بەتاڵ کەرەوەکانی ڕۆژوو: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بەتاڵ کەرەوەکانی ڕۆژوو
پرسیار:

بەتاڵ كەرەوەكانى رۆژو چین؟ 

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

بەتاڵ کەرەوەکانی ڕۆژوو برییتن لە (جیماع كردن، خواردن، خواردنەوە، دابەزینى ئاوى مەنى بە شەهوەتەوە،  ئەو شتەى ماناى خواردن و خواردنەوە بدات، خۆڕشاندنەوە بە ئەنقەست، دەرچوونى خوێن بە كەڵەشاخ، دەرچوونى خوێن بەهۆى حەیز و نیفاسەوە)

ئەو شتانەى كە رۆژو دەشكێنن ئەمانەن:
1- جیماع كردن.
2- خواردن. 
3- خواردنەوە.
4-دابەزینى ئاوى مەنى بە شەهوەتەوە.
5- ئەو شتەى ماناى خواردن و خواردنەوە بدات.
6- خۆڕشاندنەوە بە ئەنقەست.
7- دەرچوونى خوێن بە كەڵەشاخ. 

8- دەرچوونى خوێن بەهۆى حەیز و نیفاسەوە.
سەبارەت بە خواردن و خواردنەوە و جیماع كردن ئەوا بەڵگەكەى بریتیە لە ئایەتى: ( فَالآنَ بَاشِرُوهُنَّ وَابْتَغُوا مَا كَتَبَ اللَّهُ لَكُمْ وَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ ثُمَّ أَتِمُّوا الصِّيَامَ إِلَى اللَّيْلِ )(البقرة: الآية187). واتە: جا ئێستا لەگەڵیاندا جووت ببن ، و داواى ئەوە بكەن كە خواى پەروەردگار بۆى داناون لە منداڵ ، و بخۆن و بخۆنەوە هەتا ڕووناكى بەیانى لە ڕەشایى شەو ڕوون دەبێتەوە ، بە دەركەوتنى سپێدە و گزنگى ڕاست ( فەجرى صادق ) ، پاشان ڕۆژووەكانتان بگەیەنن بەكۆتا بە خۆگرتنەوە لە بەتاڵكەرەوەكانى ڕۆژوو هەتا شەوتان بەسەردا دێت بە ئاوابوونى خۆر.
بەڵام دابەزینى ئاوى مەنى بە شەهوەتەوە بەڵگەكەى ئەو فەرموودە قودسیەیە سەبارەت بە رۆژوگر كە دەفەرموێت: (( يدع طعامه و وشرابه وشهوته من أجلي))(1) واتە: بەندەكەم وازى لە خواردن و خواردنەوە شەهوەتى هێناوە لەبەرمن.
وە دابەزینى ئاوى مەنى بە شەهوەتەوە لەبەر ئەوەى پێغەمبەرى خوا  ـ ـ  دەفەرموێت: (( في بضع أحدكم صدقة، قالوا يا رسول الله : أيأتي أحدنا شهوته ويكون له فيها أجرا؟ قال أرأيتم لو وضعها في الحرام – أكان عليه وزر- فكذلك إذا وضعها في الحلال كان له أجر))(2)، واتە: لەسەرجێى كردنتاندا خێرتان بۆ دەنووسرێت، وتیان ئەى پێغەمبەرى خوا: ئایا یەكێكمان دەچێتە لاى خێزانى و ئارەزوى خۆى خاڵى دەكات و پاداشتیشی بۆ هەیە؟ ئەویش فەرمووى: ئەى ئایا ئەگەر ئەو شەهوەت وئارەزووە لە حەرامدا خاڵى بكات تاوانى لەسەر نییە؟ بەهەمان شێوە ئەگەر لە حەڵاڵدا خاڵی بكات پاداشتى بۆ هەیە. بۆیە ئەوەى رۆژو دەشكێنێت ئەو مەنیەیە كە دەردەپەڕێت، بۆیە لەسەر وتەى راجح لەم باسەدا ئاوى مەزى رۆژو ناشكێنێت ئەگەر بە شەهوەت و دەسبازیشەوە دەربچێت بەڵام بەبێ جیماع.
