ئایا ئەخلاق و ڕەوشتى کەسی بەڕۆژوو دەبێ چۆن بێ؟ خواى گەورە و پێغەمبەرمان ﷺ داوایان لێ کردوین کە ڕەوشتمان چۆن بێ لە مانگی ڕەمەزان و کاتى بەڕۆژوو بوندا؟
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
بەروبوومی سەرەکی ڕۆژوو ئەوەیە کەسی ڕۆژووەوان تەقوای خوا بەدەست بێنێت ئەوەش بەجێ بەجێکردنی فەرمانەکانی خودا ودوور کەوتنەوە لەڕێگری لێ کراوەکانی دێتە دی ، هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ} [البقرة: 183].
واته: ئهی باوهڕداران ئێوه ڕۆژووی مانگی ڕهمهزانتان لهسهر فهرز كراوه ، ههروهكو چۆن لهسهر ئوممهتانی پێش ئێوهش فهرز كرابوو ، بهڵكو تهقوای خوای گهوره بكهن.
ڕۆژوو قوتابخانەیەکی گەورەیە ، لەو مانگەدا کەسانی ڕۆژووەوان چەندان ڕەوشتی بەرز فێر دەبن ، وڕزگاریان دەبێت لەچەندەها خو ڕەوشتی ناشیرین ، و ڕادێن لەسەر خۆ پارێزی ودوور بوون لەحەرام ، و واز دێنن لەشتی خراپ و ناڕێک.
جا لەو سیفاتە چاکانەی کە کەسی ڕۆژووەوان بەدەستی دێنێت:
یەکەم : ئارام گرتن:
لەڕۆژوودا سێ جۆر ئارام گرتن کۆ دەبێتەوە :
1- ئارام گرتنە لەسەر گوێڕایەڵی خواى گەورە .
2- ئارام گرتن لەسەر سەرپێچی نەکردنی خواى گەورە .
3- ئارام گرتن لەسەر قەزا وقەدەرەکانی .
ڕۆژوو ئارام گرتنە لەسەر گوێڕایەڵی خودا ؛ چونکە مرۆڤ ئارام دەگرێت لەسەر ئەو گوێڕایەڵیە کەڕۆژوو گرتنە وئەنجامی دەدات .
وەهەروەها ئارام گرتنە لەسەر دەرنەچوون لەفەرمانی خودا ؛ چونکە کەسی بەڕۆژوو لەو شتانە دوور دەکەوێتەوە کە حەرامن لەسەر ڕۆژووەوان.
وەهەروەها ئارام گرتنە لەسەر قەدەری خودا؛ چونکە کەسی ڕۆژووەوان توشی ناڕاەحەتی برسێتی وتینویەتی وبێتاقەتی دەبێت ؛ هەر بۆیە ڕۆژوو بەچڵە پۆپەی ئارام گرتن دادەنرێت ؛ چونکە هەر سێ جۆرە ئارام گرتنەکەی تێدایە ، و خوای پەروەردگاریش فەرموویەتی: {إِنَّمَا يُوَفَّى الصَّابِرُونَ أَجْرَهُمْ بِغَيْرِ حِسَابٍ}[الزمر: 10].
واته: تهنها ئارامگران ئهجرو پاداشتی خۆیان وهرئهگرن بهبێ ژماره، واته: ئهجرو پاداشتێكی یهكجار زۆر له بهههشتدا.
ابن رجب الحنبلي ڕەحمەتى خواى لێ بێ دەڵێت: (باشترین جۆرکانی ئارام گرتن : ڕۆژوو گرتنە ، چونکە ڕۆژوو هەر سێ جۆرەکەی ئارام گرتنی لەخۆ گرتووە ؛ لەبەر ئەوەی ئارام گرتنە لەسەر گوێڕایەڵی خودا ، وئارام گرتنە لەسەر دەرنەچوون لەفەرمانی خودا ؛ چونکە بەندە واز لەهەواو وئارەزووەکانی دێنێت لەپێناوی خودادا ، هەر بۆیە لەفەرموودەیەکی سەحیح دا هاتووە خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ((كل عمل ابن آدم له إلا الصيام، فإنه لي، وأنا أجزي به، إنه ترك شهوته وطعامه وشرابه من أجلي)).
