ئەگەر كەسێك حەجى كرد بەڵام نوێژ ناكات و رۆژو ناگرێت ئایا حوكمى حەجەكەى چییە بەو حاڵەیەوە؟ وە ئایا ئەو عیبادەتانەى كە نەیكردووە دەبێت بەقەزا بیداتەوە ئەگەر تۆبەى كرد وپەشیمان بوویەوە؟
نوێژنەكردن كوفرە و لەدین دەرى دەكات ولەئاگردا بەهەتاهەتایی دەمێنێتەوە وەكو دەقی قورئان و سوننەت و وتەى سەلەف بەڵگەن لەسەرى بۆیە ئەو كەسەى كە نوێژ ناكات حەڵاڵ نییە بۆى كە بچێتە ناو مەككەوە لەبەر ئایەتى: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْمُشْرِكُونَ نَجَسٌ فَلا يَقْرَبُوا الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ بَعْدَ عَامِهِمْ هَذَا) (التوبة: الآية28) واتە: ئەى گرۆى باوەڕداران بەڕاستى هاوبەش پەیداكەرەكان پیس وچەپەڵن ( لە نیەت وبیروباوەڕیاندا ) ، بۆیە مەهێڵن نزیكى ماڵى خوا (كەعبە) بكەونەوە لە پاش ئەمساڵەوە كە ساڵى نۆى كۆچیە.
جا حەجى ئەو كەسەى كە نوێژ ناكات لەسەرى ناكەوێت و وەریش ناگیرێت لەبەر ئەوەى ئەو كارە لە كافرێكەوە دەرچووە و كافریش عیبادەتى قەبوڵ نییە و خواى گەورە فەرموویەتى: )وَمَا مَنَعَهُمْ أَنْ تُقْبَلَ مِنْهُمْ نَفَقَاتُهُمْ إِلاَّ أَنَّهُمْ كَفَرُوا بِاللَّهِ وَبِرَسُولِهِ وَلا يَأْتُونَ الصَّلاةَ إِلاَّ وَهُمْ كُسَالَى وَلا يُنْفِقُونَ إِلاَّ وَهُمْ كَارِهُونَ) (التوبة:54) واتە: وە هۆكارى وەرنەگرتنى بەخشینەكانیان ئەوەیە كە ئەوان بێباوەڕیان بە خواى پەروەردگار و بەدرۆدانانى پەیامبەرەكەیان ـ ﷺ ـ لە ناخادا شاردبووەوە ، و نایەن بۆ ئەنجامدانى نوێژەكانیان مەگەر بەلەش قورسى وبێزاریەوە نەبێت ، و ماڵەكانیان بە دڵناخۆشیەوە نەبێت نابەخشن ، چونكە ئەوان چاوەڕوانى پاداشتى ئەو كردەوانەیان نین ، و ترسى تووشبوونى سزایان نیە لەكاتى وازهێنان لەو كردەوە چاكانە .
بەڵام سەبارەت بەو كارانەى كە پێشتر نەیكردوون ئەوا لەسەرى نییە قەزاى بكاتەوە لەبەر ئایەتی: (قُلْ لِلَّذِينَ كَفَرُوا إِنْ يَنْتَهُوا يُغْفَرْ لَهُمْ مَا قَدْ سَلَفَ) (الأنفال:38) واتە: ئەى پەیامبەرى خوا ـ ﷺ ـ : بەو هاوەڵبڕیاردەرانەى قەومەكەت ـ كە نكۆڵى لە تاك و تەنهایى خواى پەروەردگار ـ ئەكەن بڵێ : ئەگەر واز لە بێ باوەڕى و دژایەتى كردنى پەیامبەر ـ ﷺ ـ بهێنن ، و بگەڕێنەوە بۆ باوەڕهێنان بە خواى پەروەردگار بە تاك و تەنهایى ، و وازبهێنن لە جەنگان لە دژى پەیامبەر و باوەڕداران ، ئەوا خواى پەروەردگار لە تاوانەكانى پێشویان خۆش ئەبێت ، چونكە ئیسڵام هەموو تاوان و بێ باوەڕى و هاوەڵبڕیاردانێكى پێش خۆى ئەسڕێتەوە .
جا ئەو كەسەى كە دەكەوێتە ناو وەها كارێكەوە لەسەریەتى تۆبە بكات وبگەڕێتەوە بۆ لاى خــوا ولەسەر عیبادەت بەردەوام بێت ولەخوا نزیك بكەوێتەوە بە زۆرئەنجامدانى كردەوەى چاكە و زۆرداواى لێخۆشبوون كردن لە خوا، وە خواى گەورە فەرموویەتى: (قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعاً إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ) (الزمر:53) واتە: ئەی پەیامبەرى خوا ـ ﷺ ـ : بەو بەندانەم كە زیادڕەویان كردووە لە تاوان و سنوورى سەرپێچیان بەزاندووە لەوەى كە ئارەزویان داواى بكات ئەوان جێبەجێیان كردووە بڵێ: لەبەر زۆرى تاوانەكانتان بێ ئومێد مەبن لە ڕەحم و بەزەیی خوا ، چونكە بێگومان خوا لە هەموو تاوانەكان خۆش دەبێت ـ هەرچەنێك بێت ـ بۆ كەسێك كە تۆبەى لێبكات و پەشیمان بێتەوە ، چونكە بەڕاستى خوا لێخۆشبووە لەتاوانى بەندە تۆبەكارەكانى و بەڕەحم و بەزەییە بۆیان. جا ئەم ئایەتە لەسەر تۆبەكاران دابەزى و هەر تاوانێك بەندە تۆبەى لەسەربكات تەنانەت ئەگەر شیركیش بێت ئەوا خوا لێی خۆش دەبێت، هەر خوا رێنیشاندەرە بۆرێگاى ڕاست.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