پێنجەم: ئەوەى بە ماناى خواردن و خواردنەوە بێت كە بریتیە لە دەرزى موغەزى و شوێنى خواردن وخواردنەوە دەگرێتەوە، ئەمە هەرچەندە خواردن وخواردنەوە نییە بەڵام بەماناى خواردن وخواردنەوە دێت چونكە شوێنیان دەگرێتــەوە، و هەرشتێكیش ماناى شتێك بدات حوكمى ئەو شتەى هەیە، هەربۆیە مانەوەى جەستە بەندە بە خواردنى ئەو دەرزیە بەو مانایەى جەستە بەپڕخۆراكى دەمێنێتەوە بەهۆى ئەم دەرزیەوە هەرچەندە خواردنیشی پێ نەدرێت، بەڵام ئەو دەرزیەى كە شوێنى خواردن وخواردنەوە نەگرێتەوە ئەوا رۆژو ناشكێنێت ئیتر كەسەكە لە دەمارەوە بیدات یان لە ماسولكەوە یان لەهەر شوێنێكى جەستەیدا.
شەشەم: خۆرشانەوە بە ئەنقەست واتە كەسێك خۆى هەرچی لە سكیدایە بیهێنێتە دەرەوە لەرێگاى دەمیەوە، لەبەر فەرموودەى ئەبوهورەیرە  ـ رضي الله عنه ـ  كە پێغەمبەرى خوا  ـ ـ  فەرموویەتى: (( من استقاء عمداً فليقض، ومن ذرعه القيء فلا قضاء عليه))(3)، واتە: هەركەس بە ئەنقەست خۆى رشاندەوە ئەوا با قەزاى بكاتەوە بەڵام ئەوەى بەبێ ویستى خۆى رشایەوە ئەوا قەزاى لەسەر نییە. حیكمەتیش لەمە ئەوەیە كە كاتێك كەسێك خۆى دەرشێنێتەوە سكى بەتاڵ دەبێت لە خواردن و جەستەى پێویستى بە پڕكردنەوە هەیە، هەربۆیە دەڵێین: ئەگەر رۆژوەكە فەرز بوو ئەوا دروست نییە كەسەكە خۆى برشێنێتەوە، چونكە رۆژوەكەى بەتاڵ دەكــاتەوە.
حەوتەم: دەرچوونى خوێن بە هۆى كەڵەشاخەوە لەبەر فەرموودەى: (( أفطر الحاجم والمحجوم))(4)، واتە: كەڵەشاخكەر و كەڵەشاخ بۆ كراو رۆژوەكەیان شكا.
هەشتەم: دەرچوونى خوێنى حەیز ونیفاس لەبەر فەرمودەى: ((أليس إذا حاضت لم تصل ولم تصم))(5)، واتە: ئایا كاتێك ئافرەت دەكەوێتە حەیزەوە ئەوە نییە نوێژ ناكات و رۆژو ناگرێت. بۆیە زانایان یەكدەنگن لەسەر ئەوەى كە ئافرەت لەكاتى حەیز ونیفاسدا رۆژوەكەى صەحیح وتەواو نییە. 
وە ئەو شتانەى كە رۆژو دەشكێنن بەم سێ مەرجەى خوارەوە دەیشكێنن: 
1- زانستى هەبێت.   
2- بیرى لاى خۆى بێت.
3- مەبەست. 
بۆیە كەسی رۆژوەوان رۆژوەكەى ناشكێت بەو شتانەى كەباس كران ئیلا بەم سێ مەرجە نەبێت: 
یەكەم: زانست وزانیارى هەبێت بە علمى شەرعى و هەروەها بە كاتەكەش، بۆیە ئەگەر نەزان ونەفام بوو بە حوكمە شەرعیەكە یان بەكات ئەوا رۆژوەكەى دروستە لەبەر ئایەتى: (رَبَّنَا لا تُؤَاخِذْنَا إِنْ نَسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا) فقال الله تعالى : (( قد فعلت)) واتە: پەروەردگارا سزامان مەدە ئەگەر شتێكمان لەبیرچوەوە لەوەى فەرزت كردوە لەسەرمان ، یان هەڵەمان كرد و شتێكمان كرد كە یاساغیت لێكردوە. خواى گەورەش فەرمووى: ئەوا كردم.
هەروەها ئایەتى: (وَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ فِيمَا أَخْطَأْتُمْ بِهِ وَلَكِنْ مَا تَعَمَّدَتْ قُلُوبُكُمْ )(الأحزاب: الآية5) واتە: گوناهبارنابن لەوەى كە بەهەڵە ئەنجامتانداون و بە ئەنقەست نەبووە ، بەڵكو تەنها خواى پەروەردگار لێتاندەگرێت ئەگەر ئەوە بە ئەنقەست ئەنجامبدەن. جا ئەم دوو بەڵگەیە گشتین.

