خواردنى پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم لە کاتى بەربانگ و پارشێو کردندا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
خواردنى پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم لە کاتى بەربانگ و پارشێو کردندا
پرسیار:

ئایا ڕاستە پێغەمبەر پێی باش بووە لەکاتی ڕۆژوو شکاندندا خوارما بەتاک بخورێت ؟
وە ئەو خواردن وخواردنەوانە چین کە پێغەمبەری خوا بەبەردەوامی دەیخوارد ودەیخواردنەوە لەکاتی پارشێو وڕۆژوو شکاندندا ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

یەکەم :
سوننەتە بۆ کەسی ڕۆژووەوان بە خورمای شل ڕۆژوو بشکێنێت ، گەر نەبوو بەخورمای قەسپ ، وگەر نەبوو بەئاو .
ئەمە لە پێغەمبەرەوە سابت بووە.
ئیمامی أبو داود (2356) ، والترمذي (696) لەئەنەسەوە خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویانەتەوە ودەڵێت: " كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يُفْطِرُ عَلَى رُطَبَاتٍ قَبْلَ أَنْ يُصَلِّيَ ، فَإِنْ لَمْ تَكُنْ رُطَبَاتٌ، فَعَلَى تَمَرَاتٍ ، فَإِنْ لَمْ تَكُنْ حَسَا حَسَوَاتٍ مِنْ مَاءٍ " وصححه الألباني في "صحيح أبي داود" .
واتە: پێغەمبەری خوا پێش ئەوەی نوێژ بکات بەخورمای شل ڕۆژوو دەشکاند ، گەر نەبوایە بەخورمای قەسپ ، وگەر نەبوایە بەچەند قومە ئاوێک .

 ابن القيم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت :
"لەڕۆژوو شکاندنی پێغەمبەردا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بەخورمای شل یاخود قەسپ ویاخود ئاو بابەتێکی گرنگ هەیە ، چونکە ڕۆژوو مەعیدە بەتاڵ دەکاتەوە لەخۆراک ، و لەو کاتەدا جگەر شتێکی دەس ناکەوێت بینێرێت بۆ لاشە وئەندامەکان ، و شتی شیرین سەریع ترین شتە بگات بە جگەر ، وزۆر پێی خۆشە ، بەتایبەت گەر شل بێت ، وزۆر بەباشی وەری دەگرێت ، سوودی لێ دەبینێت و بەهێز دەبێت پێی ، خۆ ئەگەر نەبوو ، ئەوا خورمای قەسپ ئەوەش لەبەر شیرینیەکەی و ئەو خۆراکانەی کە لەخۆی گرتووە ، گەر نەبوو ، ئەوا چەند قومە ئاوێک ، بێگومان ئاو گەرمی ماعیدە دادەمرکێنێتەوە ، ودوای ئەوە حازر دەبێت بۆ خۆراک ، وبەجوانی وەری دەگرێت  " .
 "زاد المعاد" (4/ 287) .

دووەم :
لە پێغەمبەرەوە نەهاتووە بەتاک تاک خورمای خواردبێت لەکاتی ڕۆژوو شکاندندا ، بۆیە ئەوەندە بەسە بەخورما جا شل بێت یاخود قەسپ بیشکێنێت ، بەبێ ژماردن .
 الشيخ ابن عثيمين  ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت :
واجب نی یە ـ بەڵکو سوننەتیش نی یە ـ مرۆڤ بەتاک تاک ، جا سێ بێت یاخود پێنج وحەوت ونۆ ڕۆژوو بشکێنێت ، تەنها لەجەژندا نەبێت ، لەپێغەمبەرەوە صلى الله عليه وعلى آله وسلم هاتووە:
نەدەچوو بۆ نوێژ لە جەژنی ڕەمەزاندا تاوەکو چەند دەنکە خورمایەکی نەخوردایە ، و بەتاک تاک دەیخوارد .
جا جگە لەمە پێغەمبەر بەمەبست خورمای بەتاک تاک نەدەخوارد .
 "فتاوى نور على الدرب" (11/ 2) بترقيم الشاملة .

وە بەنیسبەت فەرموودەکەی ئەنەس کەدەێت: " كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يُحِبُّ أَنْ يُفْطِرَ عَلَى ثَلَاثِ تَمَرَاتٍ ، أَوْ شَيْءٍ لَمْ تُصِبْهُ النَّارُ " فرواه أبو يعلى (3305) ، فهو حديث ضعيف لا يثبت ، انظر : "الضعيفة" للألباني (966) .
واتە: پێغەمبەر حەزی لێ بوو سێ خورما ، یاخود شتێک کە ئاگر بەری نەکەوتبێ ڕۆژوو بشکێنێت.
ئەوا لاوازە هەروەک لەکۆتایی فەرموودەکەدا ئاماژەی پێ دراوە.

