ئه‌وانه‌ی ته‌نها فیدیه‌یان له‌سه‌ره‌و، قه‌زایان له‌سه‌ر نییه پێنج كۆمه‌ڵ خه‌ڵكن:
یه‌كه‌م: پیره‌مێرد .
دووه‌م: پیره‌ژن.
سێیه‌م: ئافره‌تی حامیله..
چواره‌م: ئافره‌تی شیرده‌ر .
پێنجه‌م: نه‌خۆشی به‌رده‌وام.
ئه‌وانه‌ی ته‌نها فیدیه‌یان له‌سه‌ره‌و، قه‌زایان له‌سه‌ر نییه پێنج كۆمه‌ڵ خه‌ڵكن:
یه‌كه‌م و دووه‌م : پیره‌مێرد و پیره‌ژن:
پیاوی پیرو ئافره‌تی پیری ئه‌گه‌ر گرتنی ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان گران و ناڕه‌حه‌ت بوو له‌سه‌ریان و نه‌یان توانی بیگرن، ئه‌وه بۆیان دروسته به‌ڕۆژوو نه‌بن و له بری هه‌ر ڕۆژێك خواردنی ژه‌مێك بده‌ن به هه‌ژارێك.
سێیه‌م و چواره‌م : ئافره‌تی حامیله‌و ئافره‌تی شیرده‌ر:
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی حه‌ملیان هه‌یه یان شیر ده‌ده‌نه منداڵه‌كانیان ئه‌گه‌ر هاتوو ڕۆژووگرتن مه‌ترسی و زیانی هه‌بوو بۆیان ، یان بۆ منداڵه‌كانیان ، ئه‌وه بۆیان دروسته به ڕۆژوو نه‌بن ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌ترسی نه‌بوو بۆ خۆیان و منداڵیان و توانایان هه‌بوو ئه‌وه واجبه له‌سه‌ریان به ڕۆژوو ببن .
جا هه‌ر كاتێك به‌هۆی مه‌ترسی گیانی خۆیان یان منداڵیان ڕۆژیه‌كه‌یان شكان ، ئه‌وا سێ جۆر بۆ چوون هه‌یه له نێو زانایان .
1- هه‌ندێكیان ده‌ڵێن ته‌نها فیدیه ده‌ده‌ن گرتنه‌وه‌یان بۆ نیه: به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رموودانه، عبدالله ی كوڕی عباس (ڕه‌زای خوای گه‌وره‌ی لێبێت) ، ده‌ڵێت : (إذا خافتِ الحاملُ على نفسها ، والمرضعُ على ولدها في رمضان قال : يُفطرانِ ، ويُطعمانِ مكانَ كُلِّ يوم مسكيناً ، ولا يقضيانِ صوماً) (1).
واته: هه‌ر كاتێك ئافره‌تی حامیله ترسا له نه‌فسی خۆی ، وه ئافره‌تی شیرده‌ر ترسا له منداڵه‌ی له مانگی ڕه‌مه‌زاندا ، ئه‌وه ڕۆژووه‌كه‌یان ده‌شكێنن ، وه خواردن ده‌ده‌ن به فه‌قیر له جیاتی گشت ڕۆژێكیان(واته: به‌رامبه‌ر هه‌ر ڕۆژێك ده‌بێت فه‌قیرێك تێر بكه‌ن) وه گرتنه‌وه‌یان بۆ نیه .
وه عبدالله ی كوڕی عباس و عبدالله ی كوڕی عومه‌ر ده‌ڵێن: (الحاملُ والمرضعُ تُفطرُ ولا تقضي) (2). واته: ئافره‌تی حامیله و شیرده‌ر ئه‌گه‌ر مه‌ترسیان هه‌بوو ڕۆژیان ده‌شكێنن و نایگرنه‌وه (ته‌نها دانی خواردنیان له‌سه‌ر)
2- وه هه‌ندێك له زانیان ده‌ڵێن ته‌نها گێڕانه‌وه‌یان له‌سه‌ره: ده‌ڵێن چونكه حوكمی ئه‌م جۆره ئافره‌تانه وه‌كو حوكمی كه‌سی نه‌خۆش وایه ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَمَنْ كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ}
ده‌ڵێن خوای گه‌وره له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا ته‌نها باسی گرتنه‌وه‌ی كردووه باسی دانی خواردنی نه‌كردووه(3).
3- وه هه‌ندێك له زانایان ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر له‌به‌ر مه‌ترسی منداڵه‌كه‌ی ڕۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت ئه‌وه ده‌بێت له‌گه‌ڵ گرتنه‌وه‌ی ڕۆژووه‌كه‌ی خواردنیش بدات ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌به‌ر مه‌ترسی خۆی بێت ته‌نها گێڕانه‌وه‌ی له‌سه‌ره .(4)
تێبینی : ئافره‌تان كرده‌وه به‌كام یه‌كێك له‌م بۆچونانه بكه‌ن بۆیان دروسته إن شا‌ء الله .(5)
كۆمه‌ڵی پێنجه‌م : نه‌خۆشی بـه‌رده‌وام
ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌خۆش بێ و ئومێدی چاكبوونه‌وه‌ی نه‌بێ، واته نه‌خۆشیه‌كی درێژخایه‌ن بێ و نه‌توانێ به‌ڕۆژوو بێ یان ڕۆژووگرتن زه‌ره‌ری بۆی هه‌بێ، ئه‌ویش به هه‌مان شێوه دروسته بۆی به‌ڕۆژوو نه‌بێ و فیدیه بدات، واته حوكمی وه‌كو پیره‌مێردو پیره‌ژنه، له‌مه‌شدا زانایان و شه‌رعناسان یه‌كده‌نگن (6).
به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه خودا ده‌فه‌رمووێ: [ لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا] البقرة: ٢٨٦.
واته: «خودا ته‌كلیف له هیچ كه‌س ناكات ته‌نها به ئه‌ندازه‌ی توانای خۆی نه‌بێت».
سەبارەت بە بڕی فیدیەکە بریتی یە لە یەک کیلۆ و ڕوبعێک لە برنج .
واتە : بۆ (30) ڕۆژى مانگى ڕەمەزان بڕی (37.5) سی و حەوت کیلۆ و نیو برنج دەدات بە فەقیر ، وە ئەوەش بزانە کە دروست نیە پارە بدرێ بە فیدیە لە جیاتی خواردن .
================
(1) صحيح علي شرط مسلم ، (الاروا‌ء): 4/19.
(2) صححه الألباني في إرواء الغليل : 4/20 .
(3) فتاوي اللجنة الدائمة : 10/220 .
(4) مجموع فتاوي ورسائل ابن عثيمين : 19/164.
(5) مامۆستا عدنان بارام .
(6) رد المختار- (2/119)، المجموع-(6/258)، الروض المربع-(1/138).