جێی داخه هه‌ندێ پیاو(مێرد) ته‌نها قه‌ناعه‌تیان به چێژ وه‌رگرتنی خۆیان هه‌یه، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناكه‌ن ژنه‌كه‌شیان چێژ و خۆشى وه‌رگرێ، دیاره ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی توڕه بونی ژنه‌كه‌ی به‌هۆی كاره جنسى یه‌كه‌ى و خۆویستیه‌كه‌ی، چونكه ژنیش حه‌ز ده‌كات وه‌ك مێرده‌كه‌ی چێژ وه‌رگرێ، وه‌ك قاعیده‌كی گشتیش، یه‌كه‌م جار پیاو زوتر له ژن ده‌گاته چێژ و خۆشى و ئاوى دێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته له‌سه‌ر پیاو هه‌وڵ بدات مه‌نى یه‌كه‌ی زو نه‌یه‌ته ده‌ر و دوای بخات، گوتراویشه ژیانی ژن و مێردی سه‌ركه‌وتو له‌سه‌ر ئه‌وه وه‌ستاوه، كه هه‌ردوكیان به‌یه‌كه‌وه ده‌گه‌نه چێژ و خۆشى... جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاو هۆكاری موجه‌بی كاری جنسى یه، پێویسته له‌سه‌ری كۆنترۆڵی خۆى و جیماعه‌كه‌ی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردو لا بگه‌نه مه‌به‌ستی ئه‌و جیماعه، چێژ وه‌رگرتنی یه‌كتری هه‌رده‌م بۆ هه‌ردو لا باشتره...
بەشى پزیشکى ماڵپەڕى وەڵامەکان