من دەمەوێ شەو نوێژ بکەم ئایا ئادابەكان و سودەکانی شەونوێژ چین؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
من دەمەوێ شەو نوێژ بکەم ئایا ئادابەكان و سودەکانی شەونوێژ چین؟

بەناوى خواى بەخشندەو میهرەبان

1- پێش نووستن دەست نوێژ بگرەو نییەتی ئەوەت هەبێت ‏كە هەلسیت بۆ شەونوێژ، چونكە ئەوەتا یەكێك لەهاوەڵان ‏دەفەرمووێت: بەڕاستی من بەتەمای پاداشتی نووستنەكەمم ‏هەروەكو چۆن بەتەمای شەونوێژەكەمم.‏
‏2- نییەتی ئەوەت هەبێت لەنووستنەكەت كەوا پشوویەك ‏وەربگریت بۆ ئەوەی بتوانێ‌ هەستیت بۆ شەونوێژ ئەوا پاداشت ‏لەسەر نووستنەكەشت وەردەگریت.‏
‏3- زیكری خوا بكە كاتێك لەخەو هەڵدەسیت، لە (عبادە بن ‏الصامت) - خوای لێ ڕازی بێت – هاتووە كە پێغەمبەری خوا ‏‏ ‏فەرموویەتی: " مَنْ تَعَارَّ مِنْ اللَّيْلِ ِ "، واتە: هەركەسێك شەو لەخەو ‏هەستاو ووتی: [لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ، الْحَمْدُ لِلَّهِ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَلَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَاللَّهُ أَكْبَرُ وَلَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللَّهِ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ، ثُمَّ قَالَ: اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي أَوْ دَعَا أسْتُجِيبَ لَهُ، فَإِنْ تَوَضَّأَ وَصَلَّى قُبِلَتْ صَلَاتُهُ ] ( البخاري)، ئینجا ووتی: خوایە ‏گیان لەتاوانەكانم خۆشبە، یاخود نزای كرد ئەوا نزاكەی وەرگیراوە ‏، وە ئەگەر دەست نوێژی گرت و نوێژی كرد ئەوا نوێژەكەی ‏وەرگیراوە. هەروەها لە(أبو هریرە) – خوا لێی ڕازی بێت - كە ‏پێغەمبەری خوا ‏‏ فەرموویەتی: "إذا استيقظ أحدكم فليقل الحمد الله الذي عافاني في جسدي، ورد علي روحي، وأذن لي بذكره "‏ رواه الحاكم وصححه ووافقه الذهبي والألباني في الكلم الطيب. ‏، واتە ‏‏: هەر كەسێكتان لەخەو هەستا بابڵێت:" الحمد الله الذي عافاني في جسدي، ورد علي روحي، وأذن لي بذكره " ‏
‏ 4- كاتێك لەخەو هەڵدەسیت سیواك بكە، چونكە لە ‏پێغەمبەری خوا ‏‏ جێگیر بووە كە دەم و ددانی بەسیواك پاك ‏دەكردەوە كاتێك هەڵدەسا لەشەو.‏
‏5- قورئان خوێندنی ناو نوێژەكەت بادەنگت زۆر بەرز نەبێت ‏وە زۆریش نزم نەبێت، واتە: مام ناوەند بێت، چونكە پێغەمبەری ‏خوا ‏‏ بەلای (أبو بكر) – خوا لێی ڕازی بێت – تێ پەڕی كە ‏شەونوێژی دەكرد، دەنگی نزم بوو و پێی فەرموو: هەندێك دەنگت ‏بەرزبكەرەوە، وە بەلای ئیمامی عمریش – خوا لێی ڕازی بێت – ‏تێپەڕی دەنگی بەزر بوو پێی فەرموو: هەندێك دەنگت نزم بكەرەوە.‏
‏6- دواتر ئەوە لەبیروهۆشی خۆتدا ئامادە بكەی كە خوای ‏گەورە دادەبەزێتە ئاسمانی دونیا - دابەزینێك كە شایستەی ‏گەورەیی پەروەردگارە - پاشان خوای گەورە دەفەرمووێت: ئایا ‏كەسێك هەیە داوای لێ‌ خۆش بوون بكات تاوەكو لێی خۆش بم ؟ ئایا ‏كەسێك هەیە بگەڕێتەوە و تەوبە بكات تەوبەی قەبوڵ بكەم ؟ ئایا ‏كەسێك هەیە داوایەكی هەبێت ووڵامی بدەمەوە ؟ ئایا كەسێك هەیە ‏داوای ئەمە بكات و داوای ئەوە بكات ؟! بەتایبەتی لە سێ یەكی ‏كۆتایی شەو.‏
‏7- بیركردنەوە و تێڕامان لەهەموو ئەو ئایەت و زیكرانەی كە ‏دەیخوێنیت، چونكە نوێژ ئەوەندەی قبوڵە كە ئاگات لێی لێ‌ بووە و ‏تێی گەیشتووی.‏
‏8- دەست كردنی نوێژەكەت بەدوو ڕكاتی سووك هەر وەكو ‏چۆن لە پێغەمبەری خوا ‏ ‏ فەرموویەتی: " إِذَا قَامَ أَحَدُكُمْ مِنَ اللَّيْلِ فَلْيَفْتَتِحْ صَلاَتَهُ بِرَكْعَتَيْنِ خَفِيفَتَيْنِ " رواه مسلم ‏ ‏، واتە: ئەگەر كەسێكتان هەستا بۆ ‏شەونوێژ بابەدوو ڕكاتی سووك دەست پێ بكات، لەوانەشە ئەو ‏دوو ڕكات نوێژە بۆ ئەوە بێت سێ‌ گرێ‌ سحراوییەكەی شەیتان ‏بكرێتەوە و بەندە گرجوگۆڵ بكاتەوە بۆ نوێژەكانی تر. ‏

