سوننەتەکانی ڕۆژوو: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سوننەتەکانی ڕۆژوو
پرسیار:

سوننەتەکانی ڕۆژوو چین؟ دەکرێ هەندێ لە سوننەتەکانی ڕۆژوومان بۆ باس بکەن کە باش وایە ڕۆژووەوان پارێزگاریان لێ بکات؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

بێگومان ڕۆژوو یەکێکە لە هەرە باشترین پەرستشەکان ، وپاداشتی ڕۆژوو جگە لەخودا کەس نازانێ چەندە و چی یە ، و پێغەمبەر فەروویەتی: خوای گەورە فەرموویەتی : ( كل عمل ابن آدم له إلا الصيام فإنه لي وأنا أجزي به ) رواه البخاري (1904) ، ومسلم (1151) .
واتە: هەموو کردوەیەوەیەکی نەوەی ئادەم بۆ خۆیەتی جگە لەڕۆژوو نەبێت بۆ منە و خۆم پاداشتی دەدەمەوە.

وە ڕۆژوو یەکێکە لەپایە و ئەرکانی ئیمان ، و پێویستە لەسەر موسوڵمان پارێزگاری لێ بکات وئاگاداری بێت ، جا ئەو ڕۆژووە فەرز بێت یاخود سوننەت ، بەڵکو خودا بەباشترین شێواز پاداشتی بداتەوە .

جا ڕۆژوو سوننەت گەلێکی زۆری هەیە ، هەندێک لەوانە باس دەکەین :
یەکەم : سوننەتە گەر کەسێک جوێنی پێ دا یاخود قسەیەکی ناشرینی بەرانبەری کرد بڵێت : (من بەڕۆژووم) .

دووەم: سوننەتە ڕۆژووەوان پارشێو بکات ، چونکە لە پارشێودا بەرەکەت هەیە .

سێیەم: سوننەتە زوو ڕۆژوو بشکێنێت ، و پارشێو دوا بخات .

واتە هەر کە خۆر ئاوا بوو بیشکێنێ نەک چاوەڕێ بکات تاکو دنیا تاریک دەبێ ، وە پارشێویش دوابخات نەک هەر نیوە شەو پارشێو بکات .

چوارەم:  سوننەتە بەخورمای تەڕ و شل ڕۆژوو بشکێنێت ، گەر نەبوو بەقەسپ ، گەر نەبوو بەئاو  .

پێنجەم: باش وایە لەکاتی ڕۆژوو شکاندندا بڵێت:  (ذهب الظمأ ، وابتلت العروق، وثبت الأجر إن شاء الله).

شەشەم : سوننەتە زۆر بپاڕێتەوە ، لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پغەمبەر : ( ثَلَاثَةٌ لَا تُرَدُّ دَعْوَتُهُمْ : الْإِمَامُ الْعَادِلُ ، وَالصَّائِمُ حَتَّى يُفْطِرَ، وَدَعْوَةُ الْمَظْلُومِ ) . رواه أحمد (8043) وصححه محققو المسند بطرقه وشواهده .
واتە:سێ کەس هەن پاڕانەوەکەیان ڕەت ناکرێتەوە:
دەسەڵاتدارێکی دادپەروەر ، وڕۆژووەوان تاوەکو ڕۆژووەکەی دەشکێنێت ، ودوعای کەسی ستەم لێ کراو.

ئیمامی نەوەوی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت:
باش وایە بۆ کەسی ڕۆژووەوان لەکاتی بەڕۆژوو بووندا بپاڕێتەوە بەشتە گرنگەکانی دونیا ودواڕۆژ بۆ ئەو کەسانەی کەخۆشی دەوێن و بۆ موسوڵمانان .
 " المجموع " (6/ 375) .

حەوتەم : وەهەروەها ئەم کارانەش باشن :
- دانیشتن لەمزگەوتدا بۆ زیکر ویادی خودا و قورئان خوێندن .
- مانەوە وئیعتیکاف کردن لەدە ڕۆژی کۆتایی ڕەمەزاندا .
- نوێژی تەڕاویح  .
-  زۆر خێر وسەدەقە کردن وکاری خێر ئەنجام دان .
- موڕاجەعە و گوتنەوەی قورئان .
ئیمامی البخاري (6) ، ومسلم (2308) لەعبداللەی کوڕی عەباسەوە گێڕاویانەتەوە ودەڵێت: " كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَجْوَدَ النَّاسِ ، وَكَانَ أَجْوَدُ مَا يَكُونُ فِي رَمَضَانَ حِينَ يَلْقَاهُ جِبْرِيلُ ، وَكَانَ يَلْقَاهُ فِي كُلِّ لَيْلَةٍ مِنْ رَمَضَانَ فَيُدَارِسُهُ القُرْآنَ ، فَلَرَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَجْوَدُ بِالخَيْرِ مِنَ الرِّيحِ المُرْسَلَةِ " .
واتە : پێغەمبەری خوا   لەهەموو کەس سەخی تر بوو ، و کاتێ لەڕەمەزاندا جبریل دەهات بۆ لای زۆر سەخی تر دەبوو ، و جبریل هەموو شەوێک قورئانی پێ دوو بارە دەکردەوە ، وە پێغەمبەری خوا زۆر لە با خێرا تر بوو لە خێرکردندا .

- کاتەکانی لەشتانێکدا بەسەر نەبات کەبێ سوود بێت ، وە زۆر نوستن ، و با زۆر گاڵتە نەکات ، و با هەموو هەم وخەمێکی خواردن وخواردنەوە نەبێت ، هەموو ئەمانە ڕێگری لێ دەکەن لەکردەوەی چاکە لە کاتى بە ڕۆژوو بوونەکەیدا .

سەردان: ٣,٧٩٢ بەش: حوکم و ئادابەکانى ڕۆژوو