ، به‌هۆی زۆری ئاره‌زوویه‌وه‌ وخۆنه‌گرتن له‌به‌رانبه‌ر ئاره‌زووه‌كانیدا ئه‌وا نابێت ودروست نی یه‌ ماچی خێزانی بكات وه‌ك خۆپاراستنێك له‌وه‌ی بكه‌وێته‌ سه‌رپێچی خوداوه‌ (13)، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه‌
والله تعالی أعلم پێغه‌مبه‌ر ـ ـ ڕێگری كرد له‌گه‌نجێك كاتێ كه‌ پرسیاری ماچكردنى خێزانى كرد له‌كاتی به‌ڕۆژوودا ، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ ڕێگای داوه‌ به‌پیاوی پیر ماچی خێزانی بكات هه‌روه‌ك ( عبد الله ) ى كورِى ( عمرو ) ى كورِى ( العاص ) ـ رضي الله عنه ـ دةطيَرِيَتةوة فةرموويةتى : " كُنَّا عِنْدَ النَّبـيِّ ـ ـ فَجَاءَ شَابٌ ، فَقَالَ : يَا رَسُولَ اللهِ أُقَبِّلُ وأنا صَائِمٌ ؟ قَالَ : لا ، فَجَاءَ شَيْخٌ فَقَالَ : أُقَبِّلُ وأنَا صَائِمٌ ؟ قَالَ : نَعَم ، قَالَ : فَنَظَرَ بَعْضُنَا إلى بَعْضٍ ، فَقَالَ رَسُولُ اللهِ ـ ـ : إنَّ الشَّيخَ يَمْلِكُ نَفْسَهُ " (14)
واته‌ : لاوێك هات و پرسی: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ـ ـ ماچی خێزانه‌كه‌م بكه‌م له‌ كاتى به‌ ڕۆژوو بوونم ؟ فه‌رمووى : نه‌خێر ، پاشان پیاوێكى پیر هات و پرسی : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ماچی خێزانه‌كه‌م بكه‌م له‌ كاتى به‌ ڕۆژوو بوونم ؟ فه‌رمووى : به‌ڵێ . ( عبد الله ) فه‌رمووى : ئێمه‌ش هه‌ندێكمان سه‌یرى هه‌ندێكى ترمانى كرد ، پاشان پێغه‌مبه‌رى خوا ـ ـ فه‌رمووى : پیاوى پیر تواناى به‌سه‌ر خۆیدا هه‌یه‌ .
له‌مه‌وه‌ بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌وه‌ی ڕێگای پێدا پیاوێكی پیر بوو ، وه‌ئه‌وه‌ش ڕێگری لێكرد پیاوێكی گه‌نج بوو .
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه‌ ڕێگری كراوه‌ له‌زیاده‌ ڕه‌وی كردن له‌ئاو له‌ده‌م ولوت وه‌ردان نه‌بادا ئاو بچێته‌ خواره‌وه‌(15).
وه‌به‌نیسبه‌ت خه‌و بین وهاتنه‌ی ئاو له‌خه‌ودا ، یاخود ته‌نها به‌هۆی بیر كردنه‌وه‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كارێك بكات ومه‌به‌ستی هه‌بێت ، ئه‌وا ڕۆژوو ناشكێنێت ؛ چونكه‌ خه‌و بینین به‌بێ ویستی ڕۆژووه‌وانه‌ ، وبیر كردنه‌وه‌ش به‌بێ ویست وئه‌نجام دانی هیچ كارێك ئه‌وا مه‌عفووه‌و هیچی تێدا نی یه‌(16) ؛ به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ : ((إن الله تعالى تجاوز لأمتي عما حدّثت به أنفسها ما لم تعمل أو تتكلم به))
واته‌ : خودا له‌ئومه‌ته‌كه‌م خۆش بووه‌ له‌وه‌ی كه‌ به‌دڵیدا دێت به‌مه‌رجێك به‌كردار ئه‌نجامی نه‌دات ویاخود به‌زمان ده‌ری نه‌بڕێت .
وه‌له‌گێڕانه‌وه‌ی ئیمامی بوخاریدا هاتووه‌ : خودا له‌ئومه‌ته‌كه‌م خۆش بووه‌ له‌ ئه‌وه‌ی كه‌ وه‌سوه‌سه‌یه‌ وبه‌دڵیدا دێت به‌مه‌رجێك به‌كردار ئه‌نجامی نه‌دات ویاخود به‌زمان ده‌ری نه‌بڕێت (17).
7- نیه‌تی شكاندنی ڕۆژوو ، هه‌ركه‌سێك نیه‌تی شكاندنی ڕۆژوو بێنێت ئه‌وا ڕۆژووه‌كه‌ی ده‌شكێت ؛ چونكه‌ نییه‌ت یه‌كێكه‌ له‌ڕوكنه‌كانی ڕۆژوو ، به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ : ((إِنَّمَا الأَعْمَالُ بِالنِّيَّاتِ ))(18).
واته‌ : هه‌موو كرده‌وه‌یه‌ك به‌پێی نیه‌ته‌ .
جا كه‌ نیه‌تی ڕۆژووی هه‌بوو ئه‌وا به‌ڕۆژووه‌ ، وه‌ئه‌گه‌ر نیه‌تی شكاندنی ڕۆژی هێنا ئه‌وا ڕۆژووه‌كه‌ی ده‌شكێت ، هه‌روه‌ك چۆنی نیه‌تی بڕانی نوێژ بێنێ نوێژه‌كه‌ی ده‌بڕێت (19).
8 : هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ له‌دین وكافر بوون :
هه‌ركه‌سێك وه‌رگه‌ڕێته‌وه‌ له‌دین جا به‌قسه‌ بێت یاخود كردار ، یاخود گومان ، یاخود هه‌ر هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌یه‌كی تری ئیسلام ئه‌وا له‌م حاڵه‌ته‌دا ڕۆژووه‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌ ،به‌ڵكو هه‌موو كرده‌وه‌ چاكه‌كانی په‌تاڵ ده‌بێته‌وا ، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی:{ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ} سورة الزمر: 65.
واته‌ : گه‌ر هاوبه‌شت بڕیاردا ئه‌وا كرده‌وه‌كانت به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌ .
وه‌ ئیمامى ابن قدامة رحمه الله ده‌ڵێت : ((لا نعلم بين أهل العلم خلافاً في أنَّ من ارتدَّ عن الإسلام في أثناء الصوم أنه يفسد صومه ...، وذلك؛ لأن الصوم عبادة من شرطها النية، فأبطلتها الردة،كالصلاة والحج؛ ولأنه عبادة محضة فنافاها الكفر، كالصلاة)) (20).
واته‌ : هیچ خیلاف وجیاوازیه‌ك نابینین له‌نێوان زانایاندا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌هه‌ركه‌سێك له‌ئیسلام وه‌رگه‌ڕێت له‌كاتی به‌ڕۆژوو بوونیدا ڕۆژووه‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه ؛ ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه‌ چونكه‌ ڕۆژوو عیباده‌ته‌ ویه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانی عیباده‌ت نیه‌ته‌ ، وه‌ وه‌رگه‌ڕان له‌دین نیه‌ت به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌ ، وه‌ك نوێژ ، وحه‌ج ، وه‌هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژوو عیباده‌تێكی سڕفه‌ وكوفر نه‌فی ده‌كات .

===============
(1) أخرجه أبو داود : (2/310) ، والترمذي : (3/79) ، وابن ماجه : (1/536) ، وأحمد : (2/ 498) من طريق هشام بن حسان ، عن محمد بن سيرين عن أبي هريرة ، وسنده صحيح كما قال شيخ الإسلام في ( حقيقة الصيام ) ص : ( 14 ) .
(2) أخرجه مسلم رقم : ( 79 ) و ( 80 ) عن ابن عمر و عن أبي هريرة .
(3) الحرورى : نیسبه‌ته‌ بۆ لاى ( حروراء ) شارێكه‌ نزیكه‌ى دوو ( ميل ) دووره‌ له‌ شارى (الكوفة) وه‌ ، به‌و كه‌سه‌یش بیروباوه‌ڕى ( خه‌وارج ) ى هه‌بێت ئه‌وترێت : (حه‌رورى) چونكه‌ یه‌كه‌م كۆمه‌ڵى ( خه‌وارج) له‌م جێگایه‌وه‌ سه‌رى هه‌ڵداوه‌ دژ به‌ ـ خه‌لیفه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ـ ـ ـ ( علي ) ـ رضي الله عنه ـ ، بۆیه‌ نیسبه‌ت ده‌درێنه‌ پاڵ ئه‌م شاره‌ . ئه‌مه‌ ووته‌ى ئیمامى ( الحافظ بن حجر ) ه‌ له‌ كتێبی : ( فتح الباري ) دا : ( 4 / 424 ) . وه‌ بڕوانه‌ : (اللباب ) : ( 1 / 359 ) ى ( ابن كثير ) .