واتە؛ ھەموو کردەوەکانی ئادەمیزاد بۆ خۆیەتی جگە لە ڕۆژوو، ئەوە بەڕاستی بۆمنە و ھەر خۆشم پاداشتی ئەدەمەوە، ڕۆژوان وازی لەئارەزوو و خواردن و خواردنەوەکانی هێناوە لەپێناو مندا .
وەهەروەها ئارام گرتنە لەسەر قەدەر بەئازار وناخۆشەکانی کە بەهۆی ڕۆژووەوە توشی دەبێت هاوشێوەی تینوێتی وبرسێتی ) (جامع العلوم والحكم) (2/649).
وە پێغەمبەر ﷺ ناوی لێ ناوە مانگی ئارام گرتن ، عبداللەی کوڕی عەباس رضي الله عنهما گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی:
((صوم شهر الصبر، وثلاثة أيامٍ من كل شهر، يذهبن وَحَرَ الصدر)). رواه البزار كما في "مجمع الزوائد" للهيثمي (3/199)، والمنذري في "الترغيب والترهيب" (2/134)، وقال هو والهيثمي: رجاله رجال الصحيح، وحسَّن إسناده ابن حجر في "مختصر البزار" (1/408).
واتە: ڕۆژووی مانگی ئارام گرتن ، و سێ ڕۆژ لەهەموو مانگێک ، چڵک و پیسی سنگ ناهێڵێت .
وە( السيوطي ) رحمه الله دەڵێت: (مانگی ئارام گرتن"الصبر" بریتی یە لەمانگی ڕەمەزان ، وئەسڵی ئارام گرتن"الصبر" : بەند کردنە ، وبۆیە ناوی ڕۆژوو نراوە "الصبر" چونکە بەند کردنی نەفسی تێدایە لەخواردن وخواردنەوە وجیماع کردن ) (شرح سنن النسائي) (4/218).
دووەم : ڕاستگۆیی
یەکەم شت کەڕۆژوو فێری ڕۆژووەوانی دەکات ڕاستگۆ بوونه لەگەڵ خودادا ؛ لەبەر ئەوەی ڕۆژوو کارێکی نهێنی یە لەنێوان عەبد وخودادا ، ومرۆڤ توانای ئەوەی هەیە بڵێ بەڕۆژووم ، ودواتر بەنهێنی خواردن بخوات .
ئەبو هورەیرە رضي الله عنه گێڕاویەتیەوەو دەڵێت: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی: ((قال الله عز وجل: كل عمل ابن آدم له إلا الصوم، فإنه لي وأنا أجزي به)) أخرجه البخاري (1904)، ومسلم (1151).
واتە:هەموو کردارێکی نەوەی ئادەم بۆ خۆیەتی جگە لەڕۆژوو نەبێت ، ئەوا بۆ منە وخۆم پاداشتی دەدەمەوە .
خوای پەرەردگار ڕۆژووی بۆ خۆی داناوە ، و مانای ئەوەیە ڕۆژوو تایبەتە بەخوداوە لەنێو باقی کردەوەکانی تردا ؛ چونکە لە گەورەترین عیبادەتەکانە ، و نهێنی یە لەنێوان عەبد وخودادا ، مرۆڤ نازانرێت بەڕۆژووە یاخود نا ، چونکە نیەتەکەی نازانرێت ونهێنی یە ، هەر بۆیە زیاتر ئیخلاسی تێدایه.
وەڕاستگۆیی دژ وپێچەوانەی درۆیە ، یاخود یەک بوونی ڕواڵەت وناوەڕۆکە ، هەر بۆیە ڕووی لێک چوونە لەنێوان ڕۆژوو ،وڕاستگۆیدا ، لەبەر ئەوەی هەردوکیان کەس ئاگاداری نی یە جگە لەخودا .
وە بەهەمان شێوە ڕۆژوو یارمەتی دەری ڕاستگۆییە لەکردەوەکاندا وڕواڵەتەکەی پێچەوانە نی یە لەگەڵ ناوەڕۆکی دا ، ئەوەش لەبەر ئەوەی ڕۆژوو یارمەتی دەری هەست کردنە بەچاودێری کردنی خودا ، هەندێ جار ڕواڵەتی کەسێک لەنوێژدا دڵسۆزی وخشوعی پێوە دیاره ، بەڵام دڵی سەرقاڵ و بێ ئاگایە لەخودا ، ڕۆژوو بەر بەستی سەرقاڵ بوون لادەبات ئەوانەی بەندە دوور دەخەنەوە لەخودا .
