مانگى ڕەمەزان مانگێگى گەورە و پیرۆزە و موسڵمانان بە هاتنى ئەم مانگە دڵخۆشدەبن ، وە پێغەمبەرى خوا ﷺ و هاوەڵانى زۆر دڵخۆش دەبوون بە هاتنى مانگى ڕەمەزان ، و پێغەمبەری خوا (ﷺ) موژدەی هاتنی ڕەمەزانی بە هاوەڵانی دەداو دەیفەرموو: " أَتَاكُمْ شَهْرُ رَمَضَانَ ، شَهْرٌ مُبَارَكٌ فَرَضَ اللَّهُ عَلَيْكُمْ صِيَامَهُ ، تُفْتَحُ فِيهِ أَبْوَابُ السَّمَاءِ وَتُغْلَقُ فِيهِ أَبْوَابُ الْجَحِيمِ ، وَتُغَلُّ فِيهِ مِرَدَةُ الشَّيَاطِينِ ، لِلَّهِ فِيهِ لَيْلَةٌ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ مَنْ حُرِمَ خَيْرَهَا فَقَدْ حُرِمَ "
واتە: وا مانگی ڕەمەزان بەسەرتاندا هات, كەمانگێكی پیرۆزە, خوای گەورە ڕۆژوگرتنی ئەم مانگەی لەسەرتان فەرزكردووە, دەرگاكانی ئاسمانی تێدا دەكرێتەوەو دەرگاكانی دۆزەخی تێدا دەبەسترێت, وەشەیتانەكانیشی تێدا كۆت وبەند دەكرێت, وەخوا لەم مانگەدا شەوێكی هەیە كەچاكترە لەهەزار مانگ, ئەوەی لەخێروپاداشتەكەی بێبەش بێت ئەوەبەڕاستی بێبەشە".
جا ئەگەر موسڵمانان دڵخۆشبوون و مژدەیان دا بە یەکتر ، و پیرۆزبایان کرد لەیەکتر ئاساییە و هیچی تێدا نیە ، هەر وەکو چۆن پێشینە چاکەکانمان کردویانە ، چونکە ڕەمەزان مانگێکى گەورە و پیرۆزە و دڵەکان خۆشحاڵ دەبن بە هاتنى لەبەر ئەوەى تاوانەکان دەسڕێتەوە و خەڵکى پێشبڕکێ دەکەن بۆ کردنى کردەوەى چاکە .
فتاوى نور على الدرب
زانای پایەبەرز: عبدالعزیز بن عبد الله بن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت