كەسێك لە مانگەكانى حەجدا عومرەى كرد وپاشان سەفەرى كرد بۆ مەدینە لە (أبیار علی) ئیحرامى بەست ئایا بە متمتع دەژمێردرێت؟
مادام ئەم كەسە كاتێك عومرەى كرد لە مانگەكانى حەجدا نیەتى هەبوو كە حەج بكات ئەوا بە متمتع دەژمێردرێت، لەبەر ئەوەى سەفەركردنەكەى لەنێوان عومرە و حەجدا تەمەتوعەكەى بەتاڵ ناكاتەوە ئیلا مەگەر بگەڕێتەوە بـۆ شارەكەى خۆى، وسەرلەنوێ سەفەربكاتەوە بۆ حەج ئەوكاتە تەمەتوعەكەى دەپچـڕێت، چونكە هەر عیبادەتێكى عومرە وحەجى بە سەفەرێكى سەربەخۆ دەست پێكرد جا ئەم پیاوەى كە چوو بۆ مەدینە لەدواى ئەوى عومرەى كرد وپاشان لە أبیار على ئیحرامى بەست ئەوا هەدى لەسەر لازم دەبێت لەبەر ئایەتى: (فَمَنْ تَمَتَّعَ بِالْعُمْرَةِ إِلَى الْحَجِّ فَمَا اسْتَيْسَرَ مِنَ الْهَدْيِ) (البقرة:196). واتە: وە هەر كەس دواى عومرەكردنەكەى ئاسودەیى و تەندروستیدابوو ، و تەمەتوعى كرد هەتا كاتى حەج ـ واتە : پاش عومرەكردنەكەى خۆى لە ئیحرام كردەوە وئەوەى بۆ حەڵاڵ بو كە دواى ئیحرام بەستنەكەى لەسەرى حەرام بوو بوو ـ ئەوا پێویستە بەگوێرەى توانا ئاژەڵێك سەربڕێت.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