وەبەهەمان شێوە کەسی ڕۆژووەوان لەڕواڵەتدا خۆی لەخواردن وخواردنەوە وئارەزووەکانی دەگرێتەوە ، ولەتەواوکەری ڕۆژووە گەر کەسی ڕۆژووەوان بۆ ئەوە بەڕۆژوو بێت لەپەروەردگاری نزیک بێتەوە ، وئەو پاداشتانەی بۆی دانراوە چاوەڕێیان بکات ، و دوور بکەوێتەوە لەگوناه و تاوان ، وبەزمان ودڵ ڕوو کاتە خودای خۆی ، بەم شێوەیە ناوەڕۆکی وڕووی دەرەوەی یەکسان دەبن ودەبێتە کەسێکی ڕاستگۆ .
ابن القيم رحمه الله دەڵێت: (کەسی ڕۆژووەوان شتێک ناکات ، بەڵکو تەنها خۆی لەئارەزوو وخواردن وخواردنەوەکانی دەگرێتەوە لەپێناو پەرستراوەکەیدا ، ڕۆژوو واز هێنانە لەشتە خۆشویستراوەکانی دەروون ولەزەتەکانی ، وپێشخستنی خۆشویستنی خودا وڕەزامەندیەکەیەتی ، ونهێنی نێوان عەبد وپەروەردگاریەتی ، جگە لەخودا کەس ئاگاداری نی یە ، خەڵک ئاگاداری واز هێنانی هەن لەخواردن وخواردنەوە ، بەڵام لەو ڕووەی وازی لەخواردن وخواردنەوە هێناوە لەپێناوی خودادا ئەوا هیچ یەکێک لەمرۆڤەکانی نایزانن وئاگاداری نین ، ئائەوەش حەقیقەتی ڕۆژووە) (زاد المعاد) (2/27).
وەڕاستگۆیی ڕێگری لەخاوەنەکەی دەکات لەقسەی درۆ وپڕ وپووچ ، وبەهەمان شێوە ڕۆژووش ، هەروەک لەو فەرموودەیەدا هاتووە کەئەبو هورەیرە خوای لێ ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: ((من لم يدع قول الزور والعمل به، فليس لله حاجة في أن يدع طعامه وشرابه)) (أخرجه البخاري) (1903).
واتە: هەرکەسێک واز لەقسەی پڕ وپووچ ودرۆ وکار کردن پێیان نەهێنێت ، ئەوا خودا هیچ پێویستیەکی بەوە نی یە خۆی بگرێتەوە لەخواردن وخواردنەوە .
سێیەم : ماڵ بەخشین و خێر و صەدەقە و سەخی بوون
چەندان بەڵگەى شەرعی هەن لەبارەی ئەوەی پاداشتی کردەوە چاکەکان چەند قات زیاد دەبن لەشوێنە چاکەکاندا ، هاوشێوەی ڕەمەزان وجگە لەویش .
بۆیە گرنگە کەسی ڕۆژووەوان ئەوەی خۆی گردۆتەوە لەشتی حەڵاڵ ئەوانەی ڕۆژوو دەشکێنن ، دوور بکەوێتەوە لەهەموو حەرامکراوەکان ، وخۆی سەرقاڵ کات بەکردەوەی چاکەوە ، وهەموو جۆرەکانی ئەنجام بدات ، وخۆی بڕازێنێتەوە بەڕەوشتی دڵفراوانی وسەخی بوون ، لەوانە بەتایبەت خواردن دان بەڕۆژووەوانان .
زەیدی کوڕی خالیدی جوهەنی خوای لێ ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی: ((من فطَّر صائماً، كان له مثل أجره غير أنه لا ينقص من أجر الصائم شيئًا)) (رواه الترمذي (807)، وأحمد (4/114)، (17074)، والدرامي (2/14)، (1702)، والنسائي في "السنن الكبرى" (2/256)، (3331)، والطبراني (5/256)، (5279)، وقال الترمذي: حسنٌ صحيح، وصححه الألباني في "صحيح سنن الترمذي").
