حوکمی كەسێكى رۆژوەوان لە وڵاتێكەوە بڕوات بۆ وڵاتێكى تر و لەوڵاتى یەكەمدا بینینى مانگیان ڕاگەیاندبوو: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی كەسێكى رۆژوەوان لە وڵاتێكەوە بڕوات بۆ وڵاتێكى تر و لەوڵاتى یەكەمدا بینینى مانگیان ڕاگەیاندبوو
پرسیار:

ئەگەر كەسێكى رۆژوەوان لە وڵاتێكەوە بڕوات بۆ وڵاتێكى تر و لەوڵاتى یەكەمدا بینینى مانگیان ڕاگەیاندبوو جا رۆژوەكەى دەشكێنێت و شوێنى ئەوان بكەوێت ئەمە لە كاتێكدا لە وڵاتى دووەمدا مانگی شەوال نەبینـراوە؟ 

ئەگەر كەسێك لە وڵاتێكى ئیسلامیەوە سەفەرى كرد بۆ وڵاتێكى ئیسلامى تر و لەو وڵاتەدا هێشتا بەرۆژو نەبوون ئەوا لەگەڵیان بەرۆژو نابێت، چونكە رۆژو ئەوەیە كە خەڵكى بەرۆژو بن و بەرۆژو نەبونیش ئەوەیە كە خەڵكى بەرۆژو نەبن و قوربانیش ئەوەیە كە خەڵكی قوربانی دەكەن، ئەمە ئەگەریش رۆژێك یان زیاتر زیاد بوو بە سەریەوە، هەروەكو چۆن ئەگەر سەفەر بكات بۆ وڵاتێكى تر و خۆرئاوابوون دواكەوتبوو ئەوا بە ئەندازەى سەعاتێك یان دووان یان سیان یان زیاتر بەرۆژو دەبێـت، لەبەر ئەوەى ئەگەر رۆیشت بۆ وڵاتى دووەم ئەوا مانگى تێدا نەبینراوە و پێغەمبەرى خوایش  ـ ـ  فەرمانى كردووە كەبەرۆژو نەبین هەتا مانگ نەبینین بۆیە فەرموویەتى: (( لرؤيته))(1)، بەڵام بە پێچەوانەوە وەكو ئەوەى كەسێك لە وڵاتێكەوە كە بینینى مانگ دواكەوتووە بەلایەوە بڕوات بۆ وڵاتێك كە مانگ بینراوە ئەوا لەگەڵیاندا رۆژو دەشكێنێت و ئەوەى دەمێنێتەوە لە رەمەزان بە قەزا دەیداتەوە ئیتر رۆژێك بێت یان دووان، ئەمەش لەبەر ئەوەى ناكرێت مانگ لە بیست ونۆ رۆژ كەمتر بێت یان لە سی رۆژ زیاتر بێت، وە پێى دەڵێین رۆژوەكەت بشكێنە ئەگەرچی بیست و نۆ رۆژیشی تەواو نەكردووە، چونكە مانگ بینراوە وە ئەگەریش مانگ بینرا دەبێت رۆژو بشكێنرێت، وە لەبەر ئەوەى تۆ كەمتر لە بیست و نۆ رۆژ بەرۆژو بوویت بۆیە دەبێت بیست ونۆ رۆژ تەواو بكەیت بە پێچەوانەى بڕگەى یەكەمەوە كە تۆ رۆژو ناشكێنیت هەتا مانگ نەبینرێت، جا ئەگەریش مانگ نەبینرا ئەوا تۆ هەر لە رەمەزاندایت، جا چۆن رۆژو دەشكێنیت و رۆژوتیش لەسەرە بۆیە زیادەى هەر رۆژێك رۆژو وەكو زیادەى سەعات وایە لەرۆژێكدا.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -

(1) تقدم تخريجه في الفتوى السابقة.

سەردان: ٢,٢٩٠ بەش: حوکم و ئادابەکانى ڕۆژوو