ئەو تاوان و سەرپێچیانەی لەپاداشتی حەج کەم دەکەنەوە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەو تاوان و سەرپێچیانەی لەپاداشتی حەج کەم دەکەنەوە
پرسیار:

ئایا ئەو تاوانانەى كە حاجى دەیكات لە پاداشتى حەجەكەى كەم دەكاتەوە؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

تاوان وسەرپێچی بەڕەهایی لە ئەجر وپاداشتى حەج كەم دەكاتەوە لەبەر ئایەتى: ( فَمَنْ فَرَضَ فِيهِنَّ الْحَجَّ فَلا رَفَثَ وَلا فُسُوقَ وَلا جِدَالَ فِي الْحَج). واتە: جا هەر كەس لەو مانگانەدا حەج لەسەر خۆى پێویست بكات ، بە ئیحرام بەستن ئیتر جووت بوون و پێیشەكیە گوفتارى و كرداریەكانیشى لەسەر حەرام دەبێت ، وە دەرچون لە تاعەتى خواى لەسەر حەرام دەبێت وەك بڕوا سەرپێچیەكان ئەنجام بدات ، هەروەها دەمەدەمكردنى لەسەر حەرام دەبێت كە دەبێتە مایەى ڕق وتوڕەیى.

بەڵكو هەندێ لە ئەهلى عیلم وتویانە: تاوان لە حەجدا، حەج بەتاڵ دەكاتەوە، چونكە نەهى لێكراوە لە حەجدا، بەڵام زۆربەى زانایان وەكو رێسای هەمیشەیی خۆیان دەڵێن : ئەگەر تاوانێك پەیوەست نەبێت بە خودى عیبادەتەكەوە ئەوا بەتاڵى ناكاتەوە، وە تاوانیش تایبەت نییە بە ئیحرامەوە و تاوان هەمیشە حەرام ونەهى لێكراوە ئیتر لە ئیحرام بێت یان نا وئەمەش تەواوە، وە تاوان حەج بەتاڵ ناكاتەوە بەڵام پاداشتى كەم دەكاتەوە.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -  

سەردان: ١,٠٧٢ بەش: حەج و عومرە