واتە: هەرکەسێک خواردن بەڕۆژووەوانێک بدات بۆ ئەوەی ڕۆژووەکەی پێ بشکێنێت ، ئەوا هاوشێوەی ئەو پاداشتی دەست دەکەوێت بێ ئەوەی لەپاداشتی کەسە ڕۆژووانەکەش کەم بێتەوە .
بۆیە گرنگە مرۆڤ سوور بێت لەسەر خواردن دان بەکەسانی ڕۆژووەوان بەپێی توانا ، بەتایبەت گەر کەسە ڕۆژوانەکە هەژار بوو ، یاخود بێ توانا بوو .
• ئەو ڕۆژووەوانەی کەخودا ماڵی پێ بەخشیوە ، وبەدرێژای ساڵ ڕاهاتووە لەسەر خۆشگوزەرانی وخواردنی خواردن وخواردنەوە وڕێگا وجێگای باش ، بێ ئاگا بووە لەهەژاران وبێ نەوایان ، گرنگە بۆ ئەم کەسە لەکاتی ڕۆژوو گرتندا ڕەوشت وسلوکی گۆڕانکاری بەسەردا بێت ، وهەستی بەرانبەر جگە لەخۆی بجوڵێت ، ئەو کاتەی هەست بەبرسێتی دەکات ، هەست بەناخۆشی بێ بەش بوون وهەژاری دەکات ، ئەوکات لەئازاری برا هەژارەکانی تێ دەگات ، لەم ڕێگەیەوە زۆر جار دەست دەکات بەخێر وسەدەقە ودەستی یارمەتی درێژ کردن بۆ کەسانی هەژار ونەدار .
عبداللەی کوڕی عەباس خوا لێیان ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : ((ك ان رسول الله ﷺ أجود الناس، وكان أجود ما يكون في رمضان، حين يلقاه جبريل، وكان جبريل يلقاه في كل ليلةٍ من رمضان فيدارسه القرآن، فلرسول الله ﷺ حين يلقاه جبريل أجود بالخير من الريح المرسلة)) (أخرجه البخاري) (3220).
واتە : پێغەمبەری خوا ﷺ لەهەموو کەس سەخی تر بوو ، و کاتێ لەڕەمەزاندا جبریل دەهات بۆ لای زۆر سەخی تر دەبوو ، و جبریل هەموو شەوێک قورئانی پێ دوو بارە دەکردەوە ، وە پێغەمبەری خوا ﷺ زۆر لە با خێرا تر بوو لە خێرکردندا .
چوارەم : داوێن پاکی
• خوای پەروەردگار فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ} [البقرة: 183].
واته: ئهی باوهڕداران ئێوه ڕۆژووی مانگی ڕهمهزانتان لهسهر فهرز كراوه ، ههروهكو چۆن لهسهر ئوممهتانی پێش ئێوهش فهرز كرابوو ، بهڵكو تهقوای خوای گهوره بكهن.
لەم ئایەتە پیرۆزەدا خودا ئەوەی ڕوون کردووەتەوە کەڕۆژووی بۆیە فەرز کردووە بەڵکو تەقوای بکەین ، ڕۆژوو وەسیلەیەک بۆ تەقوا ، وتەقواش ئەوەیە لەنێوان خۆت وسزای خودادا پارێزەرێک هەبێت ، ئەوەش بەجێ بەجێ کردنی فەرمانەکانی ، ودوور کەوتنەوە لەڕێگری لێ کراوەکانی دەبێت.
کەسی ڕۆژووەوان بەڕۆژوو ڕادێت لەسەر داوێن پاکی ، و پێغەمبەر ﷺ ئاماژەی بەمە داوە وفەرموویەتی: ((يا معشر الشباب، من استطاع الباءة فليتزوج، فإنه أغض للبصر وأحصن للفرج، ومن لم يستطع فعليه بالصوم، فإنه له وجاء)) (أخرجه البخاري (5066)، ومسلم (1400).
واتە: ئەی چینی گەنجان هەر كەس لە ئێوە توانای ژن هێنانی هەیە ئەوا با ژن بێنێت، چونكە ژن هێنان چاو دەگرێتەوە لە نەزەر كردن و قەڵایەكیشە بۆ عەورەت و دەتپارێزێت، وە هەر كەس توانای ژن هێنانی نى یە ئەوا با ڕۆژو بگرێت چونكە ڕۆژو دەبێتە پارێزەر بۆی.