ئه‌و (حه‌روریانه‌) : وا پێویست ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئافره‌ت ئه‌گه‌ر پاك بووه‌وه‌ له‌ بێنوێژى قه‌زاى ئه‌و نوێژانه‌ى بكاته‌وه‌ كه‌ له‌ كاتى بێ نوێژیه‌كه‌یدا له‌ ده‌ستى چوون بۆیه‌ (عائيشة) ـ ڕه‌زاى خواى لێبێت ـ له‌وه‌ ترسا كه‌ (معاذة) پرسیاره‌كه‌ى له‌ (خه‌وارج)ه‌وه‌ وه‌رگرتبێت ، ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ى هه‌موو كاتێ به‌ بۆچوونه‌كانیان ڕه‌خنه‌یان له‌ فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌ر ـ ـ ده‌گرت ، یان به‌ پێوانه‌كانیان (الأقيسة) ، نمونه‌شیان له‌م ڕۆژگاره‌مان دا زۆره‌ !!!
(4) أخرجه البخاري : ( 4 / 429 ) رقم ( 321 ) ، ومسلم رقم : ( 335 ) .
(5) بڕوانه‌ : ( حقيقة الصيام ) ص : ( 55 ) لشيخ الإسلام ابن تيمية .
(6) ثبت الحديث بألفاظ مختلفة عن البخاري : (11/516) رقم : (6709) و (1936) ، ومسلم رقم : (1111) ، والترمذي رقم : (724) ، والبغوي : (6/288) ، وأبي داود رقم : (2390) ، والدارمي : (2/11) ، وابن ماجه رقم : (1671) ، وابن أبي شيبة : (2/183 ـ 184) ، وابن خزيمة : (3 /216) ، وابن الجارود رقم : (139) ، والشافعي رقم : (299) ، ومالك : (1 / 297) ، وعبدالرزاق : (4 / 196) . وأرسله بعضهم ، ووصله جلهم ، وصحت عند بعضهم زيادة : " اقضي يوما مكانه " وقد صححها الحافظ ابن حجر في (الفتح) : (11/516) ، وهو كما قال
(7) متفق عليه: البخاري، كتاب الصوم، باب فضل الصوم، برقم 1894، وأطرافه بأرقام: 1904 ،5927 ،7492 ،7538، ومسلم، كتاب الصيام، باب فضل الصيام، برقم 164 - (1151) .
(8) أخرجه البخاري : ( 4 / 131 ) رقم : ( 1927 ) ، ومسلم رقم : ( 1106 ) .
(9) متفق عليه: البخاري، كتاب الصوم، باب المباشرة للصائم، برقم 1927، وباب القبلة للصائم، برقم 1928، ومسلم، كتاب الصيام، باب بيان أن القبلة في الصوم ليست محرمة على من لم تحرك شهوته، برقم 1106.
(10) مسلم،كتاب الصيام،باب بيان أن القبلة في الصوم ليست محرمة على من لم تحرك شهوته،برقم 1107.
(11) هششت: يقال: هش لهذا الأمر يهش هشاشة: إذا فرح به واستبشر وارتاح وخف.[النهاية في غريب الحديث والأثر لابن الأثير، 5/264] .
(12) أبو داود، كتاب الصوم،باب القبلة للصائم، برقم 2385،وصححه الألباني في صحيح سنن أبي داود 2/65.
(13) مجالس شهر رمضان، لابن عثيمين، ص 160.
(14) أخرجه أحمد : ( 4 / 185 و 221 ) من طريق ابن لهيعة ، عن يزيد بن أبي حبيب ، عن قيصر التجيبي عنه ، و سنده ضعيف ، لضعف ابن لهيعة . وله شاهد أخرجه الطبراني في ( الكبير ) رقم : ( 11040 ) من طريق حبيب بن أبي ثابت ، عن مجاهد ، عن ابن عباس ، و حبيب مدلس ، وقد عنعنه . فهو به حسن ، و يراجع له ـ لزاما ـ ( الفقيه و المتفقه ) ص : ( 192 ـ 193 ) ، فإن له طرقا أخرى .
(15) مسند أحمد، 4/32، وأبوداود، برقم 2366، والترمذي، برقم 788، والنسائي، 1/87، وابن ماجه، برقم 407، وحديث لقيط صححه الألباني في صحيح سنن أبي داود، 2/91، والإرواء، برقم 90
(16) انظر: مجالس شهر رمضان لابن عثيمين، ص160، والمغني لابن قدامة، 4/364.
(17) البخاري، كتاب العتق، باب الخطأ والنسيان، برقم 2528، ومسلم، كتاب الإيمان، برقم 127.
(18) صحيح البخاري رقم : (1) و (54) وصحيح مسلم رقم : (4904) .
(19) انظر: المغني، لابن قدامة، 4/370، والشرح الممتع، لابن عثيمين، 6/376.
(20) المغني لابن قدامة، 4/369- 370.