ئەگەر ئافرەت لەدواى بانگى بەیانى لە بێ نوێژی پاك ببێتەوەوە ئایە ئەو ڕۆژەی بۆ ئەژمێردرێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
 ئەگەر ئافرەت لەدواى بانگى بەیانى لە بێ نوێژی پاك ببێتەوەوە ئایە ئەو ڕۆژەی بۆ ئەژمێردرێت؟

ئافرەتێك كاتێك كە ئەوەی خوا لەسەری داناوە كە سوڕی مانگانە‌و بێ‌ نوێژی مانگانەیە كاتێك كە لە ڕۆژی ڕەمەزاندا پاك بوەوە لە بەیانییەكەی بێت پێش نیوەڕۆ یان دوای نیوەڕۆ بێت یان دوای عەسر بێت ڕای هەندێ زانایان وایە كە دوای پاك بوونەوەی دەبێت دەست هەڵگرێت لە خواردن‌و خواردنەوە تاوەكو كاتی بەربانگ نەهیچیش بخواو نەهیچیش بخواتەوە وە بۆیشی بەڕۆژوو حیساب نییە، بەڵام مادام پاك بوەتەوە نابێت هیچ بخواو هیچ بخواتەوە هەڵبەتە ئەوە بۆ چونكە هیچ بەڵگەی لەسەر نییە بەڕاستی لەگەڵ ڕێزماندا بۆ هەموو زانایان بۆچونەكە هیچ بەڵگەیەكی شەرعی لەسەر نییە، بەڵكو ئافرەت كە لە دوای بانگی بەیانی پاك بۆوە كۆتایی بە سوڕی مانگانەی هات ئەوە ئەو ڕۆژەی تازە لەدەست چووە وە لەسەری واجب نییە ئەو ڕۆژە بەڕۆژوو بێت وە كە بەڕۆژووش نەبێت ئافرەت ئازادە بۆ خۆی، خوای گەورە ڕێگای پێداوە نان دەخوات‌و ئاو دەخواتەوە وە ئەگەر بۆ نموونە پیاوەكەشی لەسەفەر بووبێت‌و بەرۆژوو نەبێت‌و بگەڕێتەوە بۆی هەیە بچێتە لای، كەواتە شتێك كە خوا حەرامی نەكردبێت ناتوانین ئێمە حەرامی بكەین بەقسەی هیچ زانایەك كاتێك كە بەڵگەی قورئان‌و فەرموودەی لەسەر نەبێت، بۆیە ئافرەت پێویست نییە لەسەری باقی ڕۆژەكەی كە بە پاك بۆتەوە تێیدا خۆی بگرێتەوە لە خواردن‌و خواردنەوە، بەڵكو حەڵاڵە بۆی‌و ئەو ڕۆژەشی لەسەر نییە بەڵكو دوایی دەیگرێتەوە.

ئەم پرسیارە لە لایەن (دکتۆر عبداللطیف أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٤,٥٩٦ بەش: حوکم و ئادابەکانى ڕۆژوو