کچێک كەوتە سوڕى مانگانەوە و لەكاتى حەیزیشدا هەر رۆژوى دەگرت بەنەزانى ئایا چی لەسەرە؟
دەبێت ئەو رۆژانەى كەلە سوڕى مانگانەدا رۆژوى دەگرت بە قەزا بیانگێڕێتەوە، چونكە رۆژو گرتن لە كاتى حەیزدا دروست نییە و وەرناگیرێت با بەنەزانیش بێت و قەزاكردنەوەش كاتى سنوردار نییە.
بەڵام باسێكى پێچەوانەى ئەم باسە هەیە: ئافرەتێكى بچووك حەیزى بۆ هات و شەرمى كرد بە كەسوكارى بڵێت و رۆژوى نەگرت ئەوا دەبێت قەزاى ئەو مانگە بداتەوە كە رۆژوى نەگرتووە چونكە ئافرەت ئەگەر كەوتە حەیزەوە ئیتر موكەلەفە و حەیزیش یەكێكە لە نیشانەكانى باڵغ بوون