کە ژن ومێرد جیماعیان کرد لە کاتێکدا کە بەڕۆژوون ئایا كەفارەت تەنها لەسەر پیاوە یان لەسەر هەردوکیان؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کە ژن ومێرد جیماعیان کرد لە کاتێکدا کە بەڕۆژوون ئایا كەفارەت تەنها لەسەر پیاوە یان لەسەر هەردوکیان؟

هەندێ لە زانایان دەفەرموون: پێغەمبەر كاتێك بەو پیاوەی فەرموو: بڕۆ بەندەیەك ئازاد بكە، كە نەیبوو پێی فەرموو: دوو مانگ بە ڕۆژوو بە، كە نەیتوانی پێی فەرموو: نانی شەست فەقیر بدە، نەی فەرموو با خێزانیشت هەمان شت بكات[وَمَا كَانَ رَبُّكَ نَسِيًّا ][مريم:64]. ]. خوای گەورە شتی لە بیر ناچێت، وە پێغەمبەر نەیفەرموو خێزانت ڕازی بووە یان ڕازی نەبووە؟ بە ئارەزووی خۆی بوو یان بە ئارەزووی نەبوو؟ جا قاعیدەیەكی ئوصوڵی دێننەوە: (تَرْكُ الاسْتِفْصَالِ فِي مَقَامِ الاِحْتِمَالِ يُنَزَّل مَنْزِلَةَ العُمُومِ فِي المَقَالِ) مادام لە لایەنێك كە لەوانەیە ژنە خۆی ڕازی بوو بێت یان ڕازی نەبوو بێت، بەڵام مادام پێغەمبەر داوای وردەكاری نەكرد بڵێ مادام خێزانی ڕازی نەبووە ئەو حوكمە نایگرێتەوە، وەكو لە مەزهەبی شافیعی ئافرەت لەسەری نییە، كۆمەڵێ تر لە ئەهلی عیلم دەفەرموون: نەخێر حوكمەكە گشتیە هەم ڕۆژووی پیاو هەم هی ئافرەتەكەش هەڵدەوەشێنێتەوە، وە كەفارەتەكەش بۆ هەردووكیانە ئەو ئافرەتە كە ڕازی بوو بێت بەو كارەو بە ڕەزامەندی خۆی كردبێتی نەك پیاوەكە زۆری لێ كرد بێت ئەوە پێویستە ئافرەتەكەش كەفارەت بدات، وە ئەوەشیان باشترە والله اعلم.
كەواتە ئەوانەی كە رۆژوی پێ هەڵدەوەشێتەوە: هەڵگەڕانەوە لەدین، خواردن‌و خواردنەوە بە ئەنقەست، وە هەروەها جیماع كردن.

ئەم پرسیارە لە لایەن بەڕێز (دکتۆر عبداللطیف أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە