بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
یەكەم: زیانەكانى دە ستپەڕ لە كچاندا:
1-هەوكردن لەئەندامەكانى زاوزێ و ئەندامى منداڵبوون (الرحم).
2- هەوكردن لە بۆڕییەكانى میزلدان و تیكچوونى گورجیلە.
3- تووشبوون بە كەرو و ڤایرۆس و میكروبە جوراوجورەكانى كۆئەندامى زاوزى و هەوكردنیان و تووشبوون بەنەزۆكى (عقم) دواى هاوسەرێتى.
4- پەردەى (غشاء البكارة) لە كچان تێك دەچێت ئەگەر ئیشەكە بە هەڵە ئەنجام بدات.
5- هەست كردن بە لاوازییەكى سێكسى لە دواى هاوسەرێتى.
6- نائارامیەكى دەروونى و هەست كردن بەترس لە هاوسەرێتى.
دووەم: زیانەكانى دە ستپەڕ له كوڕاندا:
1- زوو هاتنەدەرەوەى تۆماو (السائل المنوي)واته (سرعە القذف).
2- لاوازى سێكسی له دواى ژنهێنان.
3- هەو كردنى برۆستات و ئەندامى دروستكەرى تۆماو.
4- دروست بوونى دومەڵێكى ئاوى لەبەشى ئەندامى زاوزێ.
5- نه زۆكى (العقم Sterility).
6- هەست بوون بەترس و كەم تەرخەمى و ماتبوون و دووركەوتنه وه له ژنهێنان.
چارەسەركردنى ئەم كێشەیه ئەمانەیه:
1- نوێژ كردن لە كاتى خۆیدا ئەنجام بدرێت چونكە نوێژ مرۆڤ دوور دەخاتەوە لە كردەوەى خراپ.
2- ڕۆژووگرتن لە هەفتەیەكدا دوو ڕۆژ و خوێندنى قورئانى پیرۆز و تێگەیشتن لە فەرمانەكانى خواى گەورە.
3- باشترین چارەسەر بۆ ئەم مەبەستە هاوسەرێتیە.
4- پاراستنى چاو لە بینینى فیلمى خراپ و دووركەوتنەوە لەتاوان.
وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين.
بەشی پزیشكی ماڵپەڕی وەڵامەکان