بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
وەڵامى پرسیارى یەكەم:
زانایان جووت بوونیان لەگەڵ خێزاندا بە بەتاڵ كەرەوەى ڕۆژوو داناوە، لەوانە: ئیمامى (الشوكاني) لە كتێبی: (الدراى المضية ) دا: (2 / 22) فەرموویەتى: (جووت بوون لە گەڵ خێزان دار ڕۆژوو بەتاڵ دەكاتەوە ئەگەر كەسێك ئەنجامى بدات بە ئەنقەستەوە، بەڵام ئەگەر لە كاتى لە بیر چووندا ئەنجام بدرێت، هەندێك لە زانایان دەیخەنە ڕیزى ئەو كەسەى خواردن و خواردنەوەى خواردبێت لە كاتى لە بیر چوون دا). هەروەها ئیمامى (ابن القیم) لە كتێبی: (زاد المعاد) دا: (2 / 60) فەرموویەتى: ((بەڵگەى قورئان لەسەر ئەوەیە كە جووت بوون لەگەڵ خێزان دا ڕۆژوو بەتاڵ دەكاتەوە، هەر وەكو چۆن خواردن و خواردنەوە ڕۆژوو بە تاڵ دەكەنەوە، خیلافیش لەوەدا نیە)). بەڵگەش لە سەر ئەوەى كە ڕۆژوو گرتن خۆگرتنەوەیە لە جووت بوون لەگەڵ خێزاندا هەروەها لە خواردن و خواردنەوە، وە هەر كەسێك ڕۆژووەكەى بە تاڵ بكاتەوە بە جووت بوون لەگەڵ خێزاندا، پێویستە لەسەر ڕۆژووەكەى قەزا بكاتەوە و كەفارەتیش بدات، بەڵگەش لەسەر ئەمە فەرموودەى (أبو هريرة) یە رضي الله عنه كە لە پێغەمبەرەوە ﷺ دەگێڕێتەوە و دەفەرمووێت: أَتَاهُ رَجُلٌ فَقََالَ: يَا رَسَوُلَ اللهِ هَلَكْتُ ؟ قَالَ: وَمَا أَهْلَكَكَ ؟ قَالَ: وَقَعْتُ عَلَي امْرَأَتي في رَمَضَانَ، قَالَ: هَلْ تَسْتَطِيعُ أَنْ تَعْتِقَ رَقَبَةً ؟ قَالَ: لا، قَالَ: هَلْ تَسْتَطِيعُ أَنْ تَصُومَ شَهْرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ ؟ قَالَ: لا، قَالَ: فَهَلْ تَسْتَطِيعُ أَنْ تُطْعِمُ سَتِّينَ مِسْكِينَا ؟ قَالَ: لا قَالَ: اجْلِسْ، فَجَلَسَ، فَأُتِيَ النَّبيُّ ﷺ بِعَرَقٍ فِيهِ تَمْرٌ، قَالَ: تَصَدَّقْ بِهِ، قَالَ: مَا بَيْنَ لابَتَيْهَا أَحَدٌ أَفْقَرَ مِنَّا، قَالَ: فَضَحِكَ النَّبيُّ ﷺ حَتَى بَدَتْ أَنْيَابُهُ، قَالَ: خُذْهُ فَأَطْعِمْهُ أَهْلَكَ (ثبت الحديث بألفاظ مختلفة عن البخاري: (11/516) رقم: (6709) و (1936)، ومسلم رقم: (1111)، والترمذي رقم: (724)، والبغوي: (6/288)، وأبي داود رقم: (2390)، والدارمي: (2/11)، وابن ماجه رقم: (1671)، وابن أبي شيبة: (2/183 ـ 184)، وابن خزيمة: (3 /216)، وابن الجارود رقم: (139)، والشافعي رقم: (299)، ومالك: (1 / 297)، وعبدالرزاق: (4 / 196). وأرسله بعضهم، ووصله جلهم، وصحت عند بعضهم زيادة: اقضي يوما مكانه وقد صححها الحافظ ابن حجر في (الفتح): (11/516)، وهو كما قال، والعرق: زنبيل منسوج من بسائج الخوص. واتە: زەمبیلێكى چنراو لە شوڵی دار).
