حوکمی عومرە کردن بۆ کەسی مردوو: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی عومرە کردن بۆ کەسی مردوو
پرسیار:

ئایا دروستە عومرە بۆ مردوو بكــرێــت؟

دروستە عومرە بۆ مردوو بكرێت هەروەكو چۆن دروستە حەجى بۆ بكرێت، هەروەها تەواف و هەموو كردەوەەیەكى چاكیشی بۆ دروستە بكرێت.
پێشەوا ئەحمەد – رحمەالله- دەڵێت: هەموو عیبادەتێك ئەنجام بدرێت و پاداشتەكەى تەرخان بكرێت بۆ زیندوو یان مردووى موسڵمان سوودى پێ دەگەیەنێت، بەڵام دوعا بۆ مردوو پاداشتى باشترە بۆ زیندویش و مردووى موسڵمانیش لە هەدیەكردنى پاداشتى عیبادەتى تر بۆى، وبەڵگەش فەرموودەى پێغەمبەرى خوایە ـ ـ  كەفەرموویەتى: (( إذا مات إنسان أنقطع عمله إلا من ثلاث: صدقة جارية ، أو علم ينتفع به، أو ولد صالح يدعو له))(1) واتە: ئەگەر كەسێك بمرێت كردەوەكانى دەوەستن تەنها سێ دانەیان نەبێت كە ئەوانیش: خێرێكى بەردەوام یان زانستێك سوودى هەبێت یان منداڵێكى چاك دوعاى بۆ بكات. جا ڕووى بەڵگەكە لەم فەرموودەیەدا ئەوەیە كە پێغەمبەرى خوا ـ ـ   نەیفەرموو: ( منداڵێكى چاك عیبادەتى بۆ بكات یان قورئانى بۆ بخوێنێت یان نوێژى بۆ بكات یان عومرەى بۆ بكات یان رۆژوى بۆ بگرێت) یان هاوشێوەكانى، ئەمە لەكاتێكدا فەرموودەكە باسی كردەوەیەك دەكات كە لەپاش مردن دەبڕێتەوە، وە ئەگەر مرۆڤ داواى لێ بكرایە كە كارو عیبادەت بۆ دایك وباوكى بكات ئەوا بێگومان پێغەمبەرى خوا ـ ـ  دەیفەرموو: (( وولد صالح يعمل له))، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر كەسێك هەر كردەوەیەكى چاك بكات و پاداشتەكەى هەدیە بكات بۆ یەكێك لە موسڵمانان ئەوا دروستەو دەبێت.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -  

 

(1) أخرجه مسلم : كتاب الوصية/ باب ما يلحق الإنسان من الثواب بعد وفاته (1632).

سەردان: ١,٩١٠ بەش: حەج و عومرە