ئەو ڕۆژوانەی کە سوننەتن: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەو ڕۆژوانەی کە سوننەتن
پرسیار:

ئایا ئەو ڕۆژوانەی کە سوننەتن کامانەن؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

یەکەم: پێناسەی ڕۆژووی سوننەت:
سوننەت لەڕووی زمانەوانیەوە بەمانای: تەبەڕوع دێت. 

سوننەت لەڕووی زاراوەی شەرعیەوە بەمانای:
نزیک بوونەوە لەخودا دێت بەشتێک کەفەرز نەبێت لەعیبادەتەکان.

دووەم: حوکمی نیەت هێنان لەڕۆژووی سوننەتدا:
ڕۆژووی سوننەت مەرجە نیەتی بۆبهێندرێت ، هەریەک لە: ابنُ رشدٍ، وابنُ قُدامةَ، والنوويُّ کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە. 

سێیەم: کاتی نیەت لەڕۆژووی سوننەتدا:
پێشتر لەباسی نیەت هێنان لەشەوەوە لەباسی ڕۆژووی سوننەتدا ئاماژەمان پێ دا. 

چوارم: ڕۆژووی سوننەتی موتڵەق: واتە: سوننەتێک کەکاتێکی دیاری کراوی نی یە وهەموو کات ئەنجام دەدرێت جگە لەڕۆژانی دوو جەژنەکە:
ئەم ڕۆژووە سوننەتە ئەنجام دانی.

پێنجەم: ڕۆژووی شەش ڕۆژی مانگی شەوال(شەشەڵان):
ئەم ڕۆژووە کەلەمانگی دوای ڕەمەزاندایە سوننەتە ئەنجام دانی ، ئەوەش بۆچوونی شافعی وئەحمەد وداودە ، وبۆچوونی زۆر لەزانایانی ئەم دواییەی حەنەفیەکانە ، وقسەی زۆربەی زانایانە. 

شەشەم: هەشت ڕۆژی یەکەمی مانگی(ذي الحِجَّة):
سوننەتە ڕۆژوو گرتنی هەشت ڕۆژی یەکەمی مانگی(ذي الحِجَّة) ، ئەوەش بەکۆدەنگی چوار مەزهەزهەبەکە.

حەوتەم: ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە بۆ کەسێک لەحەج دا نەبێت:

سوننەتە ڕۆژوو گرتن بۆ کەسێک کە لەحەج دا نەبێت ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە بگرێت ، ئەوەش بەکۆدەنگی چوار مەزهەبەکە.

هەشتەم: ڕۆژووی مانگی موحەڕەم:
سوننەتە ڕۆژوو گرتنی مانگی موحەڕەم ، ئەوەش بەکۆدەنگی چوار مەزهەبەکە.

نۆیەم: ڕۆژووی ڕۆژی عاشوڕا:
سوننەتە ڕۆژوو گرتنی ڕۆژی عاشوڕا کەدەکاتە دەی مانگی موحەڕەم ، هەریەک لە: ابنُ رشد، والنوويُّ، وابنُ حَجَر، والعينيُّ کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە. 

دەیەم: ڕۆژووی ڕۆژێک پێش عاشوڕا (تاسوعا):
سوننەتە ڕۆژوو گرتنی ڕۆژێک پێش عاشوڕا (تاسوعا) ، ئەوەش بەکۆدەنگی چوار مەزهەبەکە.

یازدەیەم: ڕۆژوو گرتنی زۆربەی مانگی شەعبان:
سوننەتە ڕۆژووی گرتنی زۆربەی مانگی شەعبان ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لەحەنەفی ،مالکی ،وشافعی ، وکۆمڵێک لەحەنبەلیەکانە.

دوازدەیەم: ڕۆژوو گرتنی ڕۆژانی دوو شەمە وپێنج شەممە:
سوننەتە ڕۆژووی گرتنی ڕۆژانی دوو شەممە وپێنج شەممە لەهەموو حەفتەیەکدا ، ئەوەش بەکۆدەنگی چوار مەزهەبەکە.

سیازدەیەم: ڕۆژوو گرتنی سێ ڕۆژ لەهەموو مانگێک:
سوننەتە ڕۆژووی گرتنی سێ ڕۆژ لەهەموو مانگێکدا ، ئەوەش بەکۆدەنگی چوار مەزهەبەکە. ومەزهەبی زاهیریەکان ، وزۆبەی زانایانیشە.

چواردەیەم: ڕۆژوو گرتنی سێ ڕۆژە سپیەکە(ٲيَّامِ البِيضِ):
جمهوری زانایان لەحەنەفی وشافی ، وحەنبەلیەکان ، وکۆمەڵێک لەمالکیەکان ڕۆژوو گرتنی ئەو سێ ڕۆژە بەباش دەزانن .

پازدەیەم: ڕۆژوو گرتنی ڕۆژ نا ڕۆژێک: 
سوننەتە ڕۆژووی گرتنی ڕۆژ نا ڕۆژێک ، واتە: (ڕۆژێک بەڕۆژوو بێت وڕۆژێک بەڕۆژوو نەبێت)، ابنُ حَزمٍ کۆدەنگی لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

شازدەیەم: ڕۆژوو گرتنی یەک ڕۆژی سوننەت: 
هەرکەسێک لەپێناوی خودادا یەک ڕۆژ بەڕۆژوو بێت ، خودا پاداشتی دەداتەوە ،ابنُ حَزمٍ کۆدەنگی لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

 

سەردان: ٣,٦٦٤ بەش: ڕۆژووى سوننەت