سودەکانى شەو نوێژ بریتین لە : 

‏1- بەڕاستی ئەگەر بەندە لە شەودا هەستا و پێ‌یەكانی ڕێك ‏كرد بۆ پەروەردگاری بە زەلیلی و كزۆڵی، ئەوا ڕاوەستانی ڕۆژی ‏قیامەتی لەسەر ئاسان دەبێت كە هەموو خەلك وەستاون لەبەردەم ‏‏(رب العالمین)، وە هەركەسیش لێرەدا ئارام و واستراحەت بووبێت ‏لەوێ هیلاك دەبێت و پادشت لە ڕەگەزی (جنسی) كردەوەیە.‏

‏2- هەر كەسێك شەونوێژی زۆر بكات لە پیاوان بێت ئەوا ‏خوای گەورە حۆرییە چاوگەشەكان دەكات بە خێزانی لە بری ئەوەی ‏كە وازی لە جێگەی (نووێن) و خێزانی جوانی هێناوە و خەریكی ‏عیبادەتی پەروەردگاری زەوی و ئاسمان بووە.‏
‏3- تەندروستی جەستەی ئەو كەسەی شەونوێژ دەكات و بێ ‏گەردی و پاكی ڕۆحی و درەوشانەوەی دەم و چاوی، بە (الحسن ‏البصری) – ڕەحمەتی خوای لێ بێت – ووترا: بۆچی ئەوانەی ‏شەو نوێژدەكەن جوانترین دەم و چاویان هەیە ؟ ئەویش فەرمووی: ‏لەبەر ئەوەی بەتەنها لەگەڵ خواكەیان دا بوون بۆیە لە نوری خۆی ‏پێ بەخشین.‏
‏4- كردنەوەی گرێ كان و سەركەوتنە خوداییەكان و ئیلهامە ‏گەورەكان هەموویان بەهۆی شەونوێژەوە بەدەست دێن، هەر وەكو ‏خوای گەورە دەفەرمووێت:‏ [ وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا وَإِنَّ اللَّهَ لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ ] ‏ واتە: ئەوانەی تێكۆشاون لە پێناوماندا ‏ڕێنمووییان دەكەین بۆ ڕێگەكانمان.‏
‏(سري السقطي ‏) دەڵێت: (سوودەكان لە تاریكی شەودا ‏دێن)، وەچەند زانا تێگەیشتنی بۆ مەسەلەیەك لێ داخرابوو و ‏هەستاو موناجاتی لەگەڵ خودای خۆیدا كرد لە تاریكی شەودا و ‏هەموو دەرگاكانی تێگەیشتنی بۆ كردۆتەوە، وە ئەو شتەی كە زۆر ‏قورس و ناڕەحەت بوو پێشتر بۆی ئاسان كرد.‏
‏5-‏ وە خوای گەورە دڵێ‌ شەونوێژكەران شاد و خۆش دەكات بە ‏بینینی (وجهە الكریم) لە ڕۆژی قیامەت.‏
پێشەوا (الحسن البصری) – ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت - ‏دەفەرمووێت: ئەگەر عابیدەكان بزانن كە خوا نابینن ئەوا ‏دەتوێنەوە.‏

م. دارا جبار

سەردان: ١٧,٣٢٣ بەش: نوێژە سوننەتەکان