: ڕاى بەڕێـزتان چییە لەسەر كەسێك كە تەنها هەندێك لە قـژى كورت كردۆتەوە بۆ عومرە؟
ئەوەى من بۆى دەچم لەمەدا ئەوەیە كە قژكورت كردنەوەكەى تەواو نییە، وە واجب ئەوەیە لەسەرى ئێستا جلوبەرگەكەى دابكەنێت و جلى ئیحرام لەبەربكات و بەجوانى و تەواوى قژكورت بكاتەوە وپاشان لە ئیحرام دەربچێت.
ئەوەى من بۆى دەچم لەمەدا ئەوەیە كە قژكورت كردنەوەكەى تەواو نییە، وە واجب ئەوەیە لەسەرى ئێستا جلوبەرگەكەى دابكەنێت و جلى ئیحرام لەبەربكات و بەجوانى و تەواوى قژكورت بكاتەوە وپاشان لە ئیحرام دەربچێت.
وە من بەم بۆنەیەوە پێم خۆشە هۆشیاریەك بدەم لەسەر ئەوەى كە هەر باوەڕدارێك دەیەوێت عیبادەتێك ئەنجام بدات واجبە لەسەرى سنورى شەرعى خوا بزانێت ئەوەش بۆ ئەوەى بەبەرچاو ڕۆشنى خواپەرستى بكات نەوەك بە جەهل ونەزانین، خواى گەورە بە پێغەمبەرەكەى ـ ﷺ ـ فەرمووە: (قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ عَلَى بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي) واتە: ئەى پەیامبەری خوا ـ ﷺ ـ پێیان بفەرموو : ئەمە تەنها ڕێگا ڕاستەكەى منە ، بانگەواز دەكەم بۆ پەرستنى خواپ پەروەردگار بە تاك و تەنهایى لەسەر بەڵگە و چاوساغى و یەقینێك لە لایەن خواوە ، خۆم و ئەوانەشى شوێنكەوتە و چاولێكاری منن.
بۆیە تەنانەت ئەگەر كەسێك سەفەرێك بكات لە مەككەوە بۆ مەدینە و رێگاى قیرتاو نەبێت، دەبینى دەرناچێت هەتا پرسیار نەكات لەسەر رێگەكە، جا كە ئەمە بۆ رێگاى سەر زەوى و شارێك بێت ئەى چۆن بۆ رێگاى ڕاستى بەرەو خواچوون پرسیار نەكرێت و پێویستی پێ نەبێت؟!
قژ كورت كردنەوەش ئەوەیە كە لەهەموو قژ ببڕێت و پێكەوە كورت بكرێتەوە، وەباشترین شتیش ئەوەیە كە مەكینە بەكاربهێنرێت چونكە هەموو سەر دەگرێتەوە بەجوانى، وهەرچەندە دروستیشە بە هەڵپاچ (مقەص) قژكورت بكرێتەوە بەڵام بەومەرجەى بەسەر هەموو سەردا بڕوات و هیچ بەجێ نەهێڵێ، وەكو چۆن لەكاتى دەستنوێژدا دەست بەسەر هەموو سەردا دەهێنێت بەهەمان شێــوە لە قژكورت كردنەوەشدا، والله أعلم.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
