جل و بەرگى تایبەتی ئافرەتان لە کاتی ئیحرامدا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
جل و بەرگى تایبەتی ئافرەتان لە کاتی ئیحرامدا
پرسیار:

سەبارەت بە ئیحرام کردن هیچ جلێکی دیاری کراو هەیە تایبەت بێت بە ئافرەتان؟ وە ئایە حوکمی گۆڕینی جلی ئیحرام چیە، چ ئافرەتان یاخود پیاوان؟

 ئافرەت جلێکی دیاری کراوی بۆ دەست نیشان نەکراوە بۆ کاتی ئیحرام، بە ئارەزووی خۆی چی لەبەر دەکات با بیکات، بە مەرجێک ئەو جلە شەرعی بێت و سفور نەبێت، وە بۆی هەیە جلەکەی بگۆڕێت ئەگەر پیس بوو یاخوود پیسی بەر کەوت یاخوود بە هەر هۆکارێکی تر بێت، بە هەمان شێوەش پیاوان بۆی هەیە جلی ئیحرامەکەی بگۆڕێت، بەڵام پیاوان دیارە کە جلی ئیحرامەکەی تایبەتە کە بریتیە لە دوو ( پارچە قوماش) کە پێی دەوترێت ( إزار) و (رداء) وە ئەگەر ویستی بیگۆڕێت  بە هۆی پیسی بوونی یاخود لەبەر هەر هۆکارێکی تر بێت ئەوا ئاساییە و هیچی تێدا نیە کە بیگۆڕێت.

وەڵامى زانای پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -

المصدر: سلسلة اللقاء الشهري > اللقاء الشهري [73]
فتاوى المرأة :المناسك > الإحرام والتلبية

سەردان: ٢,٨٦٢ بەش: حەج و عومرە