پلە وپایەی تەندروستی لەسوننەتی پێغەمبەردا صلی اللە علیه وسلم: ماڵپەڕی وەڵامەکان
پلە وپایەی تەندروستی لەسوننەتی پێغەمبەردا صلی اللە علیه وسلم
پرسیار:

پلە وپایەی تەندروستی چیە لەسوننەتی پێغەمبەردا صلی اللە علیه وسلم ؟ وە ئەو شتانەی کە دەبنە هۆکاری پاراستنی تەندروستی و پێغەمبەری خودا  ڕوونی کردوونەوە کامانەن؟

پلە وپایەی تەندروستی لەسوننەتی پێغەمبەردا صلی اللە علیه وسلم:
- بێگومان پاراستنی تەندروستی واجبێکی شەرعیە ، و موسوڵمان داوای لێ کراوە پێنج زەروڕیاتەکە بپارێزێت: کە ئەوەش پاراستنی دین و نەفس و ماڵ و عقڵ و نەوەیه ، جایەکێک لەبنەماکانی پاراستی نەفس و عەقڵ پارێزگاری کردنە لە تەندروستی .
- تەندروستی نیعمەتێکە پێویستی بەشوکر کردنە ، پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: (نعمتان مغبون فيهما كثير من الناس الصحة والفراغ) .
واتە: دوو نیعمەت هەن زۆربەی خەڵک لێی بێئاگان : ئەوەش لەش ساغی و دەست بەتاڵی یە .
واتە: ئەم دوو جۆرە نیعمەتە زۆر خەڵک لێی بێئاگان ، ئەوەش بۆیە کاتێ کە لەشی ساغە و دەستی بەتاڵە دەتوانێ زۆر کاری خێر وچاکە ئەنجام بدات کەچی کەم تەرخەمی دەکات.
- تەندروستی نیعمەتێکی گەورەیە و واپێویست دەکات مرۆڤ دوعا بکات بەڵکو بەردەوام بێت : عەباسی کوڕی عبد المطلب خودا لێی ڕازی بێت دەڵێت : گوتم: ئەی پێغەمبەری خودا شتێکم فێر بکە داوای بکەم لەخودا ئەویش فەرمووی: (سل الله العافية) واتە: داوای لەش ساغی لەخودا بکه ، ماوەیەک مامەوە وچەند ڕۆژێکی بەسەردا چوو وپاشان هاتم و گوتم : ئەی پێغەمبەری خودا شتێکم فێر بکە داوای بکەم لەخودا ئەویش پێی فەرمووم : (يا عباس!يا عم رسول الله سل الله العافية في الدنيا والاخرة). 
واتە:ئەی عەباس! ئەی مامی پێغەمبەری خودا داوای لەش ساغی و پارێزراوی لە خوا بکە لە دونیا و دواڕۆژدا .

ئەو شتانەی کە دەبنە هۆکاری پاراستنی تەندروستی و پێغەمبەری خودا ڕوونی کردوونەوە:
یەکەم: خواردن:

ئەوەش بەخواردنی بڕێک خواردنی پێویست دەبێت.
چۆنیەتی واردنی پێغەمبەر :
1.  عبداللەی کوڕی جەعفەر خودا لێیان ڕازی بێت دەڵێت: پێغەمبەرم بینی خورمای بەخەیارەوە دەخوارد .
2.  جابری کوڕی عبدالله خودا لێیان ڕازی بێت دەڵێت: ڕۆژێکیان پێغەمبەری خودا دەستی گرتم و بردمی بۆ ماڵی خۆیان و هەندێک نانییان بۆ هێنا و فەرمووی: مەرگە نییە؟ گوتیان: نەخێر تەنها هەندێ خەل نەبێ فەرمووی: خەل باشترین مەرگەیە .
3.  عبداللەی کوڕی عومەر خودا لێیان ڕازی بێت دەڵێت: لەتەبوک پەنیرێکیان بۆ پێغەمبەر  هێنا ئەویش بانگی کرد و چەقۆیەکیان هێناو پێی بڕی .
4. پێغەمبەر فەرموویەتی: ( كلوا الزيت وادهنوا به فإنه من شجرة مباركة) 
واتە: زەیتی زیتوون بخون و خۆتانی پێ چەور بکەن چونکە لەدارێکی موبارەکە .
ئەمەش لەبەر ئەوەیە زەیت دەوڵەمەندە بەڤیتامینات و توانا بەلاشە دەبەخشێت ودەبێتە هۆکاری چارەسەری نەخۆشیەکان .
5.  عائیشە خودا لێیان ڕازی بێت دەڵێت: پێغەمبەری خوا حەزی لەحەلوا وهەنگوین بوو .
 
دووەم : پاک وخاوێنی:
پاکوخاوێنی ئاکارێکی ئیمانیە و هۆکارێکە بۆ خۆشەویستی خودا  .
- لەسوننەتی پێغەمبەردا چەندین ئامۆژگاری وڕێنوێنی لەم بارەیەوە هاتوون وەک فەرمان کردن بەدەست نوێژ شوشتن وخۆشوشتن وپارێزگاری کردن لەپاکی جەستە .
هەندێ لەو بوارانەی کە لە ئیسلام دا گرنگی پێ دراوە:
1.  ئەبوهورەیرە خودا لێی ڕازی بێت دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرمووی: ( خمس من الفطرة: الاستحداد والختان وقص الشارب ونتف الابط وتقليم الاظافر)
واتە: پێنج شت لەفیتڕەتەوەیە:
تاشینی توکی بەر وخەتەنە کردن وکورت کردنەوەی شوارب وهەڵکەندنی موی بن باڵ ونینۆک کردن.
2.  ئەبوهورەیرە خودا لێی ڕازی بێت دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرمووی: ( إذا توضأ العبد المسلم أو المؤمن فغسل وجهه خرج من كل خطيئة نظر إليها بعينيه مع الماء او مع آخر قطر الماء فإذا غسل يديه خرج يديه كل خطيئة كان بطشتها بداه مع الماء او مع آخر قطر الماء فإذا غسل رجليه خرجت كل خطيئة مشتها رجلاه مع الماء او مع آخر قطر الماء حتى يخرج نقيا من الذنوب).
واتە: کاتێ کەبەندەی موسوڵمان یاخود بڕوادار دەس نوێژ دەگرێت ودەم وچاوی دەشوات ئەوا هەر تاوانێک کەبەچاو کردبێتی لەگەڵ ئاوەکەدا نامێنێت یاخود لەگەڵ کۆتا قەترەی ئاودا و کاتێ کەدەستەکانی دەشوات هەموو ئەو تاوانانە کەبەدەست کردوونی لەگەڵ ئاوەکەدا نامێنێت یاخود لەگەڵ کۆتا قەترەی و کاتێ کە پێیەکانی دەشوات هەموو ئەو تاوانانە کەبەپێ کردوونی لەگەڵ ئاوەکەدا نامێنێت یاخود لەگەڵ کۆتا قەترەی تاوەکو لەهەموو تاوانێک پاک دەبێتەوە.
3. ئەبوهورەیرە خودا لێی ڕازی بێت دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرمووی: (يميط الأذى عن الطريق صدقة)
واتە: لابردنی ئەزیەت وئازار لەڕێگای خەڵکی سەدەقەیە.
4. جابری کوڕی عبدالله خودا لێی ڕازی بێت دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرمووی: (أتانا رسول الله فرأى رجلاً شعثاً قد تفرق شعره فقال: اما كان يجد هذا ما يسكن به شعره) ورأى رجلا آخر وعليه ثياب وسخة فقال: أما كان يجد ماء يغسل به ثوبه).
واتە: پێغەمبەری خوا   هات بۆ لامان و پیاوێکی بینی پرچی لول و بژ بوو بوو و فەرمووی: ئایا ئەمە شتێکی دەست ناکەوێت پرچی پێ ڕێک بکاتەوە ، و پیاوێکی تری بینی جلێکی پیسی لەبەردا بوو و فەرمووی: ئا ئەمە ئاوی دەست ناکەوێت جلەکانی پێ بشوات ؟.
5.  ئەبوهورەیرە خودا لێی ڕازی بێت دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرمووی: (حق لله على ككل مسلم ان يغتسل في كل سبعة أيام يغسل رأسه و جسده).
واتە: مافی خودایە بەسەر بەندەکانیەوە کەهەر حەوت ڕۆژ جارێک خۆیان بشۆن.

