کاتەکانی شەیتان رەجم کردن: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کاتەکانی شەیتان رەجم کردن
پرسیار:

كاتى شەیتان رەجــم كەیــە؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

كاتى شەیتان رەجم سەبارەت بە شەیتان رەجمى عەقەبە رۆژى جەژنە بۆ ئەوانەى توانایان هەیە وچالاكن بریتیە لە دەرچوونى خۆر لە رۆژى جەژن، وە بۆ جگە لەو كەسانە لە كەسانى لاواز و نەخۆش وئەوانەى تواناى نێو قەرەباڵغیان نییە لە بچووك وئافرەت ئەوا كاتى شەیتان رەجم بریتیە لە كۆتایی شەو

كاتى شەیتان رەجم سەبارەت بە شەیتان رەجمى عەقەبە رۆژى جەژنە بۆ ئەوانەى توانایان هەیە وچالاكن بریتیە لە دەرچوونى خۆر لە رۆژى جەژن، وە بۆ جگە لەو كەسانە لە كەسانى لاواز و نەخۆش وئەوانەى تواناى نێو قەرەباڵغیان نییە لە بچووك وئافرەت ئەوا كاتى شەیتان رەجم بریتیە لە كۆتایی شەو، وە ئەسماى كچی ئەبوبەكر – رەزاى خواى لێ بێت- چاوەڕێى دەكرد هەتا مانگى شەوى جەژن ئاوا دەبوو جا كە مانگ ئاوابووایە ئەوا لە موزدەلیفەوە دەردەچوو بۆ مینا و شەیتان رەجمى دەكرد، وە كۆتاییەكەشى هەتا ئاوابوونى خۆرى رۆژى جەژنە، وە ئەگەریش قەرەباڵغ بوو یان دووربوو لەشەیتان رەجمەوە وپێى خۆش بوو بیخاتە شەو ئەوا دروستە وئاساییە، بەڵام نابێت دواى بخات هەتا دەرچوونى فەجـرى رۆژى یازدەیەم. 
وە سەبارەت بە شەیتان رەجمى رۆژانى تەشریق كە بریتیە لە رۆژى یازدە و دوازدە وسیازدەى مانگ ئەوا دەستپێكى شەیتان رەجمەكە لە لاربوونەوەى خۆر لەناوەڕاستى ئاسمان دەست پێ دەكات واتە لەنیوەڕۆ و كاتى نوێژى نیوەڕۆ و هەتا شەو بەردەوام دەبێت، وە ئەگەریش قەرەباڵغ وناڕەحەت بوو ئەوا دروستە و ئاساییە شەیتان رەجمەكەى بەشەو هەتا دەرچوونى فەجر بكات، وە حەڵاڵ نییە و نابێت شەیتان رەجمەكە  لە یازدە و دوازدە وسیازدەى پێش لاربونەوەى خۆر لەناوەڕاستى ئاسمان بكات، چونكە پێغەمبەرى خوا ـ ـ  شەیتان رەجمى نەكردووە ئیلا دواى (زوال) واتە دواى لاربوونەوەى خۆر نەبێت لەناوەڕاستى ئاسمان و بەخەڵكى فەرموو: (( خذوا عني مناسككم))(1) واتە: شێوازى ئەنجامدانى حەج و عومرەتان لە منەوە وەربگرن.
وە پێغەمبەرى خـوا
ـ ـ  كە شەیتان رەجمى دواخستووە بۆ ئەو كاتە لەگەڵ ئەوەى زۆر گەرمە و بەرەبەیان نەیكردووە لەگەڵ ئەوەى فێنك وخۆشە، بەڵگەیە لەسەر ئەوەى كە شەیتان رەجم پێش ئەو كاتە دروست نییە، وە دیسان بەڵگەیە لەسەر ئەوەى كە پێغەمبەرى خوا ـ ـ  شەیتان رەجمى دەكرد لەكاتى لاربونەوەى خۆر وپێش ئەوەى نوێژ نیوەڕۆ بكات، و ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى كە شەیتان رەجم پێش لاربونەوەى خۆر دروست نییە، ئەگینا شەیتان رەجم پێش زوال باشتربوو لەبەر ئەنجامدانى نوێژى نیوەڕۆ لەسەرەتاى كاتەكەى خۆیەوە چونكە نوێژ لەسەرەتاى كاتەكەیەوە باشترە، بەهەرحاڵ بەڵگەكان ئەوەمان پێ دەڵێن كە شەیتان رەجم لەرۆژانى تەشریق پێش زوال دروست نییە ونابێت.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله - 


(1) تقدم تخرجه .

سەردان: ٥ بەش: حەج و عومرە