حوکمی نەگرتنەوەی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان تاوەکو ڕەمەزانی داهاتووی بەسەردا دێ: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی نەگرتنەوەی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان تاوەکو ڕەمەزانی داهاتووی بەسەردا دێ
پرسیار:

كەسێك یەك رۆژى مانگى ڕەمەزانى لەسەرە و نەیگرتۆتەوە هەتا ڕەمەزانەكەى ترى بەسەردا هاتووە ئایا چی بكات؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

ئەو كەسەى كەبەهۆى عوزرێكى شەرعیەوە رۆژوى نەگرتووە ئەوا لەسەریەتى كە زوو بیگرێتەوە هەر لەو ساڵەیدا وەكو گوێڕایەڵیەك بۆ خواى گەورە و دواى نەخات بۆ دواى رەمەزانێكى تر ، بەڵام ئەگەریش دواى خست ئەوا لەسەریەتى داواى لێخۆشبوون لەخوا بكات وتۆبە بكات وپەشیمان بێت لەو كەمتەرخەمیەى و ئەو رۆژەش بەقەزا بگرێتەوە ئەگەر دواى رەمەزانەكەى تریش بێت چونكە نابێت بفەوتێت ئەو قەرزە.

ئاشكرایە كە خواى گەورە فەرموویەتى: (فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ وَمَنْ كَانَ مَرِيضاً أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ) واتە: جا هەر بۆیە هەركامتان گەیشتە ئەو مانگە و تەندروست و لەسەفەردا نەبوو ، با ڕۆژەكەى بەڕۆژوو بێت . و ڕێگەش دراوە بە نەخۆش و موسافیر كە ڕۆژوو نەگرن ، و پاشان ئەو ڕۆژانەى كە نەیانگرتووە بە ئەژمارەى ئەو ڕۆژانە قەزا بكەنەوە.

جا ئەو كەسەى كەبەهۆى عوزرێكى شەرعیەوە رۆژوى نەگرتووە ئەوا لەسەریەتى كە زوو بیگرێتەوە هەر لەوساڵەیدا وەكو گوێڕایەڵیەك بۆ خواى گەورە و دواى نەخات بۆ دواى رەمەزانێكى تر، لەبەر وتەكەى عائیشە - رضي الله عنها – كە دەڵێت: (( كان يكون علي الصوم من رمضان فما أستطيع أن أقضيه إلا في شعبان))(1) واتە: رۆژوى مانگى رەمەزانم لەسەربوو نەمتوانى بیگرمەوە بەقەزا هەتا مانگى شەعبان ئەوەش لەبەر ئیش وكار وسەرقاڵ بوونم بە پێغەمبەرى خواوە  ـ ـ  .

جا لەم ڕوداوەدا كە عائیشە دەڵێت: نەمتوانى بیگرمەوە هەتا شەعبان، بەڵگەیە لەسەر ئەوەى كە دەبێت رۆژوى قەزا بگیرێتەوە پێش هاتنى رەمەزانێكى تر، بەڵام ئەگەریش دواى خست ئەوا لەسەریەتى داواى لێخۆشبوون لەخوا بكات وتۆبە بكات وپەشیمان بێت لەو كەمتەرخەمیەى و ئەو رۆژەش بەقەزا بگرێتەوە ئەگەر دواى رەمەزانەكەى تریش بێت چونكە نابێت بفەوتێت ئەو قەرزە. والله الموفق.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -


(1) أخرجه البخاري: كتاب الصوم/ باب متى يقضى قضاء الصوم (1950).