فەزڵ و گەورەیی سورەتى (الْمُـلْـك): ماڵپەڕی وەڵامەکان
فەزڵ و گەورەیی سورەتى (الْمُـلْـك)
پرسیار:

ئایا فەزڵ و گەورەیی سورەتى (الْمُـلْـك) چیە ؟وە ڕاستە دەبێتە شەفاعەتکار و لە سزاى گۆڕ دەتپارێزێ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

سەبارەت بە فەزڵی سورەتى (الملک) واتە (تَبَارَكَ الَّذِي بِيَدِهِ الْمُلْكُ) ئەم فەرمودانە هاتوون :

1_ (أَبو هُرَيْرَة) رضی الله عنه فەرمویەتى پێغەمبەر دەفەرموێت: (سُورَةٌ مِنَ الْقُرْآنِ ثَلَاثُونَ آيَةً شَفَعَتْ لِرَجُلٍ حَتَّى غُفِرَ لَهُ وَهِيَ [تَبَارَكَ الَّذِي بِيَدِهِ الْمُلْكُ](١))(٢). واتە: (سوڕەتێك لە قورئانى پیرۆزدا هەیە، كە (سى) ئایەتە، شەفاعەت بۆ پیاو دەكات، هەتا خوا لەو كەسە خۆش ئەبێت، ئەویش بریتیە لە سوڕەتى: [تَبَارَكَ الَّذِي بِيَدِهِ الْمُلْك]).
2_ لە ڕیوایتێكى تردا، كە هەر هاوەڵى بەڕێز (أَبو هُرَيْرَة) رضی الله عنه ڕیوایەتى كردووە، پێغەمبەرى خوا فەرمویەتى: (إنَّ سُورَةً مِنْ كِتَابِ اللَّهِ مَا هِيَ إِلا ثَلاثُونَ آيَةً شَفَعَتْ لِرَجُلٍ، فَأَخْرَجَتْهُ مِنَ النَّارِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَأَدْخَلَتْهُ الْجَنَّةَ)(٣). واتە: (بەڕاستى سوڕەتێك لە قورئاندا هەیە، كە تەنها (سى) ئایەتە (واتە: سورەتى الملك)، شەفاعەت و تكاى كرد بۆ پیاوێك، كە لە ئاگرى دۆزەخ دەرى كرد و كردیە ناو بەهەشتەوە).
3_ فەزڵ و گەورەیی خوێندنى ئەم سوڕەتە پیرۆزە لە شەواندا (پێش نوستن):
پێغەمبەرى خوا شەوان پێش نوستنى ئەم سورەتە موبارەكەى دەخوێندەوە(٤).
هەروەها ئیمامى (نەسائى) بە سەنەدى خۆى گێڕاویەتەوە لە هاوەڵى خۆشەویست (عبدالله)ى كوڕى (مەسعود) رضی الله عنه، كە فەرمویەتى: (مَنْ قَرَأَ (تَبَارَكَ الَّذِي بِيَدِهِ الملْك) كُلَّ لَيلةٍ مَنَعَه اللهُ بِها مِنْ عَذابِ القَبْرِ، وكُنا في عَهْدِ رَسولِ الله نسميها المانعة)(٥).
واتە: (هەر كەس هەموو شەوێك سورەتى (تبارك) بخوێنێ، ئەوا بەهۆیەوە خواى پەروەردگار ڕێگرى لەو كەسە دەكات لە سزاى قەبر، وە ئێمە لە سەردەمى پێغەمبەرى خوا ئەم سورەتەمان ناو دەبرد بە (ڕێگرەكە)) واتە ڕێگرە لە سزاى قەبر بۆ كەسێ كەوا شەوان پێش نوستن بیخوێنێت.

بۆ ئەم وەڵامە سود وەرگیراوە لە کتێبی : (نیعمەتی ڕەحمان لـە ڕونكردنەوەی بابەتە فیقهی ‌و عەقیدەییەكانی پەیوەست بە قورئـان) لە نوسین و ئامادەکردنى : د. هردی صدیق

(١) سورة: (الملك) الآية: (1)
(٢) صَحِيحُ التَّرْغِيب وَالتَّرْهِيب: (1474)
(٣) صحيح الجامع الصغير وزياداته: (2092)، وقال: (حديث حسن).
(٤) الترمذي: (3404)، النسائى في عمل اليوم والليلة: (707)، وانظر صحيح الجامع: (4873).
هەروەها بە چەندین فەرمودەى صەحیحى جێگیر بووە، كە پێغەمبەرى خوا شەوانە پێش نوستنى هەندێك سورەتى ترى خوێندووە، لەوانە: سورەتى (الزمر)، وە سورەتى: (الإسراء) سلسلة الأحاديث الصحيحة: (641)، وە سورەتى (السجدة) سنن الترمذي (2892)، وصححه الألباني في صحيح سنن الترمذي، من حديث جاير رچی الله عنه.
(٥) خرجه النسائىي في عمل اليوم والليلة: رقم (711)، كما خرجه الحاكم في المستدرك بأطول من هذا وقال: هذا حديث صحيح الإسناد ولم يخرجاه، ووافقه الذهبي: (2/498)، كما أخرجه الطبراني في الأوسط: (6216)، وذكرخ الهيثمي في مجمع الزوائد: (7/130)، وقال: رواه الطبراني في الكبير والأوسط ورجاله ثقات، و انظر صحيح الترغيب: (1589)

سەردان: ٤,٨٠٧ بەش: فەزڵ و ئادابەکانى قورئان