حوکمی زەکاتی ئاژەڵانەى كە لەنیوەى ساڵدا ئالیكیان پێ دەدرێ: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی زەکاتی ئاژەڵانەى كە لەنیوەى ساڵدا ئالیكیان پێ دەدرێ
پرسیار:

ئایا ئەو ئاژەڵانەى كە لەنیوەى ساڵدا ئالیكیان پێ دەدرێ زەكاتیان هەیە؟

ئەو جۆرە ئاژەڵانەى كە نیو ساڵى تەواو ئالیكیان پێ دەدرێت زەكاتیان تێدا نییە، ئەوەش لەبەر ئەوەى تەنها ئاژەڵى خۆلەوەڕ زەكاتى هەیە واتە ئەوەى كە لەو گژوگیایەى خوا ڕواندویەتى لەدەشت ودەر دەلەوەڕێت ساڵێكى تەواو یان زیاتر، بەڵام ئەوەى كە هەندێك لە ساڵەكە یان نیو ساڵ ئالیكى پێ دەدرێت ئەوا زەكاتى تێدا نییە مەگەر دانرابێت بۆ بازرگانى، ئەوا ئەو كاتە حوكمى شمەكى بازرگانى هەیە، جا ئەگەر وەهاش بوو ئەوا زەكاتى تێدایە بەشێوەیەك كە هەموو ساڵێك دەخەمڵێنرێت بەوەى كە چەندە و پاشان چارەك لە دەى دەردەكرێت واتە دوو نیو لە سەد لە بەهاكەى.    

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله - 

سەردان: ١٠ بەش: زەکاتى مەڕو ماڵات