حوکمی كەسێك لەبرى كەسێكى تر حەجى كرد بە كرێ و هەندێك لەپارەكە مایەوە : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی كەسێك لەبرى كەسێكى تر حەجى كرد بە كرێ و هەندێك لەپارەكە مایەوە
پرسیار:

ئەگەر كەسێك لەبرى كەسێكى تر حەجى كرد بە كرێ و هەندێك لەپارەكە مایەوە ئایا بیبات بۆ خۆى؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

ئەگەر پارەى برد بۆ ئەوەى حەجى پێ بكات و دواتر ئەو پارەیە زیاتر بوو لە تێچونى حەج و لێى مایەوە ئەوا لەسەری نییە بیداتەوە بە خاوەنەكەى، مەگەر لە حاڵەتێكدا نەبێت كە ئەوەى پارەكەى پێ داوە پێى وتبێت: ( حەجى لێ بكە) و نەیوتبێت ( حەجی پێ بكە)

ئەگەر پارەى برد بۆ ئەوەى حەجى پێ بكات و دواتر ئەو پارەیە زیاتر بوو لە تێچونى حەج و لێى مایەوە ئەوا لەسەری نییە بیداتەوە بە خاوەنەكەى، مەگەر لە حاڵەتێكدا نەبێت كە ئەوەى پارەكەى پێ داوە پێى وتبێت: ( حەجى لێ بكە) و نەیوتبێت ( حەجی پێ بكە)، چونكە ئەگەر بڵێت( حەجى لێ بكە) ئەوا ئەوەى دەمێنێتەوە دەبێت بیگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەكەى، جا ئەویش ئەگەر ویستى لێى وەردەگرێتەوە و ئەگەریش ویستى پێى دەبەخشێت، بەڵام ئەگەر بڵێت: ( حەجى پێ بكە) ئەوا هەرچی بمێنێتەوە لەسەرى نییە بیگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەكەى، مەگەر كەسێك زانیارى لەسەر تێچووى حەج نەبێت و نەزانێت چەندى پێویستە و بەگومانى خۆى زۆرى دەوێت و لەسەر ئەو گومانە پارەیەكى زۆر بدات بە كەسەكە ئەوا لەم حاڵەتەدا دەبێت بۆى ڕوون بكرێتەوە و پێى بووترێت: من بە ئەوەندە و ئەوەندە حەجەكەم كرد و ئەو بڕە پارەیەى كە تۆ بە منت دا زیاد لە پێویست بوو، ئەوا ئەگەر خاوەنەكەى لێى خۆش بوو وە پێى بەخشى ئەوا هیچی تێدا نییە وئاساییە. 

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -  

سەردان: ٣ بەش: حەج و عومرە