پێغەمبەر ﷺ ڕوونی کردووەتەوە کەڕۆژوو پارێزەرە بۆ کەسی ڕۆژووەوان ، و هۆکارێکە بۆ داوێن پاکی ، ئەوەش لەبەر ئەوەی شەیتان هاوشێوەی خوێن بەنێو دەمارەکانی مرۆڤدا دێت ودەچێت ، وڕۆژووش ئەو هاتن وچوونە لاواز دەکات ، وخودا یادی مرۆڤ دەخاتەوە ، ودەسەڵاتی شەیتان لاواز دەکات ، وهێزی ئیمان وباوەڕ بەهێز دەکات.
پێنجەم : لەسەر خۆیی وخواردنەوەی ڕق ولێ بوردەیی :
• پێویسته کەسی ڕۆژووەوان کاتێ کەسێک جوێنی پێ دەدات یاخود قسەی پێ دەڵێت وشەڕی لەگەڵ دەکات بەدەنگی بەرز بڵێت:( إني صائم)واتە: من بەڕۆژووم.
ئەبو هورەیرە خوای لێ ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: ((وإذا كان يوم صوم أحدكم فلا يرفث، ولا يصخب فإن سابه أحد، أو قاتله فليقل: إني امرؤٌ صائم)) (أخرجه البخاري (1894، ومسلم (1151)، واللفظ له) .
واتە: ئەگەر ڕۆژێک کەسێکتان بەڕۆژوو بوو با ئەو ڕۆژە قسەی ناشیرین و ھات و ھاوار نەکات، خۆ ئەگەر کەسێک جنێوی پێدا و شەڕی پێ فرۆشت با بڵێت؛ من کەسێکی بەڕۆژووم .
وە لەڕیوایەتێکی تردا هەر ئەبو هورەیرە خوای لێ ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : پێغەمبەر ﷺ فەرمووی:((إذا أصبح أحدكم يومًا صائمًا فلا يرفث ولا يجهل، فإن امرؤٌ شاتمه أو قاتله فليقل: إني صائم، إني صائم)) (أخرجه البخاري (1894، ومسلم (1151)، واللفظ له) .
واتە: ئەگەر کەسێک لە ئێوە بەیانی کردەوەو بەڕۆژوو بوو ئەوا با قسەی ناشرین نەکات و کاری نەزان کارانە نەکات ، وە ئەگەر کەسێک جنێوی پێدا یان شەڕی لەگەل کرد ئەوا بڵیت : من بەڕۆژووم .
شەشەم: سەلامەتی دڵ ودەروون لەڕق وکینە
عبداللەی کوڕی عەباس رضي الله عنهما گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی:
((صوم شهر الصبر، وثلاثة أيامٍ من كل شهر، يذهبن وَحَرَ الصدر)).
واتە: ڕۆژووی مانگی ئارام گرتن (واتە مانگی ڕەمەزان) ، و سێ ڕۆژ لەهەموو مانگێک ، چڵک وپیسی سنگ ناهێڵێت .
مانای (وَحَرَ الصدر) : واتە: پیسی ، وحیقد ، یاخود توڕەیی ، یاخود دوو ڕوویی ناهێڵێت ، بەشێوەیەک هیچ پیسیەکی تێدا نامێنێت ، جێگایەکی تێدا نامێنێت بۆ ڕق وکینە ، وتوڕەیی ..هتد .
حەوتەم: ئیرادە بەهێز بوون وتوانای خۆ ڕاگری
ڕۆژوو وا لەکەسی ڕۆژووەوان دەکات ئیرادەی بەهێز بێت ئەوەش سەرچاوەی گرتووە لەئیمان بوون بەخوا ، وهێزی جێ بەجێ کردنی فەرمانەکانی کە یەکێکیان فەرمان کردنه بەڕۆژوو گرتن لەپێناو خودادا ، و وەک تەماحێک بۆ ئەو پاداشتەی کەبۆی دانراوە لەدوا ڕۆژدا .
