پزیشكان دەڵێن (ترسان) هۆیەكە لە هۆیەكانی كزی جنسی! جا مەبەست لەم گوتەیە چییە و مانای چییە؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
پزیشكان دەڵێن (ترسان) هۆیەكە لە هۆیەكانی كزی جنسی! جا مەبەست لەم گوتەیە چییە و مانای چییە؟

ترس لە كزی جنسیدا كاریگەری خۆی هەیە، نكوڵی لێ ناكرێ، كە بە چەند دیاردەیەك و شێوەی جیا خۆی دەنوێنێ، وەك ترسان لە دوچار بون بە نەخۆشییەكی پیس، ئەوەش لە حاڵەتی جوتبون دەگەڵ ئافرەتێكی گومان لێكراو، یان لەوانەیە ترسەكە لە ئاشكرا بونی كارەكەی بێت، گەر جوتبونەكە ناشەرعی بێت، یان ترسان لە سك پڕ بونی ئافرەتەكە، جا بەهەر هۆیەك بێت نەیەوێ سكی پڕ ببێ، یان ترسان لە زیان گەیاندن و ئازاردانی ئافرەتەكە.
جاری وا هەیە بە خەیاڵی پیاودا دێ‌، كە ناتوانێ‌ جوت ببێ‌، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ هەست كردنی مرۆڤ بە كەم و كورتی لە بێ هێزی پێكهاتەی ئامێری زاوزێ‌یدا، یان بێ هێزی لە خودی توانا جنسییەكەیدا، ئەوەی مایەی سەرنجە ئەوەیە؛ ترسان لە جوتبون، گەر سنورێكی بۆ دانەنرێ، دەبێتە حەقیقەتێكی واقیعی، گەورەترین هۆیەكانی هەست كردن بە ترس؛ ترسانە لە قەبارەی ئەندامی زاوزێ‌، كە زۆر جار هەست كردنەكە وەهمییە و هیچ شوێنەوارێك و مەترسییەكی نییە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ نەزانی ئەو كەسە بە شێوازی ئامێری زاوزێ‌ و فیسیۆلۆجی و زانیارییەكانی تری پەیوەندی دار بەم مەبەستە.

سەردان: ٥,٢٩٩ بەش: پزیشکى