سێیەم : خۆپاراستن:
لەسوننەتدا دوو جۆر خۆپاراستن هاتووە :
خۆپاراستن لەنەخۆشی پێش ڕوودانی ، وڕێگری کردن لەبڵاو بوونەوەی نەخۆشی ئەوەش بەجۆرەها ڕێگای جیاواز وەک شێوازی خواردن وپاکوخاوێنی و وەرزش وجۆری نوستن . . .هتد .
هەندێ لەو ڕێگایانەی کەلەسوننەتدا هاتووە بۆ خۆپاراستن لەنەخۆشی:
1. پێغەمبەری خوا  صلى الله عليه فەرموویەتی: (إذا سمعتم بالطاعون بأرض فلا تدخلوها و إذا وقع بأرض وأنتم بها فلاتخرجوا منها).
واتە: کاتێ کە گوێتان لێ بوو تاعون لە جێگەیەک بڵاو بۆتەوە ئەوا مەچنە ئەو جێگەیە ، وە ئەگەر لە جێگەش بوون و تاعون تیایدا بڵاو بووەوە ئەوا لێی دەر مەچن .
2. پێغەمبەری خوا  صلى الله عليه فەرموویەتی: (لا يورد الممرض على المصح).
واتە: با کەسی نەخۆش تێکەڵی ساغەکان نەبێت .
3.  پێغەمبەری خوا  صلى الله عليه فەرموویەتی: (إذا تثاب أحدكم فليمسك بيده على فيه فان الشيطان يدخل)
واتە: گەر یەکێک لە باوێشکى دا با دەستی بنێت بەسەر دەمی دا چونکە شەیتان دەچێتە ژوورەوە .

چوارەم : وەرزش کردن:
ئەمەش ئەنجام دانی کۆمەڵێ وەرزشە و دەبێتە هۆکاری پارێزگاری کردن لەجەستە و بە بەهێزی دەیهێڵێتەوە.
ئەو وەزرشانەی کە لەسوننەتدا ئاماژەیان پێ دراوە:
1. عوقبەی کوڕی عامر خودا لێی ڕازی بێە دەڵێت گوێم لەپێغەمبەری خودا بوو کاتێ کەلەسەر میمبەربوو دەیفەرموو: (وأعدوا لهم ما استطعتم من قوة) ألا أن القوة الرمي  ألا أن القوة الرمي ألا أن القوة الرمي
واتە: ] وه‌ چه‌ندێك له‌ هێز له‌ تواناتاندا هه‌یه‌ بۆیان ئاماده‌ بكه‌ن، كه‌ پێغه‌مبه‌ر   فه‌رمووی: هێز له‌م ئایه‌ته‌ مه‌به‌ست پێى ڕه‌مییه‌، وه‌ هه‌موو ئامێره‌كانی جه‌نگیان بۆ ئاماده‌ بكه‌ن.
ئاگادار بن مەبەست لەقوە هاوێشتنی تیرە .
ئەم فەرموودەیە هاندانە بۆ تیر هاوێژی و وەزرش.
2.  پێغەمبەری خودا فەرموویەتی: ( الخيل في نواصيها الخير إلى يوم القيامة)
واتە: لەنێو چاوانی ئەسپ خێر هەیە تاوەکو ڕۆژی دوای 
ئەمەش هەڵنانە بۆ فێر بوونی ئەسپ سواری .
3. عائیشە خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت: لەسەفەرێک دا لەگەڵ پێغەمبەردا صلى الله عليه سلم بووم وپێشبڕکێم لەگەڵی کردو پێشی کەوتم ودوای ئەوەی کەقەڵەو بووم وپێشبڕکێم لەگەڵی کرد پێشم کەوت وفەرمووی: ئەمە لەبەرانبەر ئەوەی پێشوو .
4.  عەلی کوڕی ڕەکانە خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت: ڕەکانە پیاوێکی بەهێز بوو و زۆرانی لەگەڵ پێغەمبەردا کرد وپێغەمبەر دایبەئەرزدا .
5. پێغەمبەر بەلای کۆمەڵێک دا تێپەر بوو بەربەردێنیان دەکرد بەڵکو ئەوەی بەهێزە بیباتەوە و ئینکاری لێ نەکردن .

سەردان: ١,٩٦٧ بەش: پزیشکى