ئایا له ڕووى پزیشكى یەوە ئەگەر ژن و پیاو زۆر جیماع بكه ن زیانى هەیه ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا له ڕووى پزیشكى یەوە ئەگەر ژن و پیاو زۆر جیماع بكه ن زیانى هەیه ؟

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان

زۆر جیماع كردن نەخۆشى نیە لە رووى زانستییەوە. بەڵام زۆرى جیماع كردن ئەبێتە هۆى ماندووبونى لەش و هەست كردن بە قرچان لە هەردوو چاودا لەبەر هیلاكبوون. ئەبێت پیاو لە گەڵ خێزانەكەى عیلاقەى جنسيان ناوەند بێت نە زۆر و نە كەم و بە رەزابوونى هەردووگیان.

زۆرى جیماع كردن پەیوەندى هەیە لەگەڵ تەمەنى زن و مێردەكەى و تواناى میردەكەى بۆ ئەنجامدانى جیماع چونكە جیاوازى هەیە لە نێوان كەسێك و كەسێكى دیكە لە تواناى جیماع كردندا هەیە. زیانەكانى جیماع كردنى زۆر تووشبوون بە هیلاكى و كەمبوونى ووزە لە ماسولكەكان (هەست كردن بە لاوازى) و ئازار لە ئەژنۆى هەردوو قاچ.

پیاو ئەگەر ئارەزووى جنسى زیادبوو ئەبێ داواى جیماع كردن لەگەڵ خێزانەكى نەكات تاوەكو هەست بە ئارەزوویەكى ڕاست بێت تا نەبێتە زیان بۆ تەندروستى.
وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين.


بەشی پزیشكی ماڵپەڕی وەڵامەکان

سەردان: ٣,٦٥٦ بەش: پزیشکى