حوکمی وەکیل کردنی کەسێک بۆ شەیتان ڕەجم کردن لەکاتێکدا خۆی دەتوانێت ئەو کارە بکات: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی وەکیل کردنی کەسێک بۆ شەیتان ڕەجم کردن لەکاتێکدا خۆی دەتوانێت ئەو کارە بکات
پرسیار:

ئافرەتێك لە كۆتایی شەودا دەرچوو بۆ موزدەلیفە، وە كوڕەكەى خۆى كردە وەكیل بۆ شەیتان رەجم  لەگەڵ ئەوەى كە خۆى دەیتوانى بیكات، ئایا حوكمى ئەوە چییە؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

 دروست نییە بۆ كەسێك كە تواناى هەبێت ئیتر پیاو بێت یان ئافرەت یەكێكى تر بكاتە وەكیل بۆ خۆى تێیدا، ئەوا دەردەكەوێت كە واجبە كەسەكە بۆخۆى شەیتان رەجمەكە بكات ئیلا پیاو یان ئافرەتێكى نەخۆش یان دووگیان و ترسی لە منداڵەكەى هەبێت ئەوا بۆى هەیە یەكێك بكات بە وەكیل.

شەیتان رەجم لە مناسكى حەجە چونكە پێغەمبەرى خوا ـ ـ  فەرمانى پێكردووە و خۆیشی كردوویەتى، وە فەرموویەتى: (( إنما جعل الطواف بالبيت وبالصفا والمروة ، ورمي الجمار لإقامة ذكر الله))(1) واتە: لەڕاستیدا تەوافی كەعبە و سەعى صەفا ومەروە و شەیتان رەجم هەموو لەپێناو زیكرى خوادا شەرعێنراوە ودانراوە. جا بۆیە ئەوە عیبادەتێكە كە مرۆڤ پێى لە خوا نزیك دەبێتەوە، وە ئەوە عیبادەتە چونكە مرۆڤ هەڵدەسێت بە فڕێدانى ئەو بەردانە لەو شوێنەدا وەكو خواپەرستیەك و زیكرێك، بۆیە تەنها لەسەر خواپەرستى بونیاد نراوە، بۆیە دەبێت شەیتان رەجمەكەى بە خشوع وملكەچی وزەلیلیەوە بێت بۆ خوا ئیتر هەركاتێك بیكات، وە ئەگەر هاتە سەر ئەوەى كە شەیتان رەجمەكەى لەسەرەتاى كاتەكەیەوە بكات یان دواى بخات بۆ كۆتایی كاتەكەى ئەوا ئەگەر دواى خست بۆ كۆتایی كاتەكەى و بە دڵنیایی وخشوع و ئامادەیی دڵەوە ئەنجامى دا ئەوا باشترە، چونكە ئەمە تایبەتمەندیەكە كە پەیوەندى بە خودى عیبادەتەكەوە هەیە، وە ئەوەیشی پەیوەندى بە خودى عیبادەتەكەوە هەبێت ئەوا پێش دەخرێت بەسەر ئەوەى كە پەیوەندى بە كات و شوێنى عیبادەتەكەوە هەبێت.
هەربۆیە پێغەمبەرى خوا
ـ ـ  فەرموویەتى: (( لا صلاة بحضرة طعام ولا وهو يدافع الأخبثان))(2) واتە: لەكاتى ئامادەبوونى خواردن و تەنگەتاویدا نابێت نوێژ بكرێت. بۆیە مرۆڤ نوێژ لەسەرەتاى كاتەكەیەوە دوا دەخات لەپێناو سەرئاو كردندا یان لابردنى شەهوەیەكى زۆردا كە خواردنە و سەرقاڵ دەبێت بە ژیانەوە، و دواى دەخات با بۆ شەویش بێت بەڵام گرنگ ئەوەیە نوێژەكەى بە ئاگایی ودڵئارامیەوە بكات باشترە، هەربۆیە پێغەمبەرى خوا ـ ـ  رێگەى داوە بە كەسانى لاواز و كەم توانا كە لەكۆتایی شەودا دەربچن بۆ موزدەلیفە بۆ ئەوەى ئازار نەدرێن بەهۆى قەرەباڵغیەوە ئەو كاتەى هەموو خەڵك ئامادە دەبێت دواى دەرچوونى فەجــر، كە ئەوە ڕوون بوویەوە ئەوا دەردەكەوێت كە دروست نییە مرۆڤ كەسێك بكاتە وەكیل بۆ شەیتان رەجــم لەبرى خۆى لەبەر ئایەتى: (وَأَتِمُّوا الْحَجَّ وَالْعُمْرَةَ لِلَّهِ) (البقرة: 196)  واتە: وە حەج وعومرە بەتەواوى بەجێبگەیەنن ، بە خاڵصى بۆ خواى پەروەردگار .
جا ئەوە هیچ جیاوازى نییە لەنێوان پیاو و ئافرەتدا، وە ئەگەر ئەوە ڕوون بوویەوە كە شەیتان رەجم یەكێكە لە عیبادەتەكان، وە دروست نییە بۆ كەسێك كە تواناى هەبێت ئیتر پیاو بێت یان ئافرەت یەكێكى تر بكاتە وەكیل بۆ خۆى تێیدا، ئەوا دەردەكەوێت كە واجبە كەسەكە بۆخۆى شەیتان رەجمەكە بكات ئیلا پیاو یان ئافرەتێكى نەخۆش یان دووگیان و ترسی لە منداڵەكەى هەبێت ئەوا بۆى هەیە یەكێك بكات بە وەكیل.
بەڵام ئەوەى كەبەسەر ئەم ئافرەتەدا هاتوە كەلە پرسیارەكەدا باس كراوە لەگەڵ ئەوەى تواناى هەبوە كەچی یەكێكى كردووە بە وەكیل من واى دەبینم بۆ زیاتر احتیات كردن ئاژەڵێك سەرببڕێت لە مەككە و بەسەر هەژاراندا دابەشى بكات ئەوەش لەبرى ئەو واجبەى كە نەیكردووە.
 

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -  


(1) تقدم تخرجه .
(2) تقدم تخرجه .

سەردان: ٤ بەش: حەج و عومرە