چۆن بتوانین كێشى خۆمان دابەزێنین بە باشترین ڕێگەى زانستى؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆن بتوانین كێشى خۆمان دابەزێنین بە باشترین ڕێگەى زانستى؟

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان

پێویستە ئەم جۆرە پرۆگرامە بۆ خۆراكى ڕۆژانەت بەم شێوە بێت بۆ كەمكردنى كێشى لەشت:
1- خواردنى بندوق و بادام (بەڵام ڕێژەی زۆر نەبێت).
2- خواردنى گۆشتى ماسی هەفتەى 3 جار.
3- خواردنى سەوزەى تازە بە شێوەى ڕۆژانە.
4- خواردنى سەوزەى ڕیشاڵەیی و میوە و دانەوێڵە.
5- خۆپاراستن لە خواردنى جۆرەكانى بیبسى و كۆكا كۆلا و جۆرەكانى دیكە.
6- خۆپاراستن لە هەموو جۆرەكانى شیرینی.
7- خۆپاراستن لە ماكەرۆنە (معكرونە) و جۆرەكانى.
8- تەنها خواردنى جۆرى نانى ڕەنگى بۆر (قاوەیی) و خۆپاراستن لە جۆرەكانى دیكەى نان.
9- هاتووچۆ بە خێرا لەگەڵ مەلەوانى (سباحە).
10- دەبێت هاتووچۆى بە خێرایى ڕۆژانە لە 30 خولەك كەمتر نەبێت و لە هەمان كاتى ڕۆژانە ئەنجام بدرێت هەموو ڕۆژێك و بەشێوەیەكى بەهێز تا زیاد كردنى ئاستى لێدانى دڵ و خێراكردن و قووڵ كردنى ئاستى هەناسەدان و زیادبوونى ڕێژەى ئارەقە كردن (بۆ ئەو كەسانەن كە كێشى لەشیان زۆرترە لە قەڵەویەكى ئاسایی دەبێت ئەم وەرزشە لە 10 خولەكى ڕۆژانە زیاتر نەبێت لە دوو هەفتەى یەكەمدا لەگەڵ مەشق كردنى سویدى بۆ نەرمكردنى لەش و جومگەكان).
11- خێرایی و دوورى هاتووچۆى ڕۆژانە دەبێت بەشێوەیەكى بە پلەكردن (تدریج) ئەنجام بدرێت و هەموو ڕۆژێك بە پێى توانا زیاد بكرێت.
12- پێویستە ئەم وەرزشە بەیانیان ئەنجام بدرێت لە دواى خواردنەوەى یەك پەرداخى ئاوى شلەتێنى تێكەڵاو لەگەڵ یەك كەوچكى هەنگوین.
13- پێویستە ئەم جۆرە وەرزشە بۆ ماوەى 3 مانگ بەردەوام بێت.
وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين.‌‌

ئامادەكردنی: بەشی پزیشكی ماڵپەڕی وەڵامەکان

سەردان: ٣,٧٢١ بەش: پزیشکى