حوکمی شکاندنی ڕۆژووی سوننەت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی شکاندنی ڕۆژووی سوننەت
پرسیار:

ئایا ئەگەر كەسێك رۆژوى سوننەتى شكاند بە شتێك لەو شتانەى كە رۆژو دەشكێنن ئایا تاوانبار دەبێت؟ وە ئەگەر رۆژوەكەى بە جیماع شكاند كەفارەتى لەسەرە؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

ئەگەر كەسێك رۆژوى سوننەتى شكاند بە خواردن یان خواردنەوەیەك یان جیماع ئەوا تاوانى لەسەر نییە، چونكە هەركەسێك چووە ناو عیبادەتێكى سوننەتەوە ئەوا واجب نییە لەسەرى تەواوى بكات ئیلا بۆ حەج و عومرە نەبێــت

ئەگەر كەسێك رۆژوى سوننەتى شكاند بە خواردن یان خواردنەوەیەك یان جیماع ئەوا تاوانى لەسەر نییە، چونكە هەركەسێك چووە ناو عیبادەتێكى سوننەتەوە ئەوا واجب نییە لەسەرى تەواوى بكات ئیلا بۆ حەج و عومرە نەبێــت، بەڵام باشتر وایە تەواوى بكات، لەوكاتەشدا كەفارەتى لەسەر نییە ئەگەر جیماعى كرد لە رۆژوى سوننەتدا چونكە وەكو وتمان لازم نییە كە تەواوى بكات.
بەڵام ئەگەر رۆژوەكە فەرز بوو وە جیماعیشی كرد ئەوا دروست نییە، چونكە رۆژوى فەرز دروست نییە بشكێنرێت مەگەر بۆ زەرورەت نەبێت، وە كەفارەتیش واجب نابێت لەسەرى ئیلا جیماعەكە لە رۆژى رەمەزاندا بكات و لەو كەسانەش بێت كە رۆژو واجبە لەسەریان ئەوجا كەفارەتى لەسەرە، ئەگەر نا كەفارەتى لەسەر نییە بۆ نمونە: پیاوێك خۆى و خێزانەكەى لە رەمەزاندا سەفەر دەكەن و رۆژو دەگرن و جیماعیش دەكەن ئەوا تاوان و كەفارەتیان لەسەر نییە و تەنها دەبێت خۆی وخێزانەكەى ئەو رۆژە بە قەزا بدەنەوە كە جیماعیان تێدا كردووە.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -  

سەردان: ٣,٣٦١ بەش: ڕۆژووى سوننەت