وە هەروەها لە سوننەتیشدا سابت بووە لە بەڵگەى تایبەتدا لەسەر رۆژو، لە صەحیحدا هاتووە لە عەدى كوڕى حاتەمەوە ـ رضي الله عنه ـ  كە خەوتووە و لە ژێر سەریدا دوو پەتى داناوە یەكێكیان سپی و ئەوى تریان ڕەش، جا لە پارشێودا شتى دەخوارد و دەخواردەوە هەتا تواناى جیاكردنەوەى ئەو دوو پەتەى بۆ پەیدادەبوو، پاشان وازى لە خواردن دەهێنــا، كە رۆژ بوویەوە رۆیشت بۆ لاى پێغەمبەرى خواو  ـ ـ  هەواڵى ئەو كارەى پێدا، پێغەمبەرى خوایش  ـ ـ  بۆى ڕوون كردەوە كە ئەوەى لە ئایەتەكە باسی دەكات مەبەست لە دوو پەتى ڕەش وسپی نییە و بەڵكو مەبەست لێى سپیایەتى رۆژو و ڕەشایەتى شەوە، وە پێغەمبەرى خوا  ـ ـ  فەرمانى پێ نەكرد كە رۆژوەكەى بە قەزا بگێڕێتەوە(6)، چونكە ئەو نەزان بوو بە حوكمەكە و واگومانى بردبوو كە ئەوە ماناى ئایەتەكەیە.
سەبارەت بەنەزانینیش بە كات، ئەوا لە صەحیحى بوخاریدا هاتووە لە ئەسماى كچی ئەبوبەكرەوە ـ رضي الله عنه ـ دەڵێت: (( أفطرنا على عهد النبي في يوم غيم ثم طلعت الشمس ))(7)، واتە: جارێكیان لەسەردەمى پێغەمبەرى خوادا  ـ ـ  رۆژومان شكان لە رۆژێكى هەوردا و پاشان خۆر دەرچوو، وە پێغەمبەرى خوا فەرمانى پێ نەكردن بە قەزاكردنەوەى ئەو رۆژە، وئەگەریش قەزاكردنەوە واجب بوایە ئەوا بێگومان فەرمانى پێ دەكردن و ئەگەریش فەرمانى پێ بكردنایە ئەوا بەدڵنیاییەوە بۆمان دەگوازرایەوە لەبەر ئایەتى: (إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ) (الحجر:9). واتە: ئێمە قورئانمان دابەزاندووە بۆ پەیامبەر موحەممەدی  ـ ـ  ، وە ئێمە بەڵێنی پاراستنیشی دەدەین لەوەی كە بۆی زیادبكرێت ، یاخود لێی كەم بكرێتەوە ، یان بەوەی شتێكی لێ وون ببێت. جا كە نەگوازراوەتەوە وبۆمان باس نەكراوە لەگەڵ پێویستێتى باس كردنیدا ئەوە دەردەكەوێت كە پێغەمبەرى خوا  ـ ـ  فەرمانى پێ نەكردوون بە قەزا كردنەوەى ئەو رۆژە وە ئەوەش دەزانرێت كە واجب نییە، بۆنمونە: كەسێك لە خەو هەڵدەسێت و واگومان دەبات كە لەشەودایە و دەست دەكات بە خواردن وخواردنەوە پاشان دەردەكەوێت كە خواردن وخواردنەوەكەى دواى دەرچوونى فەجر بووە دیسان ئەم كەسەش قەزاى لەسەر نییە چونكە نەزان بووە.  
بەڵام مەرجى دووەم: ئەوەیە كە كەسەكە تووشی بیرچوونەوە نەهاتبێت و ئاگاى لەخۆ بێت، جا لەم حاڵەتەدا ئەگەر خواردى وخواردیەوە بەهۆى بیرچوونەوەوە ئەوا رۆژوەكەى تەواوە و قەزاكردنەوەى لەسەر نییە، لەبەر ئایەتى: ( رَبَّنَا لا تُؤَاخِذْنَا إِنْ نَسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا)  فقال الله تعالى : (( قد فعلت)) واتە: پەروەردگارا سزامان مەدە ئەگەر شتێكمان لەبیرچوەوە لەوەى فەرزت كردوە لەسەرمان ، یان هەڵەمان كرد و شتێكمان كرد كە یاساغیت لێكردوە. خواى گەورەش فەرمووى: ئەوا كردم.

