حوکمی خواردن دان لەبری ڕۆژوو نەگرتنی ئەو پیاوە بەتەمەنەی که ئاگای لەخۆی نەماوە و هەست بە هیچ ناکا؟
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئەو پیاوە گەورەی کە بێ ئاگا بووە و هەست بە هیچ ناکا لەبەر تەمەنی و پیرێتى ، هیچی لەسەر نیە نە خواردن دان و نەوەک ڕۆژوو گرتن ، چونکە ئەو لە پلەی ئەو منداڵەیە کە جیاکاری ناکات یان هێشتا پێنەگەشتووە ، بۆیە هیچی لەسەر نیە .
وەڵامى زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –
سلسلة اللقاء الشهري > اللقاء الشهري [70]