مەرج و پایە و فەرزەکانى نوێژ: ماڵپەڕی وەڵامەکان
مەرج و پایە و فەرزەکانى نوێژ
پرسیار:

ئایا مەرجەکان و پایەکان و فەرزەکانى نوێژ کامانەن؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

مەرجەكانی نوێژ بریتین لە (9) نـۆ مەرج كە ئەمانەن :
1 ـ موسڵمان بوون .
2 ـ وە عاقڵ بوون .
3 ـ وە تەمیزكردن و تێگەیشتن و جیاكردنەوەی شتەكان لە یەكتر .
4 ـ وە لابردنی بێنوێژی .
5 ـ وە لابردنی پیسی .
6 ـ وە داپۆشینی عەورەت .
7 ـ وە ڕۆیشتنە ناو كاتەوە .
8 ـ وە رووكردنە قیبلە .
9 ـ وە هەبوونی نییەت .

سەبارەت بە پایەكانی نوێژ (14) چواردەن كە ئەمانەن :
1 ـ بە پێوە وەستان لەگەڵ هەبوونی توانادا .
2 ـ وە تەكبیرەی ئیحرام [(الله أكبر)ی دابەستنی نوێژ] .
3 ـ وە خوێندنی سورەتی فاتیحە .
4 ـ وە كڕنوش بردن (الركوع) .
5 ـ وە ڕاستبوونەوەی پاش كڕنوش بردن .
6 ، 7 ـ وە سوجدەبردن لەسەر هەر حەوت ئەندامەكە ، وە ڕاستبوونەوەش لـێی .
8 ـ وە دانیشتنی نێوان هەردوو سوجدەكە .
9 ـ وە ئارامبوون و لەجووڵەكەوتن لە هەموو كردارەكاندا .
10 ـ وە ریزبەندی (الترتيب) لە نێوان هەموو پایەكاندا .
11 ، 12 ـ وە شایەتومانی (تەحیاتی) كۆتایی و دانیشتن بۆی .
13 ـ وە سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر .
14 ـ وە هەردوو سەلامدانەوەكە .

وە فەرزەكانی نوێژ (8) هەشتن كە ئەمانەن :
1 ـ هەموو (الله أكبر)ەكان جگە لە تەكبیرەی ئیحرام كە رووكنە .
2 ـ وە وتەی (سَمِعَ اللَّهُ لِمَنْ حَمِدَه) بۆ ئیمام و تاك .
3 ـ وە وتەی (رَبَّنَا وَلَكَ الْحَمْد) بۆ هەمووان .
4 ـ وە وتەی (سُبْحَانَ رَبِّـيَ الْعَظِيم) لە كڕنوشدا .
5 ـ وە وتەی (سُبْحَانَ رَبِّـيَ الأَعْلَى) لە سوجدەدا .
6 ـ وە وتەی (رَبِّ اغْفِرْ لِـي) لە نێوان هەردوو سوجدەكەدا .
7 ، 8 ـ وە شایەتومانی (تەحیاتی) یەكەم و دانیشتن بۆی .


سەرچاوە : کتێبی : وانە گرنگەكان بۆ تێكڕای موسڵمانان (الدروس الـمهمة لعامة الأمة)
نووسینی زانا و پێشەوا : عبد العزیز بن عبد الله بن باز رحمه الله ، وەرگێڕانی : مامۆستا محمد عبدالرحمن

سەردان: ٧,٥٥٧ بەش: چۆنێتى نوێژ