جێگیر بـووە لە فەرموودەدا كە پێغەمبەری خوا ﷺ فەجری بەسەردا هـاتووە و لـەش گران بـووە بە هۆی خیزانەكانیەوە، پاشان غوسلی كردوە و بەرۆژوو بووە.
بەڵام لەبەر ئەوەی كە غوسڵكردن مەرجە بۆ تەواوی نوێژكردن، بۆیە دروست نیە دوابخرێت بۆ ئەنجامدانی نوێژی بەیانی لەكاتی خۆیدا.
بەڵام ئەگەر لە خەودابوو بەخەبەر نەهات ئیللا لەكاتی جێشتەنگادا نەبێت لەو كاتەدا غوسل دەكات، و نوێژی بەیانی دەكات، و بەردەوام دەبێت لەسەر ڕۆژووەكەی.
وە هەروەها ئەگەر لە ڕۆژەكەیدا كە بەڕۆژوو دەبێت و خەوی لێدەكەوێت و بەخەوبینین لەش گران دەبێت، ئەوا غوسل دەكات بۆ نوێژی نێوەڕۆ، یان بۆ نوێژی عەسر و ڕۆژوەكەی تەواوە
(عبدالله بن جبرين: موسوعة الأحكام والفتاوى الشرعية: ص 603)