واتە: پیاوێك هاتە خزمەتى پێغەمبەر ﷺ و پێی فەرموو: تیاچووم ئەى پێغەمبەرى خوا، ئەویش پێی فەرموو: چی لە ناوى بردیت ؟ فەرمووى: لەگەڵ خێزانەكەمدا جووت بووم لە مانگى ڕەمەزاندا، فەرمووى: ئایا دەتوانیت كۆیلەیەك ڕزگار بكەیت ؟ فەرمووى: نەخێر، فەرمووى: ئایا دەتوانیت دوو مانگ لە سەر یەك بە ڕۆژوو بیت ؟ فەرمووى: نەخێر، فەرمووى: ئایا دەتوانیت خواردنى شەست هەژار بدەیت ؟ فەرمووى: نەخیر، فەرمووى باشە دانیشە و چاوەڕێ بكە، ئەویش دانیشت، لەو كاتەدا سەبەتەیەك خورمایان هێنا بۆ پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرمووى: ئەم خورمایە بەرەو بیكە بەخێر، فەرمووى: لە نێوان ئەم پەڕو ئەو پەڕى ئەم شارەدا كەسێكى تر نیە لە ئێمە هەژارتر بێت، (أبو هریرة) رضي الله عنه دەفەرمووێت: پێغەمبەرى خوا ﷺ پێكەنى تا دانەكانى دەركەوت و فەرمووى: بیبە، بە خواردنى خێزانەكەتى دە. كەواتە ناتوانیت له کاتێکدا که به ڕۆژوو دەبیت له گەڵ خێزانەکەتدا جووت ببى.
[ وە سەبارەت بە پرسیارى دووەم دەڵێم ] : ماچ كردن و دەست بازى بۆ ڕۆژووان لەگەڵ خێزانى خۆیدا شتێكى ڕێپێدراوە، بەڵام بەمەرجێ تواى خۆڕاگرتنیان هەبێت، نەكو بكەونە تاوانى جووت بوونەوە، كە ماچكردن و دەستبازى كردن دەرگایەكە بۆى، بەڵگەش ئەو فەرموودەیەیە كە لە (عائیشە) وە ـ ڕەزاى خواى لێبێت ـ سەلمێنراوە فەرموویەتى: كَانَ رَسُولُ اللهِ ﷺ يُقَبِّلُ وَهُوَ صَائِمٌ وَيُبَاشِرُ وَهُوَ صَائِمٌ، لَكِنَّه كَانَ أَمْلَكَكُمْ لإِرْبِهِ (أخرجه البخاري: (4 / 131) رقم: (1927)، ومسلم رقم: (1106)).
واتە: پێغەمبەرى خوا ﷺ ماچی دەكرد لەكاتى بەڕۆژوو بوونى دا و دەسبازیشى لەگەڵ خێزانەكانیدا دەكرد لە كاتى بە ڕۆژوو بوونى دا، بەڵام لە هەمووتان زیاتر تواناى بە سەر خۆیدا هەبوو. بەڵگەى ئەوەش كە ئەم كارە (مەكروهە) بۆ لاوان و گەنجان، یان كەسانێك كە متمانەیان لە سەر خۆیان نیە، جگە لە پیران:
(عبد الله) ى كوڕى (عمرو) ى كوڕى (العاص) رضي الله عنه دەگێڕێتەوە فەرموویەتى: كُنَّا عِنْدَ النَّبيِّ ﷺ فَجَاءَ شَابٌ، فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللهِ أُقَبِّلُ وأنا صَائِمٌ ؟ قَالَ: لا، فَجَاءَ شَيْخٌ فَقَالَ: أُقَبِّلُ وأنَا صَائِمٌ ؟ قَالَ: نَعَم، قَالَ: فَنَظَرَ بَعْضُنَا إلى بَعْضٍ، فَقَالَ رَسُولُ اللهِ ﷺ: إنَّ الشَّيخَ يَمْلِكُ نَفْسَهُ (أخرجه أحمد: (4 / 185 و 221) من طريق ابن لهيعة، عن يزيد بن أبي حبيب، عن قيصر التجيبي عنه، و سنده ضعيف، لضعف ابن لهيعة. وله شاهد أخرجه الطبراني في (الكبير) رقم: (11040) من طريق حبيب بن أبي ثابت، عن مجاهد، عن ابن عباس، و حبيب مدلس، وقد عنعنه. فهو به حسن، و يراجع له ـ لزاما ـ (الفقيه و المتفقه) ص: (192 ـ 193)، فإن له طرقا أخرى)..
واتە: لاوێك هات و پرسی: ئەى پێغەمبەرى خوا ﷺ ماچی خێزانەكەم بكەم لە كاتى بە ڕۆژوو بوونم ؟ فەرمووى: نەخێر، پاشان پیاوێكى پیر هات و پرسی: ئەى پێغەمبەرى خوا ماچی خێزانەكەم بكەم لە كاتى بە ڕۆژوو بوونم ؟ فەرمووى: بەڵێ. (عبد الله) فەرمووى: ئێمەش هەندێكمان سەیرى هەندێكى ترمانى كرد، پاشان پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرمووى: پیاوى پیر تواناى بەسەر خۆیدا هەیە. بۆ زانینى زیاتر سەبارەت بە ئەحكامەكانى ڕۆژووان، و چۆنێتى ڕۆژووى پێغەمبەر (ﷺ) لە ڕمەزاندا، ئەم كتێبە بخوێنەوە (چۆنێتى ڕۆژووى پێغەمبەر (ﷺ) لە ڕمەزاندا)... خواى گەورەش زاناترە.
وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
لە لایەن مامۆستا (عدنان بارام) ە وەڵام دراوەتەوە