حوکمی ڕۆژوی ئەو کەسە چی یە کە هەندێ کارى لەگەڵ ئافرەتێکدا کردوە جگە لە زینا ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی ڕۆژوی ئەو کەسە چی یە کە هەندێ کارى لەگەڵ ئافرەتێکدا کردوە جگە لە زینا ؟
پرسیار:

گەنجێک کە ئێستا تەوبەى کردوە و پێشتر پەیوەندی لەگەڵ کچێکدا هەموو لە کاتێکدا کە بەڕۆژوو بووە هەندێ دەستبازی و کارى لەگەڵ کردوە جگە زینا جا پرسیار دەکات لەبارەی ئەو حوکمە شەرعیانەی تایبەتن بەو بابەتە

الحمد لله ربِّ العالمين، والصلاةُ والسلام على مَنْ أرسله الله رحمةً للعالمين، وعلى آله وصحبِه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، أمَّا بعد:

بێگومان حەڕامیەتی مانگی ڕەمەزان زۆر گەورەیە ، تاوان کردن لەو مانگەدا تاوانێکی گەورەیە ، جا یەکێک لەتاوانە ناشرینەکان زینا کردنە یاخود ئەو شتانەی نزیکن لەزینا ودەبنە هۆکاری زینا ، جا زینا ئەنجامدان دەبێتە هۆکاری :

یەکەم : تاوان کەوا پێویست دەکات بکەرەکەی بەزوو ترین کات تەوبە بکات ، وکاری چاکە زۆر ئەنجام بدات ؛ لەبەر ئەم ئایەتە پیرۆزە : ﴿إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ ۚ ذَٰلِكَ ذِكْرَىٰ لِلذَّاكِرِينَ  ﴾ [هود: ۱۱٤]،
واتە : بەتەئکید کاری چاکە دەبێتە هۆکاری سڕینەوەی تاوان ، ئائەوا یاد خەرەوەیە بۆ کەسانێک کە بیر دەکەنەوە .

وەهەروەها لەبەر ئەم ئایەتە پیرۆزە : ﴿إِلَّا مَن تَابَ وَءَامَنَ وَعَمِلَ عَمَلٗا صَٰلِحٗا فَأُوْلَٰٓئِكَ يُبَدِّلُ ٱللَّهُ سَيِّ‍َٔاتِهِمۡ حَسَنَٰتٖۗ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورٗا رَّحِيمٗا ﴾ [الفرقان : ۷ ]،
واتە : مەگەر کەسانێک نەبێت کەتەوبە دەکەن وباوەڕ دەهێنن وکردەوەی چاکە دەکەن ئائەوانە خودا کردەوە خراپەکانی بۆ دەگۆڕێت بە چاکە ، خودا لێ بوردە وبەبەزەییە .

بێگومان هەرکەسێک ڕاستگۆ بێت لەتەوبەکەیدا وبەتەواوی واز لەتاوان بێنێت ئەوا بەتەئکید خودا لێ بوردە وبەبەزەییە.

دووەم : بەتاڵ بوونەوەی ڕۆژووەکەی بەهۆی جیماع کردن ، پاشان پێویسته دوو مانگ بەسەر یەکەوە بەڕۆژو بێت ، بەڵام گەر کەسێک جیماعی نەکردبێت ئەوا بۆچوونی ڕاست وایە ڕۆژوو بەتاڵ نابێتەوە بەڵام پێچەوانەی تەواوی ڕۆژووە ، پاشان گەر ئەو خەڵوەتە وەدەسبازی کردنی لەگەڵ ئەو ئافرەتە نامەحڕەمەدا بووبێتە هۆکاری دابەزینی مەنی ئەوا ڕۆژوەکەی بەتاڵ دەبێتەوە وپێویستە ئەو ڕۆژە قەزا بکاتەوە وەک ئیحتیاتێک ، هەرچەند لەسەر بۆچونی ڕاجح قەزا کردنەوەی لەسەر نی یە ودوو بۆچوونی زانایان هەیە لەم بارەیەوە ، وکەفارەتیشی لەسەر پێویست نی یە ، ئەوەش مەزهەبی ( ابنِ حزمٍ ) ـە، وبۆچوونی ( الصنعانيُّ)یە وئیمامی ( الشوكانيُّ ) بەلای بۆچوونەدا چووە وپێی باش بووە .

والعلم عند الله تعالى، وآخِرُ دعوانا أنِ الحمدُ لله ربِّ العالمين، وصلَّى الله على نبيِّنا محمَّدٍ وعلى آله وصحبِه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، وسلَّم تسليمًا.

 زانایی پایەبەرز محمد بن على الفرکوس خواى گەورە بیپارێزێ