تەمەنم بیست ساڵە نزیكەى دوو ساڵە موى سەرم زۆر ئەوەرێت ئایا چى بەكاربهێنم ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
تەمەنم بیست ساڵە نزیكەى دوو ساڵە موى سەرم زۆر ئەوەرێت ئایا چى بەكاربهێنم ؟

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان

براى بەڕێزم
كێشەى قژ هەڵوەرین جیاوازى هەیە لە نێوان مرۆڤێك و مرۆڤێكى دیكە ئەگەر كوڕ بێت یان كچ بێت بە هۆى تەمەن و هۆرمۆنى ناو لەش و كێشەى بۆماوەیی (وراثي) و جۆرى خواردن و دەرمان و كێشەى دەروونی و.... هتد.
زۆر جار قژ هەڵوەرین لە دواى تووشبوون بە تاى درێژخایەن و كەم خوێنى و هەوكردنى میكرۆبى و لە دواى نەشتەرگەرى و كێشەى دەروونى قورس ڕوودەدات و دەبێتە هۆى هەڵوەرینى قژ بۆ ماوەى چەند حەفتەیەك كە لەم حاڵەتە دەبێت بە ترشى ئەمینی (برۆتین) چارەسەر بكرێت.
زۆر جار لە تەمەنى 25 ساڵان زیاد دەكات بە تایبەتى لە ئافرەتانەوە لەم تەمەنە ڕوودەدات.
هەروەها كرژبوونى دەروونى و دەمارگەلى و كەمى هاتووچۆى خوێن لە بەشى پێستى قژەوە دەبێتە هۆكارێك بۆ قژ هەڵوەرین بە هۆى كەمى شانەكردن بۆ ماوەیەكى زۆر و كەمى هەڵمژینى هەواى پاك و خاوێن لەگەڵ كەم خۆراكى و بەكارهێنانى سشوار (ڤێر) بۆ ووشككردنەوەى قژ بۆ ماوەیەكى زۆر و بۆیاغ كردنى قژ و تووشبوون بە هەوكردنى كەڕوویی لەو شوێنەدا كە دەبنە هۆكارێكى سەرەكى بۆ قژ هەڵوەرین.
هەروەها زۆربەى جۆرەكانى قژ هەڵوەرین و كەچەڵى هۆكارەكەى جیناتى بۆماوەى یە (وراثية‌) و هۆرمۆنیە، وە لە پیاواندا لە بەشى پێشەوەى سەر دەست پێ دەكات لەگەڵ هەردوو لاى سەر و ناوەڕاستى كە بە شێوەى ناوەند یان توند هەڵدەوەرێت بەڵام لە ئافرەتان بە شێوەى گشتى ڕوودەدات لە تەمەنى 30 ساڵان.
هەروەها كێشەى هۆرمۆنى ئەندرۆجین لە پیاواندا هۆكارێكە بۆ قژ هەڵوەرین لەگەڵ كێشەكانى گلاندى دەرەقى و نەخۆشى شەكرە. لەم سەردەمەدا دەبینین قژ هەڵوەرین ڕێژەى زۆر زیاد دەكات بە هۆى زۆر بەكارهێنانى جۆرى دەرمان بۆ بۆیاغ كردنى قژ لەگەڵ بەكارهێنانى جۆرەكانى گەرمكردنى بە ئامێرێكى جۆراوجۆر. لە پیاواندا لە تەمەنى 25 ساڵانەوە قژ هەڵوەرین دەست پێ دەكات بە ڕێژەى 25 % و لە دواى تەمەنى 50 ساڵان دەبێتە 50 % و بە شێوەى بازنەیی یان هێلكەیی یان بە شێوەى U دەردەكەوێت لە سەر پارچەكانى پێستى سەر.
هەروەها نەخۆشى درێژخایەنى جگەر و گورچیلە دەبنە هۆكارێك بۆ قژ هەڵوەرین.
زۆر گرنگە لە دواى شیكردنەوە و فەحس بزانین هۆكارەكە چىیە بۆ دانانى چارەسەرێكى گونجاو و ئەمەش پێویستە لە لایەنى پزیشكى پسپۆڕ لە بوارى نەخۆشیەكانى پێست و گلاندى گشتى و میزڵدان و ئەندامى زاوزێ ئەنجام بدرێت بە شێوەى ڕاستەوخۆ، دەبێت فەحسی هەردوو گون بكرێت (بۆ پياوان) بۆ زانینی ئایا كێشەى بچووكى هەیە یان نا لەگەڵ شیكردنەوەى ڕێژەى هۆرمۆنى تێستۆستیرۆنى نێڕینە. باشترین چارەسەركردنە بۆ قژ هەڵوەرین وەكو دەیزانم ئەوەیە بە مەساج كردنى پێستى سەر بە ڕۆنى گەرچك (زیت الخروع) بە شێوەى ڕۆژانە، یان بە ڕۆنى زەیتون (زیت الزیتون) ئێواران بۆ ماوەى یەك حەفتە لەگەڵ داپۆشینى تا بەیانی و شۆردنەوەى شوێنەكە بەیانیان، لەگەڵ خواردنى هەنگوینی ڕەش وشیر و گۆشتى ماسی. بەردەوام بە لەسەرى چونكە سوودى زۆرە بۆ ئەم حاڵەتە و چەندەها كەس باش بوون لەم كێشەیە بە یارمەتى خواى گەورە.
وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين.‌‌

ئامادەكردنی: بەشی پزیشكی ماڵپەڕی وەڵامەکان

سەردان: ٤,٠٨٤ بەش: پزیشکى