ئایا دروستە كەسێك بچێت بۆ مەككە بۆ بازرگانى كردن لەگەڵ جێ بە جێ كردنى حەجدا؟
بەڵێ دروستە بۆ مرۆڤــ بچێت بۆ مەككە بە نیەتى حەج كردن وبازرگانى، چونكە خواى گەورە دەفەرمێت: [لَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَنْ تَبْتَغُوا فَضْلًا مِنْ رَبِّكُمْ] [البقرة: 198] .
واتە: هیچ گوناه وتاوانێكتان لەسەر نىیە ئەگەر لەگەڵ حەج كردندا بازرگانى بكەن، بەڵام پێویستە لایەنى حەج كردنەكە زاڵ بیت بەسەر بازرگانى كردنەكەدا
لە فەتواكانى زاناى پایەبەرز
الشیخ محمد بن صالح العثيمين (رحمه الله) (لقاء الباب المفتوح، رقم: 25، ص39).