ئێواران کە ڕۆژوو دەشکێنین و خواردن دەخۆین دروستە نەچین بۆ جەماعەت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئێواران کە ڕۆژوو دەشکێنین و خواردن دەخۆین دروستە نەچین بۆ جەماعەت؟

نەخێر ئەوە عوزر نییە، چونكە سوننەتی پێغەمبەر بریتی بوو لە ڕۆژوو شكاندن لەسەر چەند دەنكە خورمایەك كە تاك بێت چاكە، یان ئاو ئەوجا بچیت جەماعەت بكەیت‌و ئەوجا بێیتەوە نان بخۆیت، بەڵام بەداخەوە كە هەندێ كەس حیكمەتی ڕۆژوو نازانن وادەزانن كە تۆ ئێوارە هەموو جۆرە خواردنێك ئامادە بكەیت پێش بانگ تۆ لەسەر سفرە دابنیشیت چاوەڕێ بكەیت هەر بانگی دا دەست بكەیت بە نان خواردن، خەڵك لە جەماعەتیش هاتۆتەوە تۆ تا ئێستا لێنەبویتەوە ئەوە تەماشا دەكەین ڕاستە ڕۆژووی گرت خوا خێری بنوسێت بەڵام لە لایەكی ترەوە وەكو سوننەت بەربانگی نەكردوە وە خێرێكی گەورەشی لەدەست چوو كە بریتیە لە نوێژی مەغریب بە جەماعەت ئەوەش گەورەیە بەڕاستی.

ئەم پرسیارە لە لایەن بەڕێز (دکتۆر عبداللطیف أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ١,٧٢٢ بەش: بەربانگ