ئایا ڕۆژووی شەش ڕۆژی مانگی شەوال پێویستە ڕاستەوخۆ دوای ڕۆژی چەژنی ڕەمەزان بگیرێت یان دەتوانرێت چەند ڕۆژێك دوای جەژن ئەنجام بدرێت بەیەكەوە واتە یەك لەدوای یەك؟
بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
واجب نییە ڕاستەوخۆ دوای ڕۆژی جەژن ئەنجام بدرێت، بەڵكو دروستە دوای جەژن بە ڕۆژێك یان چەند ڕۆژێك لەسەر یەك (مُتتالـی) یان بە لە یەك جیا (متفرق) لە مانگی (شەوال)دا بگرێت چۆن بۆی ڕێككەوت، مەسەلەكە فراوانە، ئەنجا حوكمی سوننەتە واجب نییە.
بڕوانە:: فتاوى رمضان: (2 / 693).