ئایا دروستە بەیەک نیەت ڕۆژووی قەزا وشەشەڵان بگیردرێت لەلایەن ئەو ئافرەتانەوە کە بەهۆی سوڕی مانگانەوە نەیان گرتووە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە بەیەک نیەت ڕۆژووی قەزا وشەشەڵان بگیردرێت لەلایەن ئەو ئافرەتانەوە کە بەهۆی سوڕی مانگانەوە نەیان گرتووە ؟

نەخێر دروست نی یە ، چونکە گرتنی ڕۆژووی شەشەڵان نابێت تەنها دوای ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بەتەواوی نەبێت .

شيخ ابن عثيمين لە "فتاوى الصيام" (438) دەڵێت :
هەر کەسێک ڕۆژووی عەرەفە بەڕۆژوو بێت ، ویاخود ڕۆژی عاشوڕا بەڕۆژوو بێت لەکاتێکدا قەرزی ڕەمەزانی لەسەر بێت ئەوا دروستە ، خۆ گەر نیەتی قەرزەکەشی لێ بێنێت ئەوا بۆی ئەژمار دەکرێت ، ئەمە بەنیسبەت ڕۆژووی سوننەتی ڕەهاوە کەپەیوەندی بەڕەمەزانەوە نی یە ، بەڵام بەنیسبەت ڕۆژووی شەشەڵانەوە کەپەیوەندە بەڕەمەزانەوە ، نابێ بگیردرێت تەنها دوای گرتنی ڕەمەزان نەبێت بەتەواوی ، بۆیە گەر پێش گرتنەوەی ڕۆژوی ڕەمەزان بگیردرێت ئەوا ئەو خێرەی دەس ناکەوێت کەلەم فەرموودەیەدا هاتووە : (من صام رمضان ثم أتبعه بست من شوال فكأنما صام الدهر
واتە : هەرکەسێک ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان بگرێت وپاشان شەش ڕۆژ لەمانگی شەوال بەڕۆژوو بێت ئەوا وەک ئەوە وایە هەموو ساڵەکە بەڕۆژوو بوبێت .
چونکە مەعلومە هەر کەسێک ڕۆژووی ڕەمەزان قەرزدار بێت ئەوا پێی ناوترێت ڕەمەزانی بەتەواوی گرتووە تاوەکو ئەو ڕۆژانە نەگرێتەوە " اهـ .