ڕۆژوو کەسی ڕۆژووەوان ڕا دێنێت لەسەر خۆ ڕاگری ، وزاڵ بوون بەسەر نەفس ودەرووندا ، وگرتنی جڵەوی تاوەکو بەگوێی دەکات بەئیزنی خودا لەو شتانەدا کەخێر وخۆشگوزەرانی تێدایه ، وە نەفس فەرمان دەکات بەخراپه مەگەر نەفسێک خودا ڕەحمی پێ کردبێت وپاراستبێتی ، بۆیه هەرکات مرۆڤ بەگوێی نەفس وئارەزووەکانی کرد بەهیلاکی دەبات ، و گەر جڵەوگیری کرد وزاڵ بوو بەسەری دا ئەوکات دەتوانێت بیبات بەرەو بەرزترین پلە ، و ئامانج بەویستی خودا ، ئەوەش بەدەست نایەت مەگەر بۆ کەسێک نەبێت ڕۆژوویەکی شەرعی گرتبێت بەهەست کردن بەعیبادەت کردن بۆ خودا ، وچاوەڕێ کردنی پاداشتەکانی پەروەردگار.
وئەو ڕۆژووەوانەی کە وای لەنەفسی خۆی کردووە دوور کەوێتەوە لەشتە دروستەکان لەبنەڕەتدا ، وزاڵ بووە بەسەر ئارەزووەکانی لاشەیدا ، حەتمەن دەتوانێت بەویستی خودا دوور کەوێتەوە لەو شتانەی حەرامە لەهەموو کات وساتەکانی تری تەمەنیدا .
هەشتەم : دڵ ئارامی
• لەحەقیقەتدا ڕۆژوو ڕێگایەکە بۆ ڕزگار بوون لەهێزی دەروون ئەوەی کەمرۆڤ بەرەو هەلاکەت دەبات ، وڕێگایەکە بەرەو ڕووناکی وئەمین بوون ، وهەست کردن بەخۆشی وئارامی دڵ ودەروون .
• ویەکێک لەو شتانەی کەوا دەکات ڕۆژوو ببێتە هۆکارێک بۆ دڵ ئارامی کەسی ڕۆژووەوان ، سڕینەوەی تاوانە ، تاوان دڵ ڕەق دەکات ، ومرۆڤ توشی دڵە ڕاوکێ دەکات و نائارام دەبێت ، لەبەسەرهاتی عومەر لەگەڵ حوزەیفەدا خوا لێیان ڕازی بێت هاتووە لەبارەی ئەو فیتنانەی کەڕوو دەدەن وپێغەمبەر ﷺ هەواڵی لەبارەوە داون وفەرموویەتی: ((فتنة الرجل في أهله وماله وولده وجاره، تكفِّرها: الصلاة والصوم والصدقة والأمر والنهي))أخرجه البخاري (525) ، وفي لفظ: ((الأمر بالمعروف والنهي عن المنكر)) أخرجه البخاري (7096).
واتە: فیتنەی پیاو لەگەڵ ماڵ ومنداڵ وخێزان ودراوسێکانی دا ، نوێژ وڕۆژوو وخێر وفەرمان کردن بەچاکە وڕێگری کردن لەخراپە دەیانسڕێتەوە .
وەلەفزێکی ترا هاتووە ( فەرمان کردن بەچاکە وڕێگری کردن لەخراپە) .
• هەروەک ڕۆژوو وا لەڕۆژووەوان دەکات دڵ ودەروونی خاڵی بێت بۆ زیکر ویادی خودا ؛ چونکە بەکارهێنانی ئارەزووەکان مرۆڤ غافڵ وبێ ئاگا دەکەن ، ودڵ ڕەق دەکەن .
ابن القيم رحمه الله دەڵێت: (کەسی ڕۆژووەوان شتێک ناکات ، بەڵکو تەنها خۆی لەئارەزوو وخواردن وخواردنەوەکانی دەگرێتەوە لەپێناو پەرستراوەکەیدا ، ڕۆژوو واز هێنانە لەشتە خۆشویستراوەکانی دەروون ولەزەتەکانی ، وپێشخستنی خۆشویستنی خودا وڕەزامەندیەکەیتی ، ونهێنی نێوان عەبد وپەروەردگاریەتی ، جگە لەخودا کەس ئاگاداری نی یە ، خەڵک ئاگاداری واز هێنانی هەن لەخواردن وخواردنەوە ، بەڵام لەو ڕووەی وازی لەخواردن وخواردنەوە هێناوە لەپێناوی خودادا ئەوا هیچ یەکێک لەمرۆڤەکانی نایزانن وئاگاداری نین ، ئائەوەش حەقیقەتی ڕۆژووە) (زاد المعاد) (2/27).
