ئەو ڕۆژانە کامانەن کەڕۆژوو گرتن تیایدا باش نی؟
یەکەم: ڕۆژوو گرتنی هەموو ساڵ:
باش نی یە ڕۆژوو گرتنی هەموو ساڵ ، ئەوەش مەزهەبی حەنەفییەکانە، وبۆچوونێکە لای مالکی ،وشافعیەکانیش ، وقسەی هەندێک لەحەنبەلیەکانیشە، و الشَّوكانيِّ ئەم بۆچوونەی لاپەسەندە.
دووەم: ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە بۆ کەسێک کەلەحەج دا بێت:
باش نی یە بۆ کەسێک کەلەحەج دا بێت لەڕۆژی عەڕەفەدا بەڕۆژوو بێت ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لەمالکی وشافعی وحەنبەلیەکان.
سێیەم: بەتەنها ڕۆژوو گرتنی ڕۆژی هەیەنی:
باش نی یە بەتەنها ڕۆژوو گرتنی ڕۆژی هەیەنی ، مەگەر وا ڕێککەوێت کەئەو ڕۆژە عادەتەن ئەو کەسە بەڕۆژوو دەبێت ، وەک کەسێک عادەتی وایە ڕۆژێک بەڕۆژوو دەبێت ڕۆژێک بەڕۆژوو نابێت ، وئەو ڕۆژەی کەبەڕۆژوو دەبێت بکەوێتە هەینی یەوە، ئەمەش بۆچوونی شافعیەکان ، وحەنبەلیەکان ، وهەندێ لە حەنەفیەکانە ، وبۆچوونی هەندێک لەسەلەفە ، و ابنُ القَيِّمِ، والشوكانيُّ، والشنقيطيُّ ئەم بۆچوونەیان لاپەسەندە.
چوارەم: حوکمی ڕۆژووی ڕۆژی شەممە:
ڕۆژووی ڕۆژی شەممە دروستە بەتەنها بگیردرێت گەر لەبەر هۆکارێک بوو (واتە: سوننەتی موتڵەق نەبوو)، یاخود بکەوێتە ئەو ڕۆژەوە کەعادەتی کەسێکە وابێت لەو ڕۆژەدا بەڕۆژوو دەبێت تیایدا ، وەهەروەها دروستە لەگەڵ غەیری خۆیدا ،واتە: (هەینی یاخود یەک شەمدا) ، ئەمەش بەکۆدەنگی هەر چوار مەزهەبەکە.
پێنجەم: تایبەت کردنی مانگی ڕەجەب بەڕۆژوو گرتن:
باش نی یە تایبەت کردنی مانگی ڕەجەب بەڕۆژوو گرتن ، هەریەک لە زانایانی مەزهەبی مالکی، حەنبەلیەکانە بەباشیان نەزانیوە ، و الشَّوكانيِّ هەمان بۆچوونی هەیە.