نه‌كردنى نوێژى تحية المسجد به‌ بیانوى چاوه‌ڕێ كردنى ئیمام ...: ماڵپەڕی وەڵامەکان
نه‌كردنى نوێژى تحية المسجد به‌ بیانوى چاوه‌ڕێ كردنى ئیمام ...
پرسیار:

هەندێ لەخەڵكی كاتێك كە دێنە ناو مزگەوتەوە نزیكی ئەوە بوەتەوە كە كاتی قامەت كردن بێت ئەوەستن چاوەڕوانی هاتنی ئیمام دەكەن و تحية المسجد ناكەن حوكمی ئەمە چیە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئەگەر ماوەكە كەم بێـت واتە لەوەیا بێـت كە ئیمام تۆزێكی تر بێت ئەوا ئاساییە كە نەیكەی بەڵام ئەگەر نەزانی ئیمام كەی دێت چاكتر وایە كە هاتیتە ناو مزگەوت یەكسەر (تحية المسجد)ەكە دەست پێ بكەیت ئەگەر دەستت پێ كرد و ئیمام هات قامەت كرا و تۆ لە ڕكاتی یەكەمدا بووی نوێژەكەت ببڕە بەڵام ئەگەر لە ڕكاتی دووەمدا بووی نوێژەكە مەبڕە تۆزێك خێرایی بكە و ڕكاتی دووەم تەواو بكە.
[كتێبی: فتاوی أركان الإسلام:شێخ محمد بن صالح العثيمین ]

سەردان: ٣,٤٢٨ بەش: نوێژە سوننەتەکان