وە هەندێ لەزانایان ویتر و تاک تاکیان لەهەموو شتێکدا پێ باشە ، پرسیار لە الشيخ صالح الفوزان دەکەن :
ئایا ویتر(تاک تاک) لەهەموو شتێکی موباحدایه وەک خواردنەوەی قاوە وجگە لەویش ، یاخود تەنها لەو شتانەدایە کەدەقی لەسەرە ؟
لە وەڵامدا کەئەمە پوختەکەیەتی دەڵێت:
"هەموو کار وگوفتارێک ویتر(تاک تاک) تیایدایە ، ئا ئەوە سوننەتە .

وە عبد الرزاق (5/ 498) لەمەعمەڕەوە ، لەئەیبوبەوە ، لە ابن سیرینەوە ، لەئەبو هویڕەوە گێڕاویەتیەوە کەپێغەمبەر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی  : (إِنَّ اللَّهَ وِتْرٌ يُحِبُّ الْوِتْرَ) ،
واتە: خودا تاکە و تاکی خۆش دەوێت.
جا بابەتەکە فراوانە  ، إن شاء الله ، بەڵام ـ ئەوەندەی ئێمە بزانین ـ سابت نەبووە لەپێغەمبەرەوە لەکاتی ڕۆژوو شکاندندا هەوڵی دابێ بەتاک تاک خورمای خواردبێت ، ئەوەی هەیە بۆچوون و ئیجتهادی هەندێ لەزانایانە .

سێیەم :
عادەت و ئاکاری پێغەمبەر لەڕۆژوو گرتن وشکاندنی دا مامناوەند و وەسەت بوو ، بێ ئیسڕاف وزێدەڕۆیی ـ هەروەک خودا فەرمانی پێ کردووە ـ وهەرگیز ئاواتی خواردن نەبووە ، بەڵکو چەند پارویەکی دەخوارد کەپشتی ڕاگرێت .

وەپێغەمبەر لە خواردندا عادەتێکی دیاری کراو نەبووە ، بەڵکو عادەتی وا بوو گەر خواردن هەبوایە وحەزی لێ بکردایە ئەوا دەیخوارد ، گەرنا بێ دەنگ دەبوو ، یاخود خواردن هەبوایه وحەزی لێ نەبوایە ئەوا نەیدەخوارد ، وزۆر جار بەڕۆژوو دەبوو  ، وەهەرگیز عەیبی لەخواردن نەگرتووە.

وە هەندێ جار گۆشت و نان و هەنگوین و شیری دەخوارد ، و هاوشێوەی ئەمانەش کە گونجاو بوایە.
وەهەندێ جار مانگێک بەسەر خۆی وخێزانەکانی دا تێپەڕ دەبوو جگە لەخورما وئاو هیچیان لەماڵدا نەبوو .
وەهەندێ جار میوانی دەبردەوە هەموو ماڵی خێزانەکانی جگە لە ئاو هیچیان نەبوو .

هەوڵ و کۆششی خۆی ، وهاوەڵانی لەو بابەتانەدا بوو کە تایبەتن بەقیامەت .

جا مەبەستەکە ئەوەیە :پێغەمبەر ئەو خواردنەی دەخوارد کەلای خێزانەکانی هەبوایە ، یاخود ئەوەی هاوەڵ وجیرانەکانی بەدیاری بۆیان دەهێنا ، بێ ئەوەی خواردنێکی دیاری کرا و تایبەتی هەبێت ، یاخود بەدیاری خواردنێکی تایبەتی بۆ هێنرابێت ،  تەنها ئەوە نەبێت سەرەتای ڕۆژوو شکاندنەکەی بەخورمای شل یاخود قەسپ دەشکاند ، خۆ گەر نەبوایە بەئاو وەک پێشتر ئاماژەمان پێ دا.

وە بەهەمان شێوە پێغەمبەر پارشێو کردنیشی ، بەچەند پارویەک بوو کەپشتی ڕاگرێت ، وعادەتی وا نەبووە خواردنێکی تایبەت بخوات ، تەنها خورما نەبێت ، پێغەمبەر   وەسفی کردووە وفەرموویەتی : ( نِعْمَ سَحُورُ الْمُؤْمِنِ التَّمْرُ) رواه أبو داود (2345) وصححه الألباني في "صحيح أبي داود" .
واتە: پاشترین پارشێو کردنی باوەڕدار خورمایە.

والله تعالى أعلم .

سەردان: ٤,٥٨٨ بەش: بەربانگ