حاجیەك شەیتان رەجمى عەقەبەى كرد بەئاراستەى رۆژهەڵاتدا و بەردەكە نەكەوتە ناو حەوزەكەوە و ئەویش لە رۆژی سێزدەیەمدایە ئایا دەبێت هەموو شەیتان رەجمەكە دووبارە بكاتەوە؟
لەسەرى نییە هەموو شەیتان رەجمەكە دووبارە بكاتەوە تەنها ئەوە دوبارە دەكاتەوە كە هەڵەى تێدا كردووە
لەسەرى نییە هەموو شەیتان رەجمەكە دووبارە بكاتەوە تەنها ئەوە دوبارە دەكاتەوە كە هەڵەى تێدا كردووە، بۆیە تەنها شەیتان رەجمى عەقەبە دووبارە دەكاتەوە ئەم جارە بەجوانى و دروستى بەردەكان دەهاوێژێت، وە ئەو بەردهاویشتنەى كە نەكەوتۆتە ناو حەوزەكەوە كە شوێنى هاویشتنەكەیە لەسەرى نەكەوتووە، بۆیە ئەگەر لە ناوچەى حەسر لە رۆژهەلآتەوە بیهاویشتایە ئەوا لەسەرى دەكەوت و دەكەوتە ناو حەوزەكەوە.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