وە هەروەها لەبەر فەرموودەكەى ئەبوهورەیرە ـ رضي الله عنه ـ  كە پێغەمبەرى خوا  ـ ـ  فەرموویەتى: ((من نسي وهو صائم فأكل أو شرب فليتم صومه فإنما أطعمه الله وسقاه))(8)، واتە: هەركەس بیرى چوویەوە بە رۆژوە و شتى خوارد یان خواردیەوە ئەوا با رۆژوەكەى تەواو بكات و نەشكاوە، چونكە ئەوە خواى گەورە ئاو و خۆراكى پێ داوە.
مەرجى سێ یەم: مەبەست، واتە كەسەكە خۆى سەرپشك و سەربەست بێت لە ئەنجام دانى ئەو شتەى كە رۆژوەكە دەشكێنێت، جا ئەگەر سەرپشك نەبوو ئەوا رۆژوەكەى تەواوە ئیتر ناچاركرابێت یان نا، لەبەر ئایەتى:
(مَنْ كَفَرَ بِاللَّهِ مِنْ بَعْدِ إِيمَانِهِ إِلاَّ مَنْ أُكْرِهَ وَقَلْبُهُ مُطْمَئِنٌّ بِالأِيمَانِ وَلَكِنْ مَنْ شَرَحَ بِالْكُفْرِ صَدْراً فَعَلَيْهِمْ غَضَبٌ مِنَ اللَّهِ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ) (النحل:106) واتە: ئەو كەسەی كە وتەی بێباوەڕی وكوفر دەڵێت و لە ئاینەكەی پاشگەزدەبێتەوە پاش باوەڕهێنانى ئەوە جگە لە درۆهەڵبەستن بۆ خواى پەروەردگار هیچی تر ناكات ، ئەوانە توڕەبوونی خوای پەروەردگاریان بۆ هەیە ، جگە لەو كەسانە نەبێت كە بەزۆرلێكردنیان ووتەی بێباوەڕیان پێدەهێنرێتە سەر زار ، و ئەوانیش لەترسی لەناچووندا بەزمان دەیڵێن ، بەڵام لەولاشەوە دڵی جێگیر و دامەزراوە لەسەر باوەڕ ، ئەو كەسانە هیچ لۆمەیەكیان لەسەر نیە ، بەڵام ئەگەر كەسێك وتەی بێباوەڕی وكوفر بڵێت و دڵی پێی ئارام بێت ، ئەوا توڕەییەكی گەورەی خوای پەروەردگاریان بۆ هەیە ، لەگەلأ سزایەكی زۆر گەورە.

جا كە حوكمى كوفر خوا لێى خۆش بێت بەهۆى ئەوەى خاوەنەكەى ناچاركراوە ئەوا لەوە بچووكتر لە پێشترە كە خواى گەورە لێى خۆش بێت و چاوپۆشی لێ بكــات، وەلەبەر ئەو فەرموودەیەشی كە لە پێغەمبەرى خواوە  ـ ـ  دەگێڕدرێتەوە كە فەرموویەتى: (( أن الله رفع عن أمتي الخطأ ، والنسيان، وما استكرهوا عليه))(9)، واتە: خواى گەورە قەڵەمى نووسینى تاوانى هەڵگرتووە لەسەر ئوممەتەكەم لەكاتى بە هەڵەئەنجامدان و بیرچوونەوە و ناچاركردندا. بۆیە ئەگەر هاتوو خۆڵ و تۆز داى بە لووتى كەسێكى رۆژوەواندا و هەستى بە تامەكەى كرد لە گەروویدا و دابەزى بۆ ناو گەدەى ئەوا رۆژوەكەى پێ ناشكێت، چونكە مەبەستى نەبووە، بە هەمان شێوە ئەگەر زۆری لێكرا وناچاركرا بە رۆژوشكاندن و ئەویش رۆژوەكەى شكاند لەبەر لادانى ئەو فشارەى لەسەریەتى ئەوا رۆژوەكەى تەواوە، چونكە ئەو ئازاد وسەربەست نەبووە لەو كارەیدا، هەروەها ئەگەر لە خەودا تووشی لەشگرانى بوو وە ئاوى مەنى دابەزى ئەوا رۆژوەكەى تەواوە چونكە ئەو لەكاتى خەودا مەبەستى هیچ نییە، هەروەها ئەگەر پیاوێك خێزانە بەرۆژوەكەى ناچاركرد و جیماعى لەگەڵدا كرد ئەوا رۆژوەكەى تەواوە چونكە ئەو ئافرەتە زۆرلێكراوەو سەربەست نەبووە.
وە لێرەدا باس وبابەتێك هەیە دەبێت ئاگادارى بین ئەویش ئەوەیە ئەگەر پیاوێك رۆژوەكەى شكاند لەرۆژى رەمەزاندا بەهۆى جیماعەوە و رۆژویش واجب بوو لەسەرى ئەوا پێنج شت لەسەر ئەو جیماعەى دێتە كایەوە:

یەكەم: تاوان.
دووەم: دەبێت باقی رۆژەكە خۆى لە خواردن وخواردنەوە بگرێتەوە.
سێ یەم: بەتاڵ بوونەوەى رۆژوەكەى.
چوارەم: قەزاكردنەوەى ئەو رۆژە.

پێنجەم: كەفارەت.
وە هیچ جیاوازى نییە لەنێوان ئەوەى كە كەسەكە زانابێت بەوەى بەهۆى ئەو جیماعەوە چی لەسەر واجب دەبێت یان نەزان بێت، واتە وەكو ئەوەى كەسێك لە رۆژى رەمەزاندا جیماعى كردووە و رۆژویش واجبە لەسەرى بەڵام نازانێت كە كەفارەتى لەسەر واجبە، ئەوا ئەو خالآنەى كەلەسەرەوە ئاماژەیان بۆ كرا لەسەرى واجب دەبێت، چونكە بەئەنقەست ئەو كارەى كردووە و حاڵەتى ئەنقەستیش ئەو حوكمانەى لەسەر واجب دەكات، بەڵكو لە فەرموودەكەى ئەبوهورەیرەدا هاتووە كە پیاوێك دێت بۆ لاى پێغەمبەرى خوا  ـ ـ  و دەڵێت: ئەى پێغەمبەرى خوا من تیاچووم، ئەویش دەفەرموێت: چی لەناوتى برد(10)، دەڵێت: جیماعم لەگەڵ خێزانەكەمدا كرد لە رەمەزاندا  وبەرۆژوبوم، ئەوەبوو پێغەمبەرى خوا  ـ ـ  فەرمانى پێكرد كە كەفارەت بدات، ئەمە لەگەڵ ئەوەى كە ئەو پیاوە نەیدەزانى كەفارەتى لەسەر واجبە یان نا. وە ئێمە كە دەڵێین: " رۆژوى لەسەر واجب بێت" بۆ ئەوەى چەند حاڵەتێكى لێ بەدەر بێت وەكو ئەوەى لە رۆژى رەمەزاندا كەسێك جیماعى كردووە بەڵام موسافیرە (خۆى وهاوسەرەكەشی) ورۆژوى لەسەر نییە و كەفارەت نایگرێتەوە، ئەوەش لەبەر ئەوەى موسافیر ئەگەریش رۆژوى گرت لەسەرى نییە تەواوى بكات ئەگەر ویستى تەواوى دەكات و ئەگەریش ویستى لێ بێت دەیشكێنێت وقەزاى دەكاتەوە.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -


(1) أخرجه ابن ماجة: كتاب الصيام/ باب ما جاء في فضل الصيام (1638).
(2) أخرجه مسلم : كتاب الزكاة/ باب بيان اسم الصدقة يقع على كل نوع من المعروف (1006).
(3) أخرجه أبو داود : كتاب الصوم/ باب الصائم يستقيء عمداً (2380. والترمذي: كتاب الصوم/ باب ما جاء فيمن اتقاء عمداً (720).
(4) أخرجه البخاري معلقاً . كتاب الصوم/ الحجامة والقيء للصائم. والترمذي: كتاب الصوم/ باب كراهية الحجامة للصائم (774).
(5) أخرجه البخاري: كتاب الحيض/ باب ترك الحائض الصوم (304). ومسلم : كتاب الإيمان/ باب بيان نقص الإيمان بنقص الطاعات (79).
(6) أخرجه البخاري: كتاب الصوم/ باب قول الله تعالى: (وَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الْأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الْأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ)(1916). ومسلم : كتاب الصيام/ باب بيان إن الدخول في الصوم يحصل بطلوع الفجر(1090)
(7) أخرجه البخاري:كتاب الصوم/ باب إذا أفطر في رمضان ثم طلعت الشمس (1959).
(8) تقدم تخريجه .
(9) أخرجه ابن ماجة: كتاب الطلاق / باب طلاق المكره والناسي (2043).
(10) أخرجه البخاري: كتاب الصوم/ باب إذا جامع في رمضان... (1936). ومسلم: كتاب الصيام/ باب تغليظ تحريم الجماع في نهار رمضان على الصائم ... (1111).