ئايا ڕاستە هەرکەس لە مانگى ڕەمەزان بمرێت بە بێ حساب دەچێتە بەهەشتەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئايا ڕاستە هەرکەس لە مانگى ڕەمەزان بمرێت بە بێ حساب دەچێتە بەهەشتەوە؟
پرسیار:

ئايا ڕاستە هەرکەس لە مانگى ڕەمەزان بمرێت بە بێ حساب دەچێتە بەهەشتەوە؟
پێغەمبەرى خوا دەفەرموێ : (كه مانگى ڕەمەزان هات : هەموو دەرگاكانی بەهەشت ئەكرێنە ، هەموو دەرگاكانی دۆزەخ دادەخرێن ، و شەیتانەکان كۆت و زنجیر دەكرێن) ئایا ماناى ئەوەیە کە هەرکەس لە مانگى ڕەمەزان بمرێت بە بێ حساب دەچێتە بەهەشتەوە؟

بابەتەکە بەو شێوازە نیە ، بەڵکو ماناکەی بریتیە لەوەی کە : دەرگاکانی بەهەشت دەرکرێتەوە وەکو گورج کردنەوەیەک بۆ ئەو کەسانەی کردەوە دەکەن ، بۆ ئەوەی چونە ژوورەوەیان بۆ ئاسان بێت ، وە دەرگاکانی دۆزەخیش دادەخرێت لەبەر ئەوەی ئیمانداران خۆیان بگرنەوە لە تاوان و سەرپێچی بۆ ئەوەی نەچنە ئەو دەرگانەوە ، وە مانای ئەوە نیە هەرکەسێک لە ڕەمەزاندا مرد دەچیتە بەهەشتەوە بەبێ لێ پرسینەوە ، ئەوانەی کە دەچنە بەهەشتەوە بەبێ لێپرسینەوە بریتین لەو کەسەی کە پێغەمبەری خوا وەصفی کردوون لە فەرموودەکەیدا کە دەفەموویت : (هم الذين لا يسترقون، ولا يكتوون، ولا يتطيرون، وعلى ربهم يتوكلون) واتە : ئەو كەسانە ئەوانەن كە داوای ڕوقیە و دوعا بۆ خوێندن لە كەس ناكەن ، و داخكردن بەكارناهێنن، وشومی و بەدبینی ناكەن ، و پشت بە پەروەردگاریان دەبەستن) لەگەڵ ئەنجامدانى ئەو کارە باشانەى کە واجبە لەسەریان .
فضيلة الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله .
"فتاوى إسلامية" (2/162) .

سەردان: ٣,٤١٤ بەش: ڕۆژوو