ئایا بەڵگە هەیە لەسەر گۆڕینى شوێن بۆ ئەنجامدانى نوێژى سوننەت لەدواى تەواو بوونى نوێژى فەرز؟
بەڵێ، لە فەرموودەى موعاویەدا ڕەزاى خواى لێ بێ هاتووە كە دەڵێت: (( إن النبي ﷺ أمرنا أن لا توصل صلاة بصلاة حتى نتكلم ، أو نخرج)) (أخرجه مسلم، كتاب الجمعة، باب الصلاة بعد الجمعة). واتە: پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرمانى پێكردین بەوەى كە نوێژ نەدەین بە دەم نوێژێكى ترەوە هەتا قسە نەكەین یان دەرنەچین.
لەمەوە ئەهلى عیلم ئەوەیان وەرگرتووە كە دەبێت ناوبڕێك هەبێت لەنێوان نوێژى فەرز وسوننەتدا، ئیتر یان بە قسەكردن بێت یاخود گۆڕینى شوێنەكەى.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام
زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -