لە رەمەزان دا شەیتانەكان دەبەسترێنەوە، ئەی بۆچی زۆر لە مرۆڤەكان هەر تاوان ئەنجام دەدەن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
لە رەمەزان دا شەیتانەكان دەبەسترێنەوە، ئەی بۆچی زۆر لە مرۆڤەكان هەر تاوان ئەنجام دەدەن؟
پرسیار:

مامۆستا گیان كاتێك پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وعلی ألە وسلم دەفەرموێت: لەمانگی رەمەزان دا شەیتانەكان دەبەسترێنەوە، ئەی بۆچی زۆر لە مرۆڤەكان هەر تاوان ئەنجام دەدەن وتووشی تاوان دەبن، چۆن ئەم فەرموودەیە لێك دەدرێتەوە ؟ خوا پاداشتی خێرت بداتەوە.

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
هۆكاری تاوان ئەنجام دان تەنها بریتی نی یە لە شەیتانەكان، شەیتانەكان یەكێكە لە هۆكارەكانی تاوان ئەنجام دان بە مرۆڤ، هۆكاری سەرەكی نەفسی مرۆڤەكە خۆیەتی [ وَمَا أُبَرِّئُ نَفْسِي إِنَّ النَّفْسَ لَأَمَّارَةٌ بِالسُّوءِ إِلَّا مَا رَحِمَ رَبِّي إِنَّ رَبِّي غَفُورٌ رَحِيمٌ ] يوسف (53)ئەوە نەفسی مرۆڤەكەیە كە گوێ رایەڵی شەیتان دەكات بۆ ئەوەی كەوا تاوان بكات، هۆكارێكی تر بریتی یە لە كۆمەڵگا ئەگەر دۆستی خراپی هەبێت، كۆمەڵگاكە شتی خراپ بە خەڵك بڵێن و شتی خراپ نیشانی خەڵك بدەن، شتی خراپ بنوسن، رۆژنامەیە و گۆڤارە یان رادیۆ و تەلەفزیۆن و كەناڵی ئاسمانیە، ئەوانە هەمووی هۆكارن بۆ تاوان، بەڵێ شەیتانەكان لەمانگی رەمەزان دا كۆت وزنجیر دەكرێن ئەوەی كە شەری ئەوان بێت نامێنێت، بەڵام شەری نەفس دەمێنێت و شەری دۆستی خراپ دەمێنێت و شەری كۆمەڵگا دەمێنێت و شەری ئەو دەزگاكانی راگەیاندن دەمێنێت كە چەندین ئەڵقەی ئامادە كراو بۆ رەمەزان دەمێنێت كە لە كەناڵەكانەوە نیشانی خەڵكی دەدرێت بەتایبەتی لەكاتی تەراویح دا ئەو كاتە بڵاوی دەكەنەوە كە چەندەها خراپەی تێدایە و چەندەها ئافرەتی سەر رووت و مل رووت و سفوری تێدایە دادەنیشن بەشێوەیەك كە پێكەنین و سەرنج راكێشانە.
لە لایەن بەڕێز مامۆستا [عبدالكریم محمد قادر] ه وەڵام دراوەتەوە
پێش نوێژ و وتار خوێنی مزگەوتی ئیمان لە سلێمانی

سەردان: ٢,٧٦٩ بەش: ڕۆژوو