چۆن بزانین مانگی نوێمان بەسەردا هاتووە لە هەموو مانگەكاندا بۆ نموونە مانگی ڕەمەزان؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆن بزانین مانگی نوێمان بەسەردا هاتووە لە هەموو مانگەكاندا بۆ نموونە مانگی ڕەمەزان؟

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
مانگی نوێ دەركەوتنی (هِلال) واتە: بینینی مانگی نوێ پاش ئەوەی خۆر ئاوا بێت، ئەگەر دوای ئەوەی خۆر ئاوابوو بینرا ئەوا بێ گومان دەچینە ناو یەكەم شەوی مانگی داهاتووەوە، ئەوەش بزانە لەم كاتەدا تەنها ئەوانە دەیبینن چاویان تیژە، بەڵام لە شەوی دووەمدا هەموو كەسێك دەتوانێت بیبینێت، لەم شەوەدا ئاوابوونی مانگ نزیكەی سێ چارەك سەعات لە خۆر ئاوابوون دوا دەكەوێت، هەروەها لە نزیك شەوی سێیەمدا لە كاتی نوێژی خەوتنان (عشاء) ئاوا دەبێت، لە (نوعمان)ی كوڕی (بەشیر)ەوە سەلمێنراوە كە فەرموویەتی: (من زاناترین كەسم بەكاتی نوێژی خەوتنان (عیشا))واتە: كاتی ئاوابوونی مانگی شەوی سێیەم لە مانگدا، واتە: دوای ئاوابوونی خۆر بەیەك سەعات و نیو ئەمەش كاتی نەمانی سورایی خۆرە (شەفەق).
بەڵام ئەگەر مانگ بینرا زۆر نزیك بوو لە خۆر یان پێشی كەوتبوو ئەوە هی مانگی پێشووە، هەروەها ئەگەر هی كۆتایی مانگ بێت ئەوا لە ئاسۆدا بە شێوەی كەوانە دەبینرێت هەر دووسەری كەوانەیە ڕووی لە سەرەوە دەبێت،والله اعلم. جواب (الشيخ عبد الله بن عبد الرحمن بن جبرين) فتاوى رمضان: (1/57) ترتيب أشرف عبد الـمقصود
مامۆستا (خلیل أحمد) وەرى گێڕراوەتە سەر زمانى كوردى

سەردان: ٣,٢٢٤ بەش: ڕۆژوو