نوێژ كردن به‌ دانشتنه‌وه‌ و هه‌ستانه‌وه‌ له‌ كاتى ڕكوع: ماڵپەڕی وەڵامەکان
نوێژ كردن به‌ دانشتنه‌وه‌ و هه‌ستانه‌وه‌ له‌ كاتى ڕكوع
پرسیار:

ئەگەر موسڵمانێك بە دانیشتنەوە نوێژێكی سوننەتی ئەنجامدا، ئایا لەكاتی ركوعدا دەبێت هەستێت یان هەستانەسەر پێ بۆی سوننەتە..؟

ئەگەر موسڵمانێك نوێژی سوننەت بكات بە دانیشتنەوە بەبێ ئەوەی عوزری هەبێت ئەوا نیوەی پاداشتی نوێژیكی بەپێوەی بۆ دەنووسرێت، بەڵام ئەگەر دانیشتنەكەی بە هۆی عوزرێكی وەكو پیری یان نەخۆشیوە بوو ئەوا پاداشتەكەی بە تەواوی بۆ دەنووسرێت، ئەوكاتە پێویستیش ناكات لە ركوع و سوجدەدا هەستێتە سەرپێوە، بەڵام ئەگەر نوێژەكە لە فەرزەكان بوو ئەوا تا ئەتوانێت هەوڵبدات بە پێوە بیكات...

سەردان: ٣,٥٤١ بەش: چۆنێتى نوێژ