وەمەعلومە هەرکات دڵ خاڵی بوو بۆ زیکر ، ئەوا ئارام دەبێت ، هەروەک خوای گەورە فەرموویەتی: {أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ}[الرعد: 28].
واته: وه بزانن كه تهنها به زیكرو یادی خوای گهوره دڵهكان هێمن و ئارام و ئاسووده ئهبێت.
نۆیەم : واز هێنان لەغەیبەت ودرۆ وزمان پیسی وقسەی ناشیرین
• کەسی ڕۆژووان ئەوەی بەحەق بەڕۆژووە ئەوەیه کەڕۆژوو کاریگەری دەبێت لەسەر خو ڕەوشتی ومامەڵە کردنی لەگەڵ کەسانی تردا ، بەڵام ئەو کەسەی کەتەنها وەک عادەتێک بەڕۆژوو دەبێت ، بەشێوەیەک بەڕۆژوو دەبێت کاتێ دەبینێت خەڵک بەڕۆژووە ودەیشکێنێت کاتێ دەبینێت خەڵک شکاندوویانە ، وبەشێوەیەکی ئیمانی نەچووەتە نێو قوتابخانەی ڕۆژووەوە ، یاخود وا لەڕۆژوو گەیشتووە کەتەنها خۆ گرتنەوەیە لەخواردن وخواردنەوە و زمان وچاوی بەرەڵا کردووە لەشتە حەرامکراوەکان و نایان پارێزێت ، لەکاتێکدا وازی لەشتی موباح ودروست هێناوە لەخواردن وخواردنەوە وجیماع کردن لەگەڵ خێزانی دا !
ئا ئەم کەسە ئەم فەرموودەیەیی بەسەردا جێ بەجێ دەبێت کەپێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: ((من لم يدع قول الزور والعمل به، فليس لله حاجة في أن يدع طعامه وشرابه)) (أخرجه البخاري) (1903).
واتە: هەرکەسێک واز لەقسەی پڕ وپووچ ودرۆ وکار کردن پێیان نەهێنێت ، ئەوا خودا هیچ پێویستیەکی بەوە نی یە خۆی بگرێتەوە لەخواردن وخواردنەوە
ئەبو هورەیرە خوای لێ ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: ((وإذا كان يوم صوم أحدكم فلا يرفث، ولا يصخب فإن سابه أحد، أو قاتله فليقل: إني امرؤٌ صائم)) (أخرجه البخاري (1894، ومسلم (1151)، واللفظ له) .
واتە: ئەگەر ڕۆژێک کەسێکتان بەڕۆژوو بوو با ئەو ڕۆژە قسەی ناشیرین و ھات و ھاوار نەکات، خۆ ئەگەر کەسێک جنێوی پێدا و شەڕی پێ فرۆشت با بڵێت؛ من کەسێکی بەڕۆژووم .
وە لەڕیوایەتێکی تردا هەر ئەبو هورەیرە خوای لێ ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : پێغەمبەر ﷺ فەرمووی:((إذا أصبح أحدكم يومًا صائمًا فلا يرفث ولا يجهل، فإن امرؤٌ شاتمه أو قاتله فليقل: إني صائم، إني صائم)) (أخرجه البخاري (1894، ومسلم (1151)، واللفظ له) .
واتە: ئەگەر کەسێک لە ئێوە بەیانی کردەوەو بەڕۆژوو بوو ئەوا با قسەی ناشرین نەکات و کاری نەزان کارانە نەکات ، وە ئەگەر کەسێک جنێوی پێدا یان شەڕی لەگەل کرد ئەوا بڵیت : من بەڕۆژووم .
لەکۆتاییدا زۆر گرنگە کەسی ڕۆژووەوان ئاگاداری گوناە وتاوان بێت لەڕەمەزاندا ، چونکە خێری ڕۆژوو کەم دەکاتەوە ، وهیچ مانایەک بۆ حیکمەتی ڕۆژوو ناهێڵێتەوە ، هاوشێوەی درۆ وغەش ودوو زمانی وتەماشا کردنی شتی حەرام ، وگوێکرتن لەگۆرانی ومۆسیقا ، وجگە لەم تاوانانەش .
